کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خیانەتی قەڵەم

Saturday, 12/06/2010, 12:00



ئەو کەسەی ناوی
خۆی ناوە نوسەر
درۆ ئەنوسێ و
ئەیکاتە ڕاستی لە ڕادە بەدەر
ئەو قەڵەمەی ئەنوسێ
بۆ پارەو داهات
بەس کرنوش دەباو
لە هیچ تێ ناگات
ئەوەی بە سەر شۆڕی و
ناڕەوایی شت بنوسێ
یان فێر نەبووە ڕاستی یەکان
بڵێ و
لە بەردەم هەقدا تاوێك ڕاوەستێ
ئەوەی وەك ئەم نوسەرانە بە خەڵەفاوی
هەق دەناسێ
ئەوە تەنها وێڵی سەحرایە لە مێژوداو
سەری لە هەردە
ناخی قەڵەمی گەندەڵی و دەردە
بەس خەیانەت لە قەڵەم بکە
ئەگەر تۆ نەبیت قەڵەم نانوسێ
باقەڵەمەکەت لێت توڕە نەبێ و
لەدەستت دەرچێ
ڕوی بەرەو خۆت بێ و
ڕاستی یەکان بڵێ
بە نوکی تیژی پەلامارت دا و
لە جێ ی تۆڵەی خۆی
لە هەردو چاوتا کوێربە بنوسێ


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە