کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕاگرى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر

Wednesday, 03/10/2012, 12:00






ڕاگرى پەیمانگاى تەكنۆلۆجى هەولێر بەڕێز د. ستار عوسمان ئەمڕۆ 2 / 10 / 2012 بە ناوى كۆبونەوە لەگەل فەرمانبەرو مامۆستایانى پەیمانگا بە مەبەستى ساڵى تازەى خوێندن و پانوراماى پار ساڵ بوو, بەلام تەنها چارەگە كات ژمێرێك باسى پەیمانگاى كرد و زۆربەى كاتەكەى نا ڕاستەو خۆ تەرخان كرد بۆ ئەم بابەتەى كە لە رۆژى 26 / 8 / 2012 لە كوردستان پۆست بلاو كرایەوە لە ژێر ناونیشانى (پەیمانگاى تەكنەلۆجى هەولێر شوێنێكى زانستە نیە ) . بەڕێزیان ویستى خۆى لە كارە نا قانونیەكان بەدەر كات وە گوتى زۆر كەسى داخ لە دڵ و حەسود لێرەو لەوێ باسمان دەكەین بۆ نمونە :
گوتى ((بەگوێرەى بەڕێز د. قیسر سالح مهدى كە بڕوانامەى دكتۆراى نیە نەك تەنها لاى ئێمە كراوە بە دكتۆر., هەرەوەها لە كۆلیجى زانستى لە زانكۆى سەلاحەدین 16 كاتژمێر دەرس هەبووە , هەمان بڕوا نامە و نازناوى زانستى بۆ ئەژمار كراوە !)) . ئەگەر بەڕێز قیسر سالح مهدى بڕوانامەى دكتۆراى هەیە بۆ ئەم ساڵ وەرتان نەگرت بە مامۆستا خۆ ئێوە ستافى تەواوتان نیە لەم بەشە !.وە ئەگەر دانت بە نەزانیەكەتان بنابا ئەوا دەبووە جێگەى شانازى و دڵخۆشیتان , ئەگەر یاساو ڕێنمایەكان لاى ڕاگرى پەیمانگا پیرۆزن دەبێ جەنابتان وە یاریدەدەرە زانستەكەت وە لێژنەى زانستى پەیمانگا باجى ئەمە بدەن و ئەم پارانەى كە بەناحەقیش ڕۆیشتووە بگەڕێتەوە .
بەگوێرەى بەڕێزێكى تر كە ناوى نەهێنا و گوتى ((بۆ باسى یەكێك دەكەن كە لە سالى 2006 وە دەوام ناكات بەمووچەى تەواو ,با ئێوە لەو كەسە باشتر بن وە ئەو كەسە پێش ئەوەى منیش ببم بە ڕاگردەوامى نەدەكردو وە موچەى تەواویشى وەرگرتوە)) . وە لە هەمان كۆبونەوە بەڕێز ڕاگرى پەیمانگاى فەرمانى دا ئەو مامۆستایانەى كە هەڵگرى بڕوانامەى بەرزن ئەگەر دوو دەرس بە قوتابیان نەڵێنەوە ئەوا دەبێ تا كاتژمێر 2.5 دواى نیوەڕۆ لەپەیمانگا بمێنێتەوە .جگە لەم بەڕێزەى باسى كرد ؟؟
لە بڕگەیەكى تر باسى بەڕێز گەنجینە جلال ى كرد گوتى (من بوم ڕێگام نەدا بەبێ مۆلەت بچێتە زانكۆى غازى عنتاب بۆ خوێندنى دكتۆرا),لەمەش هەڵە بوو چونكە كاتێ بەڕێز د. مدحت ڕاگر بوو ڕێگەى بەم جۆرە كارە نا یاسایانە نەدەدا. وە فەرمانى وەزارى تایبەت بە مۆلەتى خوێندن بەڕێز گەنجینە جلال لە مانگى 6 / 2011 دەرچوو بەلام بەڕێزیان انفكاكى نەكرد تا مانگى 10 / 2011 .
لە بڕگەیەكى تر باسى ئەوت كرد كەئەگەر سەرۆك بەش ناڕازی بێت لە هەر مامۆستایەك دەبى بەنوسراو بۆمان بەرز بكاتەوە ئێمەش كارى گونجاوى بۆ دەكەین و نقلى دەكەین ,لێرە مەبەستت بەڕێز مامۆستا فارس میخائیل بوو كە بە بەڕێز تان داوات لێ كردبوو لە تاقى كردنەوەى خولى دووەم ڕێژەى دەرچوون زیاد بكات بەلام ناو براو رازى نەبوو وە فەرمان ئێوەى بەجێ نەگەیاند وە لە كۆتاییدا بە سەرۆك بەشەكت گوت یاداشت نامەیەك بنوسێت لەسەر مامۆستا فارس كە گوایە بێ كەڵكە و سودى بۆ پەیمانگا نیە وە ئێوەش نقلى پەیمانگاى كشتوكالى خەباتان كرد . دیار بۆ ئەوێ بە كەڵكە و سود مەند دەبێت .
بەڕێزتان وە یاریدەدەرە زانستیەكەت زۆر سوپاسى تەكنیكارەكانتان دەكرد,دیارە یاریدەدەرە زانستى پەیمانگا بە نیازە ئەو ئافرەتە تەكنیكارە لە شوێنى خۆى دابنێ كە ماوەیەكى زۆر سكرتێرى بەڕێزیان بووە , بەلام تۆ تەنها بۆ شكاندنى خاوەن بڕوا نامە بەرزەكانت بوو .وە هەر جەنابتانن بە هەندێ مامۆستاى خاوەن بڕوا نامەت گوتوە لە هەفتە تەنها 3 رۆژ دەوام بكەن وە بە ئارەزووى خۆى !!!
دواى بلاو كرنەوەى ئەم بابەت بەڕێزتان ئەمجارەش یەك یەك مامۆستایان بانگ دەكەیتە ژوورەكەت سوێندیان دەدەیت بە قورئان تەلاق بۆ ئەوەى بزانیت كامیان لەسەر ئێوەیان نوسیوە .بەلام هەر بێ سوودە چونكە لەسەر هەڵە كردن بەردەوامیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە