کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەروەری یاسا لەسایەی حکومەتەکەی بەرهەمی بلیمەتدا

Friday, 29/04/2011, 12:00






دەزگا چەواشەکاریەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەمڕۆ دەیانەوێ ڕووی گەشی حیزبەکەیان لەسیمای بەماکیاژکراوی بەرهەم ساڵحی بەناوسەرۆکی حکومەت نیشانی جەماوەرەکەیان بدەن ودەیانەوێ لەسایەی ئەم بەرهەم ساڵحەدا نموونەیەکی جوانی حکومڕانی کوردی وبەسەروەری بوونی یاسا لەم هەرێمەدا بەدنیا بناسێنن کەتەواوپێچەوانەیە وهەموولایەکیش بەدنیای دەرەوەش زۆرباش ئاگاداری ڕەوشی نالەباروو بەرەڵایی ئەم حکومەتەن،زۆرباش بەئاگان لەوەی کەلەسایەی ئەم بەناوپیاوەی بانگەشەی سەروەری یاسا دەکات یاسا خراوەتە ژێر پۆستاڵە زەردەکانی جاشەکانی تاڵەبانیەوە وهەرخۆشی واتە بەرهەم یەکێکە لەوانەی یاسا لەم هەرێمەدا بەقازانجی خۆیی وحیزب وپیاوکوژەکانی یەکێتی پەیڕەو دەکات ،هەرئەم بەرهەمەشە کەیاسا وەك چەکێك لەدژ نەیارەکانی دەسەڵات وخەڵکی هەژارپیادە دەکات وهەر بەویاسایانەشە دزیەکانیان پینەوپەڕۆ دەکات٠

بەرهەم ساڵح جیالەوەی پیاوی دڵسۆزی تاڵەبانیە لەهەمان کاتدا خزمەتکارێکی باشی بنەماڵەی مسعودە چونکە بۆتە دیوارێکی پۆڵایینی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی هەردووبنەماڵەو داکۆکیکەرێکی ڕاستەقینەی پیاوکوژەکانیان ،هەرلەسایەی ئەم بەرهەمە وسەروەری یاسادایە خەڵکی بێ دیفاع بەتۆمەتی تەنها بەشداریکردن لەخۆپیشاندان دەستگیردەکرێت ولێێ دەدرێ وئیهانەدەکرێ ولەولاشەوە بەدەم پیاوکوژەکانی جەلال ومسعودەوە پێدەکەنێ وشەرەفی پارێزگاریکردنیان بەخۆی دەسپێرێ ،بەرهەم ساڵح پیاوێکی بەوەفاو نۆکەرێکی دڵسۆزی دەزگا موخابەراتی ئەمریکایە وهەرلەسایەی پشتگیری ئەوانەوە گەیشتۆتە ئەوپلە حیزبی وحکومیەی کەهەیەتی چونکە لەوڕێگەیەوە خزمەتێکی باشی خانەوادەی تاڵەبانی دەکات بەمسۆگەرکردنی پشتگیری ئەمریکاو ووڵاتانی تر بۆ بنەماڵە تاڵانچیەکەی٠

ئێستا وزیاد لەهەمووکاتەکانی تر دەبینین بەرهەم ساڵح بانگەشەی ئارامی وگفتوگۆی لایەنەکان دەکات بەمەبەستی کۆتایی هێنان بەم باروودۆخەی کەڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەزەرەریان تێ دەپەڕێ ،هەرلەم ساتەوەختەشدا کەبانگەشەی سەروەری بوونی یاسا دەکات پیاوانی دەوڵەت لەوەزارەتی ناوخۆ ڕادەسپێرێت کەشەووڕۆژ پارێزگاری لەو پیاوانەی تاڵەبانی بکەن کەبەناهەق خەڵک دەدەنە بەرگوللەو دەیانکوژن،بەڵێ ئەم بەرهەمەیە ولەسایەی بەسەروەری کردنی یاسادایە کارمەندانی ناوخۆ ڕادەسپێرێ لەبری گرتن ودادگایی کردنی پیاوکوژێکی وەکو ئازادی سەگرمە کەماوەیەك لەمەوبەر کوڕێکی گەنجی بەڕۆژی ڕووناك لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەبەرچاوی خێزانەکەیداکوشت ئێستا شەووڕۆژ لەبری ئەوەی پیاوانی حکومەت بەرگری لەمیللەت وسەرووماڵیان بکەن لەبەردەم ماڵی ئازادی سەگرمەدا دەبنە پاسەوان وپارێزگاری لێ دەکەن لەکاتێکدا لەوڕۆژەی ئەوکوڕە بەناهەق کوژرا تائێستا ماڵەکەیان چۆڵەو خێزانی نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە ناهەقیشی نیە چونکە لەلایەك چاوی بەرایی نایە بگەڕێتەوە شوێنی گیان لەدەستدانی هاوسەرەکەیی وئەوڕۆژانەی بیربخاتەوە لەلایەکی تریشەوە ببینێ بەرهەمی یاسا پارێز لەڕێگەی پیاوانی حکومەتەوە پارێزگاری لەبکوژی هاوسەرەکەی دەکەن٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە