کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەس پشتیوان سادق گەندەڵە؟ وەڵامێك بۆ ئارى مەنتك

Friday, 20/02/2009, 12:00


هەموومان دەزانین كە بەرپرسەكان لە خەڵكى مەدەنى دەست ڕۆیشتووترن و ئەو كار ئاسانییەى بۆ ئەوان دەكرێ بۆ ئێمەى بێ نرخ ناكرێ. ئەوان بێ ترس دەخۆن و دەكەن و دەرۆن...هتد.دوایش خۆ هەر پشتیوان سادق گەندەڵ و داوێن پیس نیە ئەوەتا زەعیم عەلى لەسەر داوێن پیسى لە شارۆچكەى عەنكاوا دوورخرایەوە. وەك خۆت فەرمووت نازنازى كچى مەلا محمدە كۆرى دكتۆرایەكەى تەزویر بوو ئەوەتا حاكم تاریق سد یقى وەزارەتى ناوەخۆ دكتۆراكەى تەزویرە و یەك دەنك لە یاسا نازانێ خۆ ئەگەر لە یاسا بزانێ هەموو بەیانیان زوو لەگەڵ (س) ى كچە فەرمانبەرەكە سەعاتێك پێشى فەرمانبەرەكان نایەتە دەوام! چونكە بەیانیان سەعات حەوت لە وەزارەتە ئەى مەگەر بۆ كارى بەد ڕەوشتى نەبێت بۆ وا زوو دێت؟. ئەى دكتۆراكەى وەزیرە گەمژەكەى حكوومەتى هەرێم چنار سەعد عبداللە تەزویر نەبوو؟ ئەى بڕوانامەكەى كاكەمین نەجارى بەرپرسى لقى شانزە تەزویر نەبوو؟ ئەى بڕوانامەكەى نەجاتى عەلى فاتم تەزویر نەبوو؟ ئەى بڕوانامەكەى بڕهانى سەعید سۆفى تەزویر نەبوو؟ جگە لەوەش هەر بەرپرسێكى تر سەیر بكەین خاوەنى بڕوانامەیەو لە هیچ نازانێ بۆیە سەیرى پلانى هەموو وەزارەتەكان بكەین دەبینین شتێكى هیچە و زیاتر نا بۆیە دەبێت سەركردەكان لە خۆیانەوە دەست پێ بكەن كە دڵنیام ناماقوولى وا ناكەن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە