کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سازان لەپێناۆ چى؟

Monday, 29/07/2013, 12:00

1637 بینراوە







ماوەیەکە وشەى سازان بوتە وێردى سەر زمانى سیاسیەکانى ئەم هەریمە و بەتایبەتى کەسانى نێو دوو حیزبە دەسەلاتدارەکە و لە لێدوانەکانیاندا ئەو وشەیە بەکاردەهینن و کردویانەتە پرنسێپیکى نیشتمانى و دەیدەن بە گوێ خەلکى ئەم هەریمە,کە گوایە ئەوان تەنها خاوەن سیاسەت و ئەجیندایەکى نیشتمانین و هەر ئەوانن لەخەمى هاولاتییاندان,وەلە ڕیگاى سازانەوە دەیانەوى بگەنە ئەو دەرئەنجامەى کە پرسى دەستور یەک لابکریتەوە,کە پرسیکى زور گرنگەونەخشەى داهاتوى سیستەمى حوکمرانى لەم هەریمەدا دیارى دەکات.

بەلام ئەوەى بومان دەرکەوت ئەو سازانەى کە یەکیتى بانگێشەى بو دەکرد,مەبەستیکى ترى لەپشتەوە بو وە وەشەى سازانیان لە شوین وەشەى ڕێکەوتن بەکار هاورد.

ڕیکەوتنێک لە پێناو بەرژەوەندى حیزبى و پوست و پلە وپایە,ڕیکەوتنیک بۆ لەپێناو ئەنجام نەدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان کە یەکیتى لەلاى مەبەست بو,بەرامبەرکەشى پارتى مانەوەى سەروکەکەیان لە پوستى سەروکى هەریم.

ئەو ڕیکەوتنەى کە لە,٢٩ى حوزەیران لە ژورە تاریکەکانى یەکیتى کرا لەنیوان یەکیتى و پارتى,ئەو سازانە بو کە یەکیتى ماوەیەکە کردویەتى بە خۆلیک ئەیکات بەچاوى جەماوەرەکەى و خەڵکى کوردستان.

سازان بە واتاى ئەوە هات کە یەکیتى لەپێناو ئەوەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان نەکریت و ئەو پۆستانەى کە ئەندامەکانى هەیانە لەپاریزگاى سلیمانى لەدەستیان نەچیت,وبەرامبەرەکەشى پارتى لەپیناو دریژکردنەوەى ماوەى سەروکەکەیان و بالادەستیان لە ئەنجومەنى پاریزگاى هەولیر.

هەردوو پارتى دەسەلات دار باش لەوە گەیشتون کە ئەگەر هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان بکریت ,لەبەرژەوەندىیان نابیت ,هەروەها پارتیش هیچ ڕێگایەکی یاساییان نەبوو لەڕیگەیەوە بۆ جاریکى تر سەروکەکیان خۆى کاندید بکاتەوە بۆ پوستى سەروکى هەریم.بۆیە هەردولا پەنایان بردە ئەو کودەتایەى کە لە سی حوزیران کردیان لەپەرلەمانى کوردستان.

ئەو شانازیەى کە یەکیتى دەیکرد کە گوایە ئەوان پرنسیپى سازانیان هەڵگردوە و لەو پێناوەشدا ڕیکەوتنى شەوى ٢٩ى حوزیران و کودەتاکەى سی حوزەیرانیان کردوە, هیچ کات سازان نەبوە لە پیناو هەموار کردنەوەى دەستور,بەڵکو ڕیکەوتنیکى ژیر بە ژیرى گروپى بالادەستى یەکیتى و بنەمالەى بارزانى لە پیناو بەرژەوەندى شەخسى و پوست وپلە وپایە بۆ.

ئەنجام نەدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە ئەم دوو پارتە دەسەلات دارە هیچ کات لەخەمى هاولاتییان نەبونەوە و باوەڕیان بە پروسەى دیموکراسى و دەساو دەسکردنى دەسەلات نییە,وئەو دیموکراسیەتى کەئەوان بانگیشەى بۆ دەکەن ,ئەوەیە کەدەبیت هەتا هەتایە ئەوان خاوەن دەسەلات بن و هەموو ڕیگایەکى شەرعى و ناشەرعى دەگرنە بەر لەپیناو ئەنجام نەدانى هەڵبژاردن و مانەوەیان لەسەر کورسى دەسەلات.

سازانەکەشیان لەپیناو بەرژەوەندى حیزب و شەخسە باڵادەستەکانى نێو حیزبەکەیانە,سازانیان لەپێناو پوست و پلە و پایە و سەروەت سامانى بەهەدەرچوى ئەم هەریمەیە,سازانى ئەوان بە واتاى برابەشییە لە پوستەکان,سازانى ئەوان قۆرخکردنى کۆى جومگەکانى دەسەلاتە و مانەوەیان لەپوستەکانیان.

ئەو سازانەى کە بانکیشەیان بۆ دەکرد و ببوە ویردى سەر زمانیان,جکە لەخۆلکردن بەچاوى خەلکى ئەم هەریمە هیچى تر نەبوو.نە پارتى و نەیەکیتى هیچ کامیان نەسازاون لەپیناو بەرژەوەندى گشتى و هاولاتیانى ئەم هەریمە بەش خوراوە,بەلکو هەمیشە سازاون و ڕیکەوتوون لەپیناو بەرژەوەندى تەسکى حیزبى و شەخسى و دابەشکردنى سەروەت و سامان و پوست و کورسى.

ئەو سازانەى کە لەژورە تاریکەکانى یەکیتى و پارتى لەم ماوەیەى ڕابردوو کرا,ڕیکەوتنیک بۆ لەپیناو ئەوەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان نەکریت کە خواست و داواکارى یەکیتى بو.لەبەرامبەریشدا پارتى دریژ کردنەوەى ماوەى سەروکەکەیان لا مەبەست بو,هەردولاش لەسەر ئەوە ڕیکەوتن و ناویشى ئەنن سازان.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)