کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاڵفامی حوکمه‌تی هه‌رێم له‌وه‌دایه‌ به‌ درێژای ته‌مه‌نی نه‌ بڕوای به‌ حوکمه‌تی سێبه‌ر بووه‌و نه‌ به‌ هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرت

Saturday, 12/09/2009, 12:00


له‌ هه‌ر وڵاتێکی دیموکراسیدا که‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیستمی په‌رڵه‌مانیدا حوکمه‌ت دروست بکرێت گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی ڕامیاری ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت وه‌کو حوکمه‌تی سێبه‌ر
به‌و مانایه‌ی که‌ حوکمه‌تی سێبه‌ر له‌ چاوه‌ڕوانی دایه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت له‌ ئه‌نجامی هه‌ندێک گۆڕانکاری وڵات یاخود له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا.

ئه‌گه‌ر حوکمه‌تی سێبه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو فراوان بوو ئه‌وا شه‌رعیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ کابینه‌ی سێبه‌ر دروست بکات بۆ زه‌مینه‌ خۆشکردن و ده‌رفه‌ت دان به‌‌ سه‌رکرده‌و کاربه‌ده‌سته‌ گه‌وره‌کانی ئۆپۆزسیۆن که‌له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری بڕیارو کارو باره‌کانی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی حوکمه‌ت بکه‌ن. له‌ هه‌مان کاتدا خۆیان ئاماده‌ ئه‌که‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌ کان به شێوه‌یه‌کی کارا تر‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنێکدا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ ده‌ست.



بۆ نمونه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری که‌ سه‌ربه‌ گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی رامیاری ئۆپۆزسیۆنه‌ وه‌کو سێبه‌ری وه‌زیری به‌رگری ناسراوه‌، به‌ڵام قه‌واره‌ بچو که‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ وته‌ بێژیان ناوترێت سێبه‌ر. ئه‌ندامانی کابینه‌ی سێبه‌ر هه‌ندێک جار پۆستی کابینه‌ی حوکمه‌تی پێ ده‌به‌خشرێت

ئه‌گه‌ر له‌ کاتێکدا قه‌واره رامیارییه‌که‌یان ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌مو کات ئه‌م پۆسته‌ وه‌ربگرێت

.

کابینه‌ی سێبه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌رپرسه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ بڕیارو کاره‌کانی کابینه‌ی حوکمه‌ت و پێشکه‌ش کردنی په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێکی باشتر وه‌ک ئه‌ڵتێرنه‌تیڤێک.

هه‌ندێک قه‌واره‌ی ڕامیاری بۆ نمونه‌ پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا، پارتی کرێکارانی ئوستوراڵیا هتد... ده‌ست نیشانکردنی ئه‌ندامانی کابینه‌ی سێبه‌ر له‌ ڕێگای ده‌نگدانی ناوخۆیانه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئۆپۆزسیۆن رۆڵی وه‌زیره‌ سێبه‌ره‌کان دیاری ده‌که‌ن، به‌ڵام له هه‌ندێک قه‌واره‌ی رامیاری تردا ئه‌ندامه‌کانی کابینه‌ی سێبه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ ده‌ست نیشان ده‌کرێت.



له‌ نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا که‌ که‌متر توندو تیژی به‌رچاو ده‌که‌وێت یاخود وشه‌ی دیموکراسی تا ڕاده‌یه‌ک تۆختره چه‌ند سه‌یفگاردێک
(safeguards)
داده‌نرێت بۆ کاتێک که‌ کاره‌ساتێکی ئه‌وتۆ ڕوبدات که‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کارکردن و به‌ڕێوه‌ بردنی حوکمه‌ت هه‌بێت،
بۆ نمونه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا پلانی به‌رده‌وامی کاروبار
(Continuity of Operations Plan)،
به‌رده‌وامی حوکمه‌ت
(Continuity of Government)
وه‌ پلانی هێڵی سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆکایه‌تی
(Presidential line of succession plans)
هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ کاتێکدا کاره‌ساتێکی پێشبینی نه‌کراو کاری کرده‌ سه‌ر حوکمه‌ت ئه‌م به‌شانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانی ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام ئه‌م پلانانه‌ له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێکی تر جیاوازه‌، له‌ هه‌ندێک وڵات هێزی به‌رگری
(stay-behind)
ئاماده‌باشی، کابینه‌یه‌کی پێشوه‌ختی ئاماده‌ کراوی هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ بردنی وڵات به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی ئه‌گه‌ر وڵات داگیرکرا. له‌ وڵاتی به‌ریتانیا لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت هه‌یه
(Civil Contingencies Secretariat)
‌ که‌ به‌شێکن له‌ کابینه‌ی حوکمه‌ت وه‌ به‌رپرسن له‌ به‌رده‌وامی کاروباره‌کانی حوکومه‌ت له‌ کاتی ڕودانی هه‌ر کاره‌ساتێکدا، به‌ڵام هیچ له‌م سه‌یفگاردانه‌ خۆیان به‌ ته‌نها بریتی نین له‌ حوکمه‌تی سێبه‌ر، به‌ڵکو ڕه‌شنوسێک ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن بۆ ئه وه‌ی کاری له‌سه‌ر بکرێت له‌ کاتی داڕمانی خوکمه‌ت دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە