شاری خامۆشان
Wednesday, 23/04/2014, 12:00
گوتنێکی کوردی دەڵێ: مرۆوی نەدیو بدی ئەگەر ببێتە پاشا، یەکەمجار باوکی خۆی لە سێدارە دەدا! ئەگەر ئەڕۆ لەوساتەدا مەڕحومی مەلامستەفای بارزانی زیندوو بێتەوە وروولە کێوەڕەش بکا بە دیداری کەسوکاروعەشیرەی شاد بێتەوە وداوا لە مەسعودی کوڕی بکا وپێی بڵێ: کوڕم دەخوازم هەمیسان ببمەوە سەرۆکی حیزبەکەم وسەرۆکی هەرێمی کوردوستان! نەتەنیا جوابی نادەنەوە بەڵکوم ئیزنی پێ نادەن باس لەدەسەڵات بکا! کامەسعود ودامودەزگاکەی ئەگەر ١٦زمانی زیندووی دونیا بزانن وپێی بئاخفن بۆ چرکەساتێک بێ نە زمانی دیپڵۆماسی دەزانن ونەش توانای ئەوەیان هەیە دەری ببڕن چون وادەزانن شەڕی دیپڵۆماسی شەڕی بەرانانە کە سەری رەقو مێشکی وشکی گەرەکە!
مێژووی هەڵخڵەتاندنی سەرۆک وسەرکردەی کورد مێژوویەکی نوێ نییە! رێگایەکی پڕلەدڕکوداڵی بڕیوە.لە خاچپەرەستێکی کۆنەکارو فێڵبازی سەردەمی سەلاحەددین ئەیوبی بگرە تا ئەو سەردەمەی کە کورد تێیدا دەژی.ئەو نەفتو سەروەتەی کە لەژێرخانی ئابوری باشوردایە سەری بنەماڵەی بارزانی بە فیڕۆدەدا ووێنەی پشیلەی رەجەبەشێتی خەڵکیش بە خۆیەوە دەسوتێنێ.وەزیری دەرەوەی تورکیە دەڵێ: توانای هەڵگرتنی نەوتی هەرێممان نیە!؟ شوێنی راگرتنمان پڕ بووە.! دەبێ بەغداو هەولێر بگەنە رێککەوتن. ئانکاراو وبەغدا دەچنە سات وسەودای کاڵا بە کاڵا لەسەر حیسێبی کوردی خەواڵوو.دۆشداماوەکانی دەسەڵاتداری سلێمانی وهەولێریش خەریکی پڕ کردنەوەی ئەومانگەن بۆ هەڵبژاردن.چون وایان لە شاری خامۆشان گەیاندووەکە ئیمەبا پێکەوە بسازێێن وردەپوڵانیش بدەینەوان تا لە حەوزەکانی شاری هەولێردا بۆخۆیان ئاو ژەنەی بکەن!کامەسعودیش لە دونیای هەپەڕووتدا هەڵدەکشێ وخۆی بە گاشە خۆردەزانێ! لەپێشمەرگایەتی خۆی دەستێکی جل و جامانەی سووری پێیە ولەسەرناوی پیرۆزی پێشمەرگەش سوێندان دەخوا.!
بەرکۆڵی دوو: بە باوەڕی من ناحەزترین وشە لە مێژووی سەرهەڵدانەکانی کورد کە حیزبە دەستبەتاڵەکانی رۆژهەڵاتی وڵات پەیتا پەیتا وەک بنێشتەخۆشکە دەیجونەوە (حیزبەکانی ئوردووگانشین) رستەی : شەڕی چەکداری بووە! ئەویش بۆ ئەوەی سێ بەردەی نەیاران لەدەست خۆدا راگرن وفیزو ئیفادەش لەسەرخوێنی رۆڵەی کورد بەگەل بفرۆشن.ئەو کولتورە بۆ یەکەمجار رەچەی لە لایان شۆڕشگێڕانی باکورەوە هاتە گۆڕین وشەڕی پاراستن بوو بە ئەزمونێکی پڕ بایخ چون بە پێی یاسای نەتەوەیەکگرتوەکانیش هەموو نەتەوەیەک مافی پاراستنی خاکی خۆی پێدراوە.و بۆ بەجێ گەیاندنی ئەو ئەرکە مەزنەش هوشیاری نەتەوەیی قسەی یەکەمی پێیە.
هەموومان دەزانین شەڕگەی شەڕی پاراستن بۆ رۆژهەڵاتی وڵات لە کوێوە سەرچاوەی گرت وچۆن دامەزرا.(هیچ نەتەوەیەک لەدونیادا نابینی تاجی ژیان بە خوێن بنەخشێنێ لەکورد زیاتر!!؟؟)پێش ئەو بارودۆخە رۆژهەڵاتی وڵات بەچەنگ ئەو حیزبانەوە کە نشینگەیان بۆتە کەمپەکان هەر نەبێ چوار نەوە سەریان تێداچوو وشەڕی چەکداریش نەگەیشتە ئامانج.(کۆتایی قاجارەکان ،، رەزاشاو کوڕەکەی،،ئەوە٣٥ ساڵە کۆماری ئیسلامی!) بەدامەزراندنی پژاک نوێنگەیەکی دیکەی شەڕی پاراستن دەستی پێکردبە کەڵک وەرگرتن لە رێبازی باکوری وڵات.کۆماری ئیسلامی بە یارمەتی سەرکەردەی گوێلەمست ماوەیەکی زۆرە دوای شەڕی چیای جاسوسان توانی بۆ یەکەم جار بە پێشنیاری ئاگربڕ لە لاخۆیەوە بێدەنگی ئەوبەشە لەوڵات زێدە بکاو ئێستێ هەنگۆرە ئەنگواوو دەبێ چاوەڕوانی شاری خامۆشان بین لە بەشێکی دی لە وڵات.(ئەو ئاگر بڕە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆوەکان گیان لەدەست نەدەن وکارێکی باشە) .پرسی سەرەکی ئەوەیە: ئەو شەڕڕاوەستانە دەستی کێی تێدابوو؟ بۆ کام مابەست پێک هات؟ تاکەی ئەو بارودۆخەدەوام دەکا؟ کێ قازانجی لێ کرد؟ زیندانیانی سیاسی بونتە بارمتە وتاوناتاوێک هەڕشەی ئیعدامیان لێ دەکرێ بۆ راگرتنی ئەو بێدەنگییە.
بەرکۆڵی سێ: لەدونیای ئازاددا رۆژنامەگەری وچاپەمەنی وەکی خیزوخۆڵی لێهاتووە لە کوردوستانی خۆمان. بەتایبەت لە باشوری مل بەکۆتی دەستی دیکتاتۆڕێ خۆماڵی رۆژانە سایتی سەربەحیزب و رۆژنامە سەروەدەردەنێن.لە دونیای دەرەوەش کەسانێک قۆڵیان هەڵماڵیوە وبە دروست دیزاین ودروشم وئاڵای کوردوستان (ئەوئاڵایەی کە پاڕتی دەڵی هی کوردوستانەوە چەپوراستو لایانگرو بێلایەن دەیهاوێنی سەر رووپەڕی سایتەکەیان !!) وتارەکان بڵاو دەکەنەوە.بێ گومان هەرکەس مافی ئەوەی هەیە قسەی دڵی خۆی بێنێتە سەر نوسین و بڵاوی کاتەوە.(بە تایبەت لەسەر ئەوسایتانەی کە نەتەوەیی بیردەکەنەوە رێژەیان کەمە) .
گرفت دوو شتن: سایتەکان و وتار نوسەکان.لە ماوەی سێ حەتووی رابوردوودا بۆ هەڵبژاردنەکانی باشور (کە گرینگن) ناوەرۆکی زۆرینەی ئەو سایتانە باس باسی دەسەڵاتی هەولێرو سڵیمانی بووە سایتەکان کەشو هەوایەکیان خوڵقاندووە کە ئەگەر کەسێک وتارێکی جودا لە بارودۆخی باشور بنوسێ لە چوار چێوەی رۆژەو دەر دەچی وکەس بایخی ناداتێ.مەبەستی من ئەوەیە کە رووپەڕی سایتەکان دەکەونە چوارچێوەیەکی بەرتەسک ودوور لەپێکانی ئامانجی دەسەڵات.یانی نوسەرو رووناکبیری کورد هیچ رۆڵێکی لە ئاڵوگۆڕەکانی سیاسی بەدەست نییە.لەشاری خامۆشاندا هەموومان چرامان بەدەستەوەیە بەڵام رێگامان ونکردوەو ناگەینە مەبەست.مێدیاو،، چاپەمەنی و،، رۆژنامەو،، رۆژنامەگەرێی کوردی ئەو ڕەچەیەی کە تازە پێدەگا لە بیر کردووەوهیچ پڕۆژەیەکی بۆ داهاتویەکی رون وزانستی لە چەنتەدا نییە.ئەوەش بەومانایە نییە کە وتارنوس وسایتەکان بچنەوە ماڵەخۆیان وئەوەندی دیکە مەیدان بۆ ملهوڕی ناوحیزبەکان چوڵ کەن .ئێستێ لەباشورورۆژئاواو تارادەیەک لەباکور بەتایبەت لە هەندەران دەست ئاواڵاترە بۆ ئاڵۆگۆڕی مەزن لە حاند راپەڕاندنی ئەرکی رۆژنامەگەری.لەمبوارەدا تاکەی دەبێ چاوەڕوانبین من نازانم.
جەعفەر کەریمی
٢٢/٤/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست