شرۆفهیهک له سه‌ر توند‌و تیژی سیاسی (به‌شی دوهه‌م)
Friday, 16/04/2010, 12:00
له به‌شی یه‌که‌م دا باسمان له ڕوانگه‌یی گاندی کرد که به‌هیچ چه‌شنێک توند‌و تیژی سیاسی به‌ڕه‌وا نازانێت. له‌م به‌شه دا باس له سێ ڕوانگه یی جیاواز ده‌که‌ین که توند‌و تیژی سیاسی به 'مه‌رج' به ڕه‌وا ده‌زانن. یه‌که‌م ڕوانگه، ڕوانگه ی ناسنامه‌یه، دوهه‌م ڕوانگه، ڕوانگه‌یی کانسیکوێنشالیم و سێهه‌م ڕوانگه‌ش ڕوانگه‌یی 'دادپهروریه' که له پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی دا توند‌و تیژی سیاسی به ڕه‌وا ده‌زانێت.
ڕوانگه‌یی ناسنامه له لایه‌ن نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌لجه‌زایری 'فرانس فانۆن' و فیله‌سوفی فه‌رانسه‌وی ژان پۆل سارتره ئه‌وه پێشه‌نگایه‌تی ده‌کرێت. ئه‌م ڕوانگه‌یه توندوتیژی سیاسی له چوارچێوه‌ی داگیرکاری دا و له سه‌ر بنه‌مایی شه‌ری مرۆڤی داگیرکراو له دژی داگیرکه‌ر و کۆلۆنیالیسته‌کان به‌ڕه‌واو و پێویست ده‌زانێت و بڕوای وایه که توند‌و تیژی ده‌بێته ئامراز و هالیکاری ده‌ستی مرۆڤی کۆیله بۆ سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ی ناسنامه و کهسایهتیکهیی شایانی رێز و به‌رابه‌ر له گه‌ل داگیرکه‌ر . له په‌رتوکی به ناوبانگی خۆی دا به ناوی 'مه‌حکومه‌کانی سه‌ر زه‌وی' که پێویسته هه‌ر مرۆڤێکی کۆیله و داگیرکراو بیخوهێنێتهوه و شیرۆڤهیی له سه‌ر بکات، فرانس فانۆن باس له‌وه ده‌کات که کۆلۆنیالیسم و داگیرکاری به توندوتیژی ئاوا بوه‌وه و هه‌ر به ڕێکاری توند‌و تیژیش خۆیی به سه‌ر مرۆڤه داگیرکراوه‌کان دا داسه‌پانده‌وه و به‌و پێیه ته‌نیا ڕێکارو و مێکانیسمێک بۆ کۆتایی هێنان به‌داگیرکه‌ری و ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازادی بۆ مرۆڤی ژێر ده‌ست توندوتیژیه.
داگیرکه‌ر و چینی باڵاده‌ست شیوازێک له توند‌و تیژی به‌کار دێنێت که ته‌نیا و ته‌نیا به ڕێکاری توند‌و تیژی پوچه‌ڵ و بێ کاریگه‌ر ده‌کرێته‌وه. فانۆن ده‌ڵیت که له نێوان داگیرکه‌رو داگیرکراو دا پێوه‌ندیه‌کی هێز هه‌یه؛ پێوه‌ندیه‌ک که له ناوی دا داگیرکه‌ر باڵاده‌سته‌و داگیرکراو ژێر ده‌ست، داگیرکه‌ر به‌ڕێزه و داگیرکراو بێ رێز، داگیر که‌ر زانایه و داگیرکراو نه‌فام و گه‌مژه، داگیرکه‌ر خاوه‌ن مافه‌و داگیرکارو بی ماف و له هه‌مو گرینگتر داگیرکه‌ر به‌هێزه و داگیرکراو بێ هێز. به بڕاویی فانۆن ته‌نیا و ته‌نیا ڕیکاریک بۆ شکاندنی ئه‌و پێوندیه نابه‌رابه‌ر و ناهاوسهنگهیی نێوان کۆیله و کۆیله‌دار توند‌و تیژیه و هه‌تا ئه‌و پێوندیه ناهاوسه‌نگه تێک نه‌شکێت، نه داگیر که‌ر داگیرکراو به بونه‌وه‌رێکی خاون رێز و هاوسه‌نگ له گه‌ڵ خۆیی ده‌بینێت و نه مه‌ودا و ده‌فه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێز و ئاوا کردنی که‌سایه‌تیه‌کی ئازاد له لایی مرۆڤی داگیرکراو و کۆیله وه ده‌ئافرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوندیه ناهاوسه‌نگه‌ی نێوان کۆیله و کۆیله‌دار تێکنه‌شکێت و هاوسه‌نگیه‌کی هێز له نێوان داگیر که‌ر و داگیرکراو دا نه‌یه‌ته ئاراوه و له هه‌مان کات دا مرۆڤی کۆیله و داگیرکراو بانگێشتنی داگیرکه‌ر بکات بۆ وت‌و وێژ له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به سیسته‌می داگیرکه‌ری و کۆیلایه‌تی، ئه و کاته ئاستی گه‌مژه‌یی مرۆڤی کۆیله ده‌گاته لوتکه....! مرۆڤی کۆیله ده‌بێت پێش هه‌رکارێک ئه‌و پێوندیه ناهاوسه‌نگ و نابه‌رابه‌ره‌یه هێزیهیی خۆیی له گه‌ڵ کۆیله‌دار تێکشكێنێت هه‌تا کۆیله‌دار و داگیرکه‌ر گۆێ ڕایه‌ڵی فه‌رمایشه‌کانی ئه‌و بن. هه‌تا داگیرکه‌ر له پێوندی هێز دا خۆیی یه‌کسان له گه‌ڵ داگیرکراو نه‌بینێت وتووێژی چی کاکی کۆیله.....؟؟؟
ئه‌ولایه‌ن و به‌ناو سه رکردانهیی که ڕۆژێک به‌وته‌یی خۆیان داوایی 'مزاکره' له گه‌ڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن و پاشان ده‌ڵێن 'ایران استعداد مزاکره ندارد'... به‌واتایی ئه‌ویی که ئێران مه‌یل و توانایی وتووێژی نییه، له سه‌ر پێوندی کۆیله و کۆیله‌دار چ شرۆڤه‌یه‌کیان هه‌یه....؟ کۆیله‌دار مه‌یل و توانایی وتووێژی نییه....؟ به‌ڵێ که نایبێ.... بۆچی بیبێت....؟ کامه کۆیله‌دار ده‌رفه‌تی وتووێژ به کۆیلهکهیی ده‌دا، کامه داگیرکه‌ر خۆیی هاوسه‌نگ و یه‌کریزی داگیرکراو ده‌بینێت کاکی کۆیله....؟ ئه‌گه‌ر به‌راستی خوازیاری وهتوویژین، وت‌و وێژیش ئاماده‌کاری ده‌وێت و یه‌که‌م هه‌نگاویش تێکشکاندنی ئه‌و پێوه‌ندیه ناهاوسه‌نگ و نابه‌رابه‌ره هێزیهیه که ئه‌ویش له لایه‌ن ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیستیهوه تا ئاستێکی زۆر تێکشکاوه به‌ڵام هێشتان ماوێتی. با ئه‌و پێوندیه ناهاوسه‌نگه تێکبشکێنین ئه‌وجار داگیرکه‌ران بۆخۆیان داوایی وتووێژمان له گه‌ڵ ده‌که‌ن...! به‌ڵام ئه‌گه‌ر پژاک له‌و چوارچیوه یه‌دا بۆ ئاوا کردنی پێوندیهکی به‌رابه‌ر و یه‌کسانی هێز له گه‌ڵ داگیرکه‌ران دا، به ناچاری توند‌و تیژی په‌یره‌و ده‌کات ئه‌وه بۆچی وه‌کو کهوانگرێکی زۆر زۆر ناشی که چۆن تیر به تاریکیه‌وه ده‌نێ ئێوه‌ش ئاوها یه‌کسه‌ر بۆ به‌د ناو کردنی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره هێرش ده‌که‌نه سه‌ری و له ده‌هۆڵی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن...؟ گه‌ڵو ئێوه ده‌زانن که به سه‌دان کادری پژاک ئه‌وه له زانکۆکانی ده‌ره‌وه و ناوخۆیی کوردستان نه ته‌نیا له‌سه‌ر مژاری توند‌و تیژی به‌ڵکۆ له سه‌ر هه‌مو چه‌مکه‌کانی پێوه‌ندی دار به خه‌بات و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورده‌وه خه‌ریکی پشکنین و هه‌مو لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیان بۆ مه‌جلیسی پژاک ڕه‌وانه‌ده‌که‌ن و له ناو مه‌جلیس دا سه‌رله‌نوێ شرۆڤه‌یی له سه‌ر ده‌کرێته‌وه و ئه‌وکاته‌یی که بو به بڕیار له لایه‌ن کۆردیناسیونی پژاکه‌وه دێتهواری کردار.....؟
داگیرکاری گه‌وره‌ترین بێڕیزیه به مرۆڤ و ده‌بێته هۆیی پوچه‌ڵ بونه‌وه‌ی خۆ_ڕێزی مرۆڤی کۆیله و ئه‌و مرۆڤه ئاستی خۆ_دڵنیایی و ڕێز دانانی بۆ خۆ زۆر که‌م ده‌بێته‌وه و پێی وایه زۆر کاری پێناکردرێ و به‌و پێیه خۆیی به بچوکتر له مرۆڤه‌کانی تر داده‌نێت. ته‌نیا ڕێکاریک بۆ ده‌رباز بون له‌و ڕه‌وشته و سه‌رله‌نوێ ئاواکردنی که‌سایه‌تیه‌کی نوێ و ئازاد په یره‌و کردنی توند‌و تیژیه. په یره‌و کردنی ئه‌م توند‌و تیژیه به واتایی ئه‌وه نایه که مرۆڤی داگیرکراو رق و کینه‌یی له داگیرکه‌ره، به‌ڵکو به‌کار هێنانی توند‌و تیژی ده‌بێته ئامرازی ده‌ستی مرۆڤی داگیرکراو بۆ سه‌رله‌نوێ ئاواکردن و دروست کردنی که‌سایه‌تیه‌کی نوێ، کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ و چه‌مکێکی نوێ به‌دور و په‌تی له هه‌ر ڕه‌هه‌ند و ڕه‌نگیکی داگیرکراوی. له‌سه‌ر هه‌مان هێڵی فکری ژان پۆل سارتر ده‌ڵێت، توند‌و تیژی ده‌بێته هۆکاری که‌شفکردنی جهوههرو و ناوه‌ڕۆکی راسته‌قینه‌ی مرۆڤی داگیرکراو و كۆیله...!
دژبه‌رانی ڕوانگه‌یی فرانس فانۆن ده‌ڵین ئه‌م بیرۆکه‌یه بۆته هۆکاری کرده‌وه‌ی تێرۆریستی له رۆژئاوا. به‌ڵام له هیچ شوێنێک نه له ناو په‌رتوکه‌کانی دا، نه له چاو پێکه‌وتنه‌کان دا و نه له ناو جه‌ماوه‌ر فرانس فانۆن باسی له کرده‌وه‌یی تێرۆریستی له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا نه‌کردوه و ته‌قاندنه‌وه‌ی دو بورجی نیویورکی پێشنیار به که‌س نه‌کردوه؛ فانۆن و سارتر ته‌نیا و ته‌نیا له چوارچیوه‌ی کۆڵۆنیالیسم و داگیرکه‌ری دا ڕه‌وا بون به توند‌و تیژی سیاسی ده‌ده‌ن.
ڕوانگه‌یی دوهه‌م که ڕه‌وا بون به توند‌و تیژی ده‌دات ڕوانگه‌یی کانسیکوێنشالیسمه. خۆیی 'کانسیکوێنس' به واتایی 'ئه‌نجام' دێت و له چوارچێوه‌یی ئه‌و ڕونگهیهدا هه‌مو کرده‌ویه‌ک به توندوتیژیشه‌وه کرهدهوهیهکی ڕه‌وا و باشه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێکی باش له گه‌ڵ خۆیی دا بێنێت. کانسیکوێنشالیسم ده‌ڵێت توند‌و تیژی خۆیی له خۆی دا کرده‌وه‌یکی دزێو و قێزه‌ونه، به‌ڵام باشترین ئامێره بۆ به‌رگریکردن و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌یی هه‌ر کرده‌ویه‌کی دزێوتر و خراپتر له توند‌و تیژی. بۆ وێنه کوشتنی منداڵیک که نه‌خۆشی تاعونی له‌گه‌ڵه کرده‌وه‌یه‌کی دزێوه به‌ڵام ته‌نیا ڕیکارێکه بۆ مسۆگرکردنی گیانی هه‌زاران که‌سی ده‌ورو به‌ری. له ڕوانگه‌یی کانسیکوێنشالیسمهوه کوشتنی ئه‌و منداڵه بێ تاوانه ڕه‌وایه چونکه ئه‌نجامی ئه‌و کوشتنه ده‌بێته هۆکاری به‌رگری کردن له بڵاو بونهوهیی په‌تایی 'تاعون'، که‌واته ئه‌وه‌ی که گرینگه بۆ ئه و ڕوانگه‌یه 'ئه‌نجام'ی کرهدهکهیه، کاتێک که کرده وه‌یه‌ک ده‌بیێته هۆکاری رزگاربونی به‌شێکی مه‌زن له مرۆڤایه‌تی، کاتێک که کرده‌وه‌یه‌ک ده‌بێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه و له ناو بردنی زوڵم و سته‌می په‌یره‌وکراو له لایه‌ن چینی باڵاده‌ست و سیسته‌می داگیرکه‌ریه‌وه ، کاتێک که کرده‌ویه‌ک ده‌بێته ته‌نیا ڕیکارێک بۆ سه‌قامگیر کردنی ئاشتی و ئارامی، ئه‌و کرده‌وه‌یه له ڕوانگه‌یی کانسیکوێنشالیسمهوه به ڕه‌وا و پێویسته هه‌رچه‌ند ئه گه‌رئه‌و کرده‌وه‌یه کرده‌ویه‌کی قێزه‌ون و دزێوی وه‌کو توند و تیژیش بێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و توند‌و تیژیهیانهیی که هه‌مو شۆرشه‌کانی پێش‌ویی کورد په‌یره‌ویان کردوه بهڕهوایه و پێویسته ڕێزیان لێ‌بگیردرێت یان لانی که‌م به‌رپه‌رچ نه‌درێنه‌وه، به هۆیی ئه‌وه‌ی که ئه‌و توند‌و تیژیانه بونه هۆکاری مانه‌وه‌یی به‌شیکی مه‌زن له مرۆڤایه‌تی به ناوی کورد. 29 شۆرشی کورد به گشتی و به ناچاری توند‌و تیژیان پهریرهو کردوه، ئه‌و توند‌و تیژیهیی که ئێستا هه‌ندێک لایه‌ن و به ناو سه‌رکرده‌یی کورد به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه و نکوڵی لێده‌که‌ن و ده‌ڵێن نه‌کراوه و خه‌بات خه‌باتێک مه‌ده‌نی بوه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه به ڕه‌وایه؛ چونکه هه‌رچه‌ند ئه‌م توند‌و تیژیانه نه‌گه‌یشتنه ئامانج و سه‌رکه‌وتنیان تۆمار نه‌کرد به‌ڵام بون به هۆکاری مانه‌وه‌یی گه‌ڵی کورد، بون به هۆکاری مانه‌وه‌ی ئه و که‌سانه‌یی که ئێستا بۆ به‌ڕه‌وا به‌خشینی ئه‌و بێ چالاکی و پاسیڤ بونهیی خۆیان به‌رپه‌رچی هۆکاری مانه‌ویی خۆیان که توندوتیژه، ده‌ده‌نه‌وه.
ڕوانگه‌یی سیهه‌م که توند‌و تیژی به‌ڕه‌وا ده‌زانێت ڕوانگه‌یی 'توند‌و تیژی بۆ دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه'. به پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مو مرۆڤیکه که له پیناو به دادوه‌ری بونی کومه‌ڵگا دا تێبکۆشێت. کاتێک که له كۆمڵگایهک دا هێچ پێوانه‌یه‌کی یاسایی بۆ په یره‌و کردنی دادوه‌ری هه‌بونی نیه، کاتێک که کۆمڵگا نوقمی نادادپه‌روه‌ریه، کاتێک که یاساکان هه‌مو سنورێکی نادادپه‌روه‌ریان به‌زاندوه و هیچ ڕێزێکیان بۆ مرۆڤ به‌جێنه‌هێشتوه، کاتێک که توند‌و تیژی ده‌بێته ته‌نیا ڕیکارێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێز بۆ مرۆڤ و به دادوه‌ر بونی کۆمه‌ڵگا، کاتێک که توند‌و تیژی ده‌بێته هۆکاری چه‌سپاندن و سه‌قامگیر کردنی پێوانه‌کانی دادپه‌روه‌ری، ئه وکاته توند‌و تیژی نه‌ته‌نیا هه‌ر بژاردیه‌کی سه‌ر مێزه به‌ڵکو ده‌بێته ئه‌رکی سه‌رشانی هه مرۆڤێکی دادپه‌روه‌ریخواز بۆ ئاوا کردن و سه‌قامگیر کردنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی.
لێره‌دا وا باشه ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که ئایا به ڕاستی گه‌ڵی کورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له پێناو پارازتنی ناسنامه و سه‌ر له نوێ ئاوا کردنی کاسایه‌تیه‌کی ئازا و تێکشکاندنی پێوه‌ندی ناهاوسه‌نگی هێز له گه‌ل داگیرکه‌ران دا به گوێره‌یی ڕوانگه‌یی 'ناسنامه' توند‌و تیژی پیره‌و بکات یا نا....؟ گه‌لۆ توند‌و تیژی له دژی داگیرکه‌رانێک که به هێچ چه‌شنێک دان به هه‌بونی کورد وه‌کو بونه‌وه‌رێکی جیاواز دانانێن ڕه‌وایه یا نا...؟ گه‌ڵۆ ئه‌گه‌ر توند‌و تیژی ئه‌نجامێکی باش بۆ گه‌لی کورد بخولقێنێ و ببێته هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌لی ئێمه، ئه‌و توند‌و تیژیه به پێی ڕوانگه‌یی کانسیکوێنشالیسم به ڕه‌وا ده‌بێت یا نا...؟ گه‌ڵۆ له سیسته‌مێکی داگیرکه‌ری دا که هیچ پێوانه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ری هه‌بونی نییه، له چوارچێوه‌یی ڕوانگه‌یی 'توند‌و تیژی له پێناو دادوه‌ری' دا ته‌ڤگه‌ری کورد مافی به‌کارهێنانی توند‌و تیژی سیاسی هه‌یه یا نا....؟
هه‌روه‌ک کوتم من له بهرسیڤدان خۆ ده‌بوێرم، له وڵام دانه‌وه زیاتر بۆ من پرسیار کردن و له پرسیار کردنیش گرینگر بۆ من شێوازی داڕشتنی پرسیاره. به درێژایی مێژو گۆچکه‌ی گه‌لی ئێمه‌یان به وڵامگهلی جیاواز جیاواز ئاخنیوه. وڵامگهڵێکیش که مه‌ودایی پرسیارکردنیان به‌هیچ چه‌شنێک نه‌ماوه....!
له‌م به‌شه‌دا باسمان له 3 ڕوانگه کرد که توند‌و تیژی سیاسی به ڕه‌وا ده‌زانن. له به‌شی سێهه‌م دا باسی 5 پرینسیپڵ ده‌که‌ین که بکه‌ری توند‌و تیژی ده‌بێت له کاتی په‌یره‌وکردنی توندوتیژی دا له به‌رچاویان بگرێت. چاوه‌ڕوان بن........
کاردۆ بۆکانی 15،04،2010
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست