کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایه‌کی زانکۆ پشتگیری خۆی بۆ بەیاننامەکه‌ی گەنجانی (چەکدارانی فیدایی ئێلی جاف) ده‌رده‌بڕێت

Friday, 22/04/2011, 12:00


ئه‌ى گه‌نجه‌ ئازاو چاو نه‌ترسه‌كانى ئیِلى جاف، ئێوه‌ى قاره‌مان، ئێوه‌ى ڕۆڵه‌ى كوردى ڕاسته‌قینه‌و ڕه‌سه‌ن، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ عه‌شره‌تێكى ئازاو بوێر و به‌ هه‌ڵوێستن، جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ژ‌ماره‌تان ئێجگار زۆر و له‌ بن نه‌هاتووه‌، به‌ڵام به‌ ته‌نهاش نین، نه‌خێر زۆرن ئه‌وانه‌ى به‌ده‌ر له‌ عه‌شره‌ته‌ به‌ناوبانگ و بوێره‌كه‌تان، له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئێوه‌ش تاك تاك و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ زۆرن چاوه‌ڕێى هه‌لێكى زێَڕینى وه‌ك ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ نیشتمان په‌روه‌رییه‌ى ئێوه‌ن، سوپاس بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌ردانه‌یه‌تان.
برایان، به‌ڕاستى پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه‌ گوایه‌ ئه‌مریكاش بێ ده‌نگى هه‌ڵبژ‌اردووه‌ له‌ ئاست نامه‌ردى و زوڵمى زۆڵه‌كورده‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى به‌ شه‌ره‌فی كوردستان له‌ پێناوى پاره‌و نه‌وتدا، دیاره‌ ئه‌م خائینانه‌ به‌رتیل و دزى و ناپاكی وخیانه‌تیان فێرى خه‌ڵكى ئه‌مریكاش كرد له‌ پێناوى مانه‌وه‌ى خۆیاندا، وه‌پاش ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناپاك و ڕووڕه‌شیش چووه‌ پاڵ هه‌ڵوێستى نامه‌ردانه‌ى جه‌لال بۆ پیاده‌كردنى ئیهانه‌كردنى ئیراده‌ى گه‌ل كه‌ سه‌لمێنه‌رى ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا پشتگیرییان ده‌كات یان لانى كه‌م بێ ده‌نگ ده‌بێت له‌ ئاستیان. بۆیه‌ به‌ ته‌واوى بێ ئه‌مه‌ل بووم له‌وه‌ى كه‌ به‌م زووانه‌ بتوانرێت ئه‌م خۆ فرۆشانه‌ به‌ سزاى گه‌ل بگه‌یه‌نرێن ........... به‌لأم ........ راسته‌وخۆ دواى ئه‌و هه‌واڵه‌ ، له‌ كوردستانپۆست به‌یاننانمه‌كه‌ى ئێوه‌ى قاره‌مانم خوێنده‌وه‌.... كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى پێشووتره‌وه‌ جارێكى تر هیواو ئه‌مه‌لى خسته‌وه‌ دڵمان.به‌ڕاستى شاگه‌شكه‌ بووم به‌و هه‌ڵوێسته‌تان.
بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ ئێوه‌ ته‌نها نین، زۆرن ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى ئێوه‌دان، به‌ڵگه‌ش چه‌ند سه‌عات یان چه‌ند رۆژ‌ى داهاتوو ده‌سه‌لمێت كه‌ هه‌زاره‌ها گه‌نج په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ ده‌كه‌ن. چونكه‌ ڕاگه‌یاندنى وه‌ها هه‌ڵوێستێك به‌ ڕاستى له‌ كات و ساتى خۆیدایه‌ و پێویستییه‌كى له‌ ڕادده‌ به‌ ده‌رى مێژ‌ووییه‌ به‌ تایبه‌تى له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه‌ لێره‌دا گرنگترین 3 خاڵ له‌و هۆیانه‌ به‌ بیرتان ده‌هێنمه‌وه‌ كه‌ پێشم وایه‌ خۆتان له‌من باشتر ئاگادارى ئه‌و ڕاستییانه‌ن:
1) ئه‌و زۆڵى به‌ ناو كوردانه‌ هه‌رگیز ئاماده‌ى ئه‌وه‌ نین وه‌ك پیاو بێنه‌ پێشه‌وه‌و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
2) ئه‌و مه‌نگۆلانه‌ ئه‌وه‌ عه‌قڵه‌كه‌یانه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ په‌نایان بردووه‌ته‌ به‌ر هێنانى جه‌یشى توركى و هێزى چه‌كدارى عه‌ره‌ب، تاوه‌كو له‌ هه‌مان كاتدا نه‌ك ته‌نها له‌ لایه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ چه‌ندین لاوه‌ جارێكى تر كوردستان به‌ داگیر كردن بده‌ن و بیفرۆشن به‌ چه‌ند كریارێك كه‌ شه‌ڕه‌كه‌یان بهێننه‌ خاكى كوردستانه‌وه‌ له‌ سه‌ر خاوه‌ندارێتییان بۆ كوردستان، جا كه‌ ساحه‌كه‌ هه‌ر ببێت به‌ شه‌ڕ ئیتر بۆچى پێشوه‌خت خۆمان ئه‌و شه‌رَه‌ به‌رپا نه‌كه‌ین بۆ رزگار كردنى یه‌كجاره‌كى ئه‌م خاكه‌ له‌ ده‌ست ئه‌م ناپاكانه‌؟
3) له‌وه‌ش دڵنیا بووین كه‌ هه‌رگیز بێگانه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌مریكا به‌ چ بارێكدا به‌رژ‌ه‌وه‌ندى هه‌بێت به‌و لایه‌دا ده‌یشكێنێته‌وه‌ بۆیه‌ چیتر نابێت چاوه‌رَێى بێگانه‌ بین و هه‌رچى زووتره‌ ده‌بێت خۆمان به‌ ده‌ستى خۆمان و به‌ چه‌ك بۆ دوا جار كوردستان پاك بكه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌موو خائین و خۆفرۆشان و مافیاكان.
من وه‌كو مامۆستایه‌كى زانكۆى سلێمانى هه‌رچی له‌ توانامدا بێت ده‌یكه‌م بۆ هاندانى گه‌نجان بۆ زیاتر به‌رفراوان بوونى بزووتنه‌وه‌كه‌تان، تا له‌ دواجارداو پاش دڵنیا بوونم له‌ وه‌ستانى ڕه‌وتى خوێندن كه‌ دڵنیاشم هه‌ر ده‌بێت خوێندن رابگیرێت، ئه‌و كاته‌ خۆشم په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ ده‌كه‌م، پێشتان راده‌گه‌یه‌نم كه‌ ده‌ستێكى باڵام هه‌یه‌ له‌ به‌كارهێنانى چه‌كدا.
تكایه‌ به‌رده‌وام بن له‌و هه‌ڵوێسته‌تان كه‌ تاكه‌ رێگاى سه‌ندنه‌وه‌ى كوردستانه‌ له‌ ده‌ست ئه‌و خائیتانه‌
سه‌ركه‌وتن زۆر نزیكه‌


بەیاننامەیەک لە گەنجانی (چەکدارانی فیدایی ئێلی جاف)ەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە