کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌واڵێکی پێش وه‌خت

Tuesday, 27/04/2010, 12:00


ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ بێژێ، له‌خۆوه‌ نووسه‌رانی کوردوستان پۆست ووشه‌ ڕیز ئه‌که‌ن وهڕی له‌بڕی ده‌رناکه‌ن، له‌وانه‌یه‌ بڵێن ئاخر چۆن ئه‌زانی که‌ تاڵه‌بانی پۆسته‌که‌ی نادرێته‌وه‌، کێ ئه‌ڵێ کاندید ناکرێته‌وه‌، خۆ ئه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ سه‌ر بکاته‌ کۆشی ئه‌وه‌ی ئه‌یهێنێ و نایهێنێ، به‌ڵام مه‌خابن و دڵنیابن، که‌ پۆستی سه‌رۆکی عێراقی عروبه‌ بۆ هیچ کوردێك نابێ.
به‌روار 1/7/2010 خۆشه‌ویستانی که‌ناڵی کوردسات، ئه‌م کاته‌و گشت کاتێكتان خۆش و کامه‌ران بێ و فه‌رموون له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌کانی ئه‌م شه‌وماندا.
دوای چاوه‌ڕوانیه‌کی چه‌ند مانگی و له‌دوای کۆتایی پێهێنانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی و ده‌رهاویشته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی کورسی بۆ هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی که‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردو، دواتر به‌هۆی چه‌ندین کێشه‌ی ته‌کنیکی لابه‌لاوه‌ ، ئه‌وه‌ بوو ماوه‌یه‌کی زۆری خایاند تا کاتی ئاشکراکردنی دامه‌زراندنی حکومه‌تی نوێ و ده‌ستنیشان کردنی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك وه‌زیران وجێگره‌که‌ی، هه‌روه‌ها سه‌رۆك کۆمارو جێگره‌که‌ی، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا که‌ ته‌واو ڕوونبۆ وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یاد عه‌لاوی کرا به‌سه‌رۆك وه‌زیران و مالکی پۆستی سه‌رۆك کۆماری ده‌ست به‌کار ئه‌بن.
له‌ڕاستیدا ئه‌م ئه‌نجامه‌ سه‌رکه‌وتنی سیاسه‌تی ئه‌مریکای له‌ناوچه‌که‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گه‌ڕانده‌وه‌، جارێکی دی سه‌لماندی که‌ئه‌مریکا باڵاده‌سته‌و ئێران نه‌یتوانی سیاسه‌تی خۆی بباته‌وه‌.
ئاشکرایه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه‌، هه‌موو لایه‌نه‌کان ، به‌کوردو عه‌ره‌ب وکه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تی ومه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌کانی پێکهاته‌ی عێراق، جه‌ختیان له‌ دیسان هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئێستای عیراق(هه‌ڤاڵ مام جه‌لال)کردبۆوه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌هه‌وڵی دێژخایه‌ندا بوون تا بتوانن قه‌ناعه‌ت به‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی بکه‌نه‌وه‌ تا جارێکی تر خۆی بپاڵێوێته‌وه‌. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبو، که‌ به‌ڕێز تاڵه‌بانی خاوه‌نی ئه‌زموونێکی گه‌وره‌و پاشخانێکی سیاسی وایه‌ که‌بتوانێ سه‌رجه‌م کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر بکات. دیاره‌ ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو شایه‌تێكی باشن و گه‌واهی بۆ ڕۆڵی به‌ڕێزی له‌ کێشه‌ خوێناوو چاره‌نوسسازه‌کان ئه‌ده‌ن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌لایه‌ن ووڵاتی وه‌ك سعودیه‌و ئێران ولوبنا ن و میسره‌وه‌ بانگێشت کراو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردبۆوه‌ که‌پێوسته‌ خۆی بپاڵێوێ، به‌ڵام به‌ڕێزی گه‌لێ ته‌حفوزاتی سه‌رباره‌ت به‌و پۆسته‌ نیشان دابوو، لای وابوو ئێدی خۆی بۆ کاری تایبه‌تی که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی میله‌تی کوردایه‌ ته‌رخان بکات.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ و له‌چه‌ندین که‌ناڵی میدیایی جیاوازو له‌کات وبۆنه‌ی جیاجیادا ، باسی له‌وه‌کردبوو که‌نیازی نیه‌ خۆی بپاڵێوێ و دووباره‌ خۆی کاندید بکاته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر به‌په‌رۆشی دۆزی کوردو به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ته‌که‌مان ، ئه‌و ئه‌رکه‌ی خسته‌ سه‌ر شانی خۆی ، ئه‌گه‌ر چی نه‌یشاردۆته‌وه‌، که‌خوازیاره‌ ئه‌و پۆسته‌ بۆ که‌سێكی تربێت ، به‌ڕێزیشی بتوانێ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ شاره‌ حه‌یاته‌که‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه‌ بتوانێ خزمه‌ت به‌شاره‌که‌ی شێخی مه‌زن بکات و بچێته‌وه‌ خانووه‌ قوڕه‌کان و نۆکه‌رێتی خه‌لكی سلێمانی به‌تایبه‌تی و کوردستان به‌گشتی بکات، که‌خودی به‌ڕێزی خۆی به‌قه‌رزای ئه‌م شاره‌ و خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌زانێ.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، په‌یامنێری که‌ناڵه‌که‌مان توانی چه‌ند ڕاپرسیه‌ك و چه‌ند بۆچوون و لێدوانی سیاسی و ڕووناکبیران و شاعیران وه‌ربگرێ، سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆ کوردستان و دوای خواحافیزی له‌ پۆسته‌که‌ی پێشویدا، فه‌رموون ئێوه‌ی به‌ڕێزو چه‌ند به‌شێك له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌:
سه‌ره‌تا په‌یامنێرمان چاوی که‌وت به‌به‌ڕێز سه‌عدی پیره‌و، لێدوانی به‌ڕێزی به‌م شێوه‌ بوو(من پێم وایه‌، به‌ڕێز مام جه‌لال له‌هه‌ر کوێیه‌ك بوبێ، قورسایی خۆی هه‌بوه‌و له‌ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو، توانیویه‌تی ڕه‌وشی سیاسی کورد به‌چه‌ندین فرسه‌خ بباته‌ پێشێ، خه‌باتی نه‌پساوه‌ی مام جه‌لال،مایه‌ی خۆشحاڵیه‌ بۆ هه‌موو کوردێك وناوی له‌مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماندا به‌به‌رزی ده‌شه‌کێته‌وه‌، مام جه‌لال ئه‌وه‌نده‌ خه‌مخۆری یه‌کێتی و دۆزی گه‌له‌که‌مانه‌، که‌شه‌وو ڕۆژی خستبوه‌ سه‌ریه‌ك له‌ناوچه‌ی گرین زۆنگ تا بتوانێ زۆرترین مافی گه‌له‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر بکات)
هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ کاك مه‌لا به‌ختیار به‌م شێوه‌یه‌ تیشکی خسته‌سه‌ر باسه‌که‌و ووتی(ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو کاتێ زیاتر هه‌ڤه‌ڵ مام جه‌لال پێوستره‌ بۆ یه‌کێتی و گه‌له‌که‌مان، ئه‌گه‌ر چی ئێمه‌ هه‌ندێ به‌په‌رۆشه‌وه‌ بووین تاکه‌سێكی خاوه‌ن به‌ئه‌زموونی وه‌ك به‌ڕێز مام جه‌لال داکۆکی له‌مافه‌کانی گه‌له‌کامان له‌به‌غدا بکات، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتیشدا نابێ ئه‌وه‌ بشارینه‌وه‌، که‌به‌ڕێزی توانی 98% مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان له‌ده‌ستوری عیراقدا بچه‌سپێنێ وهیوادارین خوا ته‌مه‌نی درێژ بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌زموون وسیاسه‌تی ئه‌مڕۆماندا خه‌بات درێژه‌ پێبده‌ین. ئه‌گه‌ر چی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك ، هیچ کات له‌ئه‌جنداو ئاره‌زووی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال نه‌بوه‌، به‌ڵام زیاتر له‌سه‌ر دوای میله‌تی کوردو سه‌رکرده‌کانی تر بوه‌، هه‌نووکه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان مایه‌ی ئاسووده‌یی وکامه‌رانی وئاشتی و ته‌بایی ئه‌بێ وهیوامان گه‌وره‌یه‌، که‌ماڵه‌که‌ی یه‌کێتی پته‌و تر وته‌با تر ئه‌بێ)
پاشان هه‌ڤاڵ فۆاد مه‌عسوم له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی ڕاسته‌وخۆ، به‌م شێوه‌یه‌ دووا(ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربوبێتم، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکیه‌کان و ووڵاتانی درواسێ ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت، ئه‌و هه‌میشه‌ دڵی به‌کوردستان ئه‌کرایه‌وه‌و ئه‌یویست لێره‌ بێ و له‌نزیکه‌وه‌ ئاگای له‌ڕه‌وشی کوردستان بێ به‌گشتی ، بۆ نمونه‌ چه‌ند جار هیوای خواستبوو به‌وه‌ی خۆزگه‌ خۆی له‌کوردستان بوایه‌و نه‌یهشتبایه‌ ئه‌و پێشێلکاریانه‌ ڕووبدات ، به‌تایبه‌تی تۆپبارانکردنی هه‌ردوو ووڵاتی تورك وئێران بۆ سه‌ر لادێکانی سه‌ر سنوور، چه‌ند جارێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌کوردستان نه‌بوه‌و ئاگاداری وه‌زعه‌که‌ نه‌بوبوو، گه‌لێ ناڕه‌حه‌ت بوه‌، سه‌رباره‌ت به‌ دۆزی هه‌ریه‌ك له‌(فڕۆکه‌وان تاریق ڕه‌مه‌زان، نزار خه‌زره‌جی، ته‌ها محێدین مه‌عروف، وه‌فیق سامه‌ڕائی و سوڵتان هاشم) به‌ڕێزی یه‌کێ له‌هیواکانی ئه‌وه‌بوو، بتوانێ له‌شاری که‌رکوك له‌گه‌ڵ خێزانه‌ ئاواره‌و نه‌نفاله‌کاندا شه‌وبکاته‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت ئه‌وه‌ی بۆ نه‌کراو، بۆیه‌ ئێستا به‌نیازه‌ ئه‌و کاره‌ بکات.
هه‌روه‌ها له‌ڕێگای ئێمه‌ڵی سه‌رۆکایه‌تیه‌وه‌، ڕووناکبیرو نووسه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان ، که‌له‌هه‌مان کاتدا یه‌کێکه‌ له‌نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌، کاك ڕه‌فیق سابیر، ئه‌ڵێ(ئه‌وڕۆ کورد کاتی ئه‌وه‌ی هاتوه‌ ماندێلاکه‌ی پشوویه‌ك بدات و به‌ری ڕه‌نجی خه‌باتی نه‌پساوی شیته‌ڵ بکاو خه‌باته‌که‌ی له‌ده‌قی په‌رتووکێکی قه‌واره‌ گه‌وره‌دا باچاپ بگه‌یه‌نێ، من گه‌لێ سه‌رسام بووم به‌ساده‌و ساکاری ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌، ئه‌وه‌ی لای گرنگ نه‌بوه‌ پۆست وپله‌و پاره‌و سامان بوه‌)
له‌ کۆتاییدا ده‌رفه‌تی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ به‌ڕێز شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مانی به‌سه‌ر کردوه‌، که‌کاك شێرکۆ له‌ده‌زگای سه‌رده‌م به‌م شێوه‌یه‌ باسی لێوه‌وه‌ کرد(به‌ڕێز مام جه‌لال به‌تواناو لێوه‌‌شاوه‌یی خۆی توانی ئه‌و پۆسته‌ به‌باشترین شێوه‌ به‌کاربێنێ که‌ ته‌نها گه‌لانی عێراق که‌ڵکیان لێ وه‌رگرت، جگه‌ له‌هیلاکی و ماندوو بون بۆ به‌ڕێزی هیچی تری لێ هه‌ڵنه‌هێنجاوه‌، وه‌ گه‌ر ده‌رفه‌تم بده‌ن ، حه‌ز ئه‌که‌م به‌م کورته‌ قه‌سیده‌یه‌ بیروو ڕای خۆمتان پێڕابگه‌یه‌نم:
خه‌مخۆری گه‌ل
ئه‌ی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ هه‌ستنه‌ سه‌رپێ
سه‌رکرده‌ ماندوو نه‌ناسه‌که، وا خه‌ریکه‌ ئۆقره‌ ئه‌گرێ
گه‌لێ لامان ئاشکرا بوو، ئه‌مڕۆو دوێنێ
هه‌ر دێته‌وه‌ بۆلامان و سه‌رچۆپی ئه‌گرێ
له‌لای من و گه‌له‌که‌م ، ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ گه‌ر وانه‌بێ
ئاخر زۆڵم و ئه‌سته‌مه‌ ووشه‌ی کوردایه‌تی پڕاو پڕ پێ نه‌ىرێ
ئه‌وه‌ خۆزگه‌کانمان وه‌ك ڕووباره‌کان ڕژانه‌ کانی وزێ
ده‌به‌سه‌ ئه‌ی کورد، بۆچی ئه‌بێ حه‌وسه‌ڵه‌ی نه‌بێ
له‌بیرتانه‌ که‌پێم ئه‌ووتن، نه‌ك شاری به‌غداو عه‌ره‌بێ
به‌ڵکه‌ ئه‌سته‌مبول وتاران و له‌نده‌نیش تاڵه‌بانی، نایه‌وێ
له‌خۆڕا نه‌بوو، نه‌یده‌ویست له‌سه‌رۆکایه‌تێ لاببرێ
ئه‌وه‌ په‌یام و دیرۆكی کورد بوو، ئه‌بو بکرێ و ببێ
وا شکور له‌یه‌زیدان زیاد بێ و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سلێمانی
ده‌سه‌یرکه‌ن و به‌یه‌ك چاو هه‌ر هه‌موو بڵێن به‌خێربێ
ڕازی نه‌بوو تا سه‌ر ناوی له‌گه‌ڵ سه‌دام و حه‌جاج و
تکریتیه‌کان و مالکی وعه‌لاوی و شیعه‌و، قه‌قعاع بێ‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە