لە مەڵبەندى سلێمانى حیزب و حكومەت ئاشت بونەوە
Tuesday, 03/03/2009, 12:00
2305 بینراوە
ڕۆژى دوو شەممە لە مەڵبەندەكەى بەرزانى ئەحە سمێڵ و عیماد ئەحمەد جێگرە تازەكەى حكومەتى هەرێم كۆبونەوەیەكى تێكەڵى كرد بە بەڕٍێوەبەرى فەرمانگەكانى شارى سلێمانى , ئەم كۆبونەوەیەش لە دوایى پرۆژەكەى ئاغاى تاڵەبانیەوە كرا كە تەپڵى بۆ ئەوە لێ دەدا كە ئەیەوێت حكومەت لە حیزب جیا بكاتەوە بەڵام لە سایى بەرزان و عیمادەوە جارێكى تر حكومەت و حیزب ئاشت بونەوە , پێش ئەوەى عیماد بێتە ناو كۆبونەوەكەوە لە ژوورەكەى بەرزان بە كارگێڕەكانى ووتبوو ئێوە مام جەلال دەرى چاندون ئەگینا دەرنەئەچوون لەمەش مەبەستى ئەوەبوە بێ مام جەلال هیچ ناكرێ ,عیماد هەندێك شتى ووت كە مایەى ئەوەیە لە سەرى بوەستین , عیماد باسى پارێزگارى سلێمانى كرد ووتى جارێك بە مەكتەبى سیاسیم ووتوە بۆ ئەوەنە دژایەتى داناى ئەحمەد مەجید ئەكەن ئەگەر خراپە لاى بەن ئەگەر خراپیش نیە بۆ ئاواى بەرامبەر ئەكەن , ووتى بۆیە منیش لە ترسا بە مەكتەبى سیاسیم ووتوە وەكو دانام لێ مەكەن , كەواتە تائێستا سلێمانى كە ئاوا دوا كەوتوە خەتاى مەكتەبى سیاسیەكەى مامە بوە ,جارێ نازانم ئەم پیاوە بۆ ئەم كۆبونەوەیەى كردچونكە هیچى تازەى پێ نەبوو , ئینجا ئەگەر وەكو حكومەت كردویەتى ئەوا پێویست نەبوو بێتە ناو مەڵبەند , چونكە حیزبەكەى و ئاغاكەى داواى ئەوە دەكەن حیزب و حكومەت لێك جیا بكرێنەوە , ئیتر چ پێویست بوو ئەو كۆبونەوەیە بێتە ناو مەڵبەندەوە , ئەگەر حیزبیش بوو نابێت عیماد بێت بە ناوى حكومەتەوە قسە بكات , حكومەت شوێنى خۆى هەیە و حیزبیش شوێنى خۆى , ئەوەى عیمادى نیگەران كردبوو میدیاى ئازاد بوو دیار بوو زۆر بە بڵاو كردنەوەى ئەو هەواڵانەى ناو یەكێتى نیگەران بوو زۆریش داباریە سەر هاوڵاتى و ئاوێنە و كوردستان پۆست , چەند جارێك باسى ئەم سێ كەناڵەى كرد , چونكە ئەم باس كردنەى كێشەكانى ناوخۆى یەكێتى بۆتە هۆى شكاندنى تاڵەبانى لە ناوخۆو دەرەوە چونكە ئیتر ئەوە لاى دەرەوە و ناوەوە بوە بڵقى سەر ئاو كە تاڵەبانى ئەتوانێ هەر كێشەیەك بێت چارەسەرى بكات , خەڵك ئەڵێن كە تاڵەبانى نەتوانێ ناو ماڵەكەى خۆى باش بكات ئیتر بۆ ئێمەش وا دەبێت , بۆیە نیگەران بوو لەم سێ سایتە چونكە ئەم سێ كەناڵە و بە تایبەت تر كوردستان پۆستى ئازیز چونكە ئەو سایتە بوو دەست پێشكەر بوو لە زوو بڵاو كردنەوەى هەواڵەكاندا , محمود تاڵەبانى كە براى شێخ جەمالى تاسلوجەیە لێپرسراوى ئامارى سلێمانیە هەستا كۆمەڵێك ئامارى ووت كە بەس ژمارە بوون , سێ جار عیماد پێى ووت بەسە كەچى ئەو هەر لە سەر ووتنى ژمارەكان بەردەوام بوو برادەرێك ووتى ئەمە ئەڵێى تەسجیلە هەر ئەڵێ و نابیستێ , ئەتوت ئەزنیف ئەكات , تەنها عیماد بەم ژمارانە سەرسام بوو , دوایش كە تەواو بوو برادەرێكى بەڕٍێوەبەر لە هاتنە دەرەوەدا ووتى كاك عیماد ئەڵێن كاك عومەر فەتاح بۆتە ڕٍیفۆرم بۆیە لاتان بردوە بە پێكەنینەوە پێى ووت كاكە عومەر فەتاح لە سەر بێ توانایى و گەندەڵى لابراوە نەك لە سەر ئەم و ئەو , چونكە مام جەلال پێش دوو مانگ بڕیارى دابوو لاى بەرێت , كەچى ئەم مونافیقە لە ژورەوە لەبەر چاوى ئێمە مەدحى عومەر فەتاحى ئەكرد , كەچى لە دەرەوە ئەیوت كە عومەر لەسەر گەندەڵى لابراوە , یا خوا پیرۆز بێت ئەم ئاشت بونەوەیەى حكومەت و حیزب ,ئیتر تاڵەبانى داماو چۆن ئەتوانێ ئەم دوو ئۆرگانە لێك جیا بكاتەوە كە بەرزان و عیماد ئاشتى بكەنەوە , خاڵێكى تر كە عیماد باسى كرد بەم هەموو گەندەڵیەى خۆیانەوە كەچى كادرەكانى خوارەوەى تۆمەتبار ئەكرد و ووتى هەمووى خەتایى ئێوەیە , وایە جەنابى كاك عیماد ئەوە كادرەكانى خوارەوەن كوڕەكانیان مۆنیكاى دوانزە دەفتەریان پێیە و ئەوە كادرەكانى خوارەوەن مەلەوانگەى ماڵەكەیان سەروو دەفتەرێك دۆلارى تێ بچێت , ئەوە كادرەكانى خوارەوەن گرێ بەستیە نەوتیەكان مۆرو ئیمزا دەكەن و ئەوە كادرەكانى خوارەوەن ڤیلاكانیان بە ملێون دۆلارى تێ دەچێت ئەوە كادرەكانى خوارەوەن مانگانە چەندین ملێون موچەكەیانە , ئەوە كادرەكانى خوارەوەن لێرەوە پارە دەنێرنە بانكەكانى ئەوروپا و بۆ سەریەشەیەك خۆیان دەگەییەنە ئەو پەڕى دنیا , كادرى داماو چى بكات , ئاخر قسەى جەنابتە ئەگەر كادرەكان ڕێك و پێك بن و بۆ سەد دۆلار خۆیان نەفرۆشن ئەوا ئەمجارە ئەو تۆڵەیەتان لێ دەكەنەوە ,