کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى بەرگرى لەتەزویر دەكات،

Wednesday, 19/08/2009, 12:00


په‌یامنیری کوردستانپۆست2:
سەرچاوە هەواڵیەكانى كوردستانپۆست تەئكید لەوە دەكەنەوە كەزۆرێك لەبەرپرسانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هەریــەكە و بەقەبارەى تواناى دارایى خۆى هاوكارى مادى لیستى گۆڕانیان كردووە لەمبارەیەوە نێردراوى كوردستانپۆست لەقەزاى ڕانیە تەئكیدلەوە دەكاتەوە كەلەئێستا چەندین كۆمپانیا تەزویریان لێئاشكرابووە و ڕەوانەى دادگا كراون لەوانە نێردراوى كوردستانپۆست تەئكیدلەوە دەكاتەوە كۆمپانیاى دروست لەئێستا ڕەوانەى دادگا كراوە لەبەرئەوەى سەدان نوسراوى فەرمى شارەوانیان تەزویر كردووە لەبەرئەوەى خاوەنى كۆمپانیاكە خۆى بەوە هەڵدەداتەوە كەكۆسرەت ڕەسوڵ على پشتیوانى دەكات بۆیە ئامادەنیە بچێتە دادگا بەڵام نێردراوى كوردستان لەسنورەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كەدادوەرى دادگایى حاجیاوا یەكێكە لەو دەگمەترین دادوەرانەى كەزۆر سەرسەختانە هەوڵ دەدات یاسا وەك خۆى پیادە بكرێت و نێردراوى كوردستان لەدادگاى بەرایى حاجیاوا هەواڵى ئەوەى دەست كەوتووە كەدادوەرى ئەو دادگایە نامەى سەرۆكى ئەمریكاش نەخوێنێتەوە بۆ واستە و سوككردنى دادگا. نێردراومان ئەوەشى زانیوە كەدادوەرى ئەو دادگایە ناوى(عبداللە)یە لەكاتى دەوام نەبێت دواى دەوام گوێ بۆ هیچ كەسێك ناگرێت تاوەكو داواى ئەوەى لێبكەن ڕێچكەیەك لەیاسا خواربكاتەوە وەكو خۆى جێبەجێى نەكات بۆ ئەم مەبەستە نێردراوى كوردستان چەند جارێك هەوڵیدا سەبارەت بەدۆسیەى دادگایى كۆمپانیاى دروست لێدوانى دادوەرى ئەو دادگایە وەربگرێت بەڵام وەڵامى پەیوەندیەكەى نەدایەوە نێردراوى كوردستانپۆست هۆكارى ئەم وەڵامنەدانەوەشى بەئاسایى لەقەڵەم دا و ڕایگەیاند كەلەبەرئەوە وەڵامى هیچ پەیوەندیەكى تەلەفۆنى ناداتەوە بۆ ئەوەى نەك بەرپرسێك بێت و داواى شكاندنى سەروەرى یاسایى لێبكات هەرپەیوەست بەم تەنزویراتى ئەم كۆمپانیایە پەیامنێرى كوردستانپۆست لەهەرێمى كوردستان لەچەند بەرپرسێكى یەكێتیەوە هەواڵى ئەوەى دەست كەوتووە كەئەم كۆمپانیایە لەلایەن زۆربەى بەرپرسانى باڵاى یەكێتیەوە داكۆكى لێدەكرێت لەوانە عومەر قەڵادزەیى جێگرى پارێزگارى سلێمانى كەهاوبەشى هەیە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە و هەر خۆشى سەرۆكى لیژنەى (ئیحالە)كردنى تەندەرى پڕۆژەكانى پارێزگاى سلێمانیە. بەئارەزووى خۆى پڕۆژە دەدات بەو كۆمپانیایەى كەخۆى مەبەستیەتى و یان هاوبەشى هەیە لەگەڵیان لەلایەكى ترەوە سەبارەت بەوەى كەسەرۆكى شارەوانى شارەدێى شكارتە پاڵپشتى ئەم كۆمپانیایەى كردووە بۆ كارى تەزویركردنى نوسراوى شارەوانى نێردراوى كوردستانپۆست چەندین جار لەڕێگەى تەلەفۆنەوە هەوڵیدا لێدوانى لێوەربگرێت بەڵام پەیوەندیەكە دروست نەبوو هەرسەبارەت بەخاوەنى ئەم كۆمپانیایە نێردراومان لەناو مەڵبەندى هەشت تەئكید دەكاتەوە كەلەئێستادا بارودۆخى سیاسى مەڵبەند شلۆقە و كاتى ئەوەیان نیە لێپێچینەوە لەگەڵ خاوەنى ئەم كۆمپانیایە بكەن بەڵام نێردراومان تەئكید لەوە دەكاتەوە كەخاوەنى ئەم كۆمپانیایە لەئێستادا كەوتۆتە پەلە قاژە و لەهەوڵى ئەوەدایە بەهەرشێوەیەك بێت بڕیارى دادگاى لەسەر جێبەجێنەكرێت چونكە لەكاتى جێبەجێكردنى بڕیارى دادگادا ڕووبەڕووى توندترین سزا دەبێتەوە ئەگەرى ئەوەش هەیە خۆى ڕاپێچى زیندان بكرێت نێردراوى كوردستانپۆست لەڕانیە دواى هەوڵێكى زۆر هەواڵى ئەوەى دەست كەوت كەلەئێستا فەرماندەیەكى یەكێتى كەسەربەباڵى تاڵابانیە بەناوى عەوڵا بۆر پشتیوانى لەوە دەكات كەخاوەنى ئەم كۆمپانیایە تەزویرى نەكردووە و ئەوەى كراوە و ڕوویداوە شتێكى ئاسایی بووە و پێویستە ببەخشرێن،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە