کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی، زێره‌ڤان و كاديری پاراستن ره‌وانه‌ی سليمانی ده‌کات

Saturday, 10/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيێری هه‌ولێر
له‌ خۆ ئاماده‌كردن بۆ يادی شۆرشی 11ی ئه‌يلۆل پارتی له‌ سنوری سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سلێمانی داوای زيره‌ڤانی و سيخورانی پاراستن كردووه‌!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ئاسايشی پيرمامه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سليمانی داوای 400 زيره‌ڤانی و سيخوران و كاديرانی پاراستنيان بۆ پاريزگاری كردن له‌ باره‌گاكان و شوينه‌كانی يادكردنه‌وه‌ی شۆرشی 11ی ئه‌يلول كردووه‌و، ئه‌مشه‌و كاتژمير 10 فه‌وجيكی زيره‌ڤانی پيك هاتوو له‌ 150 ئه‌فسه‌رو زيره‌ڤانی و 50 له‌وانه‌ی كه‌ له‌ 17ی شوبات ته‌قه‌يان له‌ خه‌ڵكی سليمانی كردبوو، به‌ چه‌ك و سه‌ياره‌ی مه‌ده‌نی و ئاميری بێ ته‌ل ره‌وانه‌ی سليمانی كران، وابرياره‌ ئه‌مشه‌و 100 كه‌سيان له‌ باره‌گای لقی 4 و 100 كه‌سه‌كه‌ی ديكه‌يان له‌ پاراستنی لقی 4٤ كه‌ له‌ناو باره‌گای سه‌ركردايه‌تی پاريزگای سلێمانیيه‌ بۆ پاسوانێتی و حاڵه‌تی كوتوپر خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن!
له‌وانه‌ی كه‌ ده‌ستيان به‌ خوينی گه‌نج و لاوانی شاری سليمانی سووره‌ و تاوانباری ناسراون چ له‌لايه‌ن ئۆپۆزيسۆنه‌وه‌ چ له‌لايه‌ن يه‌كيتیيه‌وه‌، بۆ دوباره‌ خوينڕشتن ره‌وانه‌ی سليمانيان كردونه‌ته‌وه‌.
ناوه‌كان:
1. له‌تيفه‌ سوری كانه‌به‌ردينه‌يی ئامر فه‌وج له‌ 17ی شوبات به‌ بيكه‌يسی له‌گه‌ل خۆی و هه‌ردوو كوره‌كه‌ی ته‌قه‌يان كردووه‌
2. سامانی ئه‌حمه‌د ده‌مانچه‌
3. به‌ختيار شيخ ساڵح
4. سيروان به‌كری سابير
5. ميران ئيبراهيم ره‌شيد به‌حری
6. رزگار محه‌مه‌د به‌گ

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌وانه‌ی پاراستن شوينيان بۆ دياری كراوه‌و وابرياره‌ جلو به‌رگی مه‌ده‌نيه‌وه‌ له‌ سبه‌ينيه‌وه‌ يه‌كی 10 كه‌سی ديكه‌ له‌ سيخورانی پاراستنی لقی 4 بۆ كاتی پيويست له‌گه‌ڵيندا بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە