داده هێرۆ ده‌ڵێت: که مردین ده‌بێت شاره‌وانی بماننێژێت، چونکه ده‌مرین و فلسێکمان نییه!
Monday, 10/08/2009, 12:00
له‌وانه‌یه بۆ که‌سێکی ساده زۆر ئاسایی بێت جار جار درۆیه‌کی سپی بکات به مه‌رجێک نه‌بێته پیشه، به‌ڵام بۆ که‌سێک که سه‌رۆک کۆماری وڵاتێک بێت و خۆشی به سه‌رکرده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی میلله‌تێک بزانێت و سکرتێری گشتی حیزبێک بێت لادان له ڕاستی و خووگرتن به درۆی بێ له‌زه‌ته‌وه مایه‌ی شووره‌یی و شه‌رمه‌زاریه‌کی زۆره، به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی که جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌یڵێت نه‌ک خۆی به‌ڵکو هیچ که‌س نه له عێراق و له کوردستان و دونیادا پێی بڕوا ناکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که دۆستی نزیکیشن ده‌ده‌نه قاقای پێکه‌نین، باشه ئیتر چ پێویست ده‌کات پیاوێک له پۆستێکی ئاوا گرنگدا بێت وئاوا بینی پێوه نێت و گوێ نه‌داته ناوبانگ و پۆسته‌که‌ی، ئه‌م ڕاستنهگوتنانهی تاڵه‌بانی له چیرۆکه پێکهنیناویهکهی عوده‌ی کوڕی سه‌دام ده‌چێت که له ڕۆژنامه‌ی بابلدا نووسیبووی: که باوکی قاته کۆنه‌کانی ئوتوو ده‌کاته‌وه چونکه ئه‌وه‌نده به ته‌نگ سامانی گه‌لانی عێراقه‌وه‌یه، که‌چی ئاغای تاڵه‌بانی تازه به تازه به بێهۆشی بێت یان به ئاگایی ئه‌و قه‌وانه سواو و به‌سه‌رچوانه لێده‌داته‌وه، خوایه له ته‌مه‌ندا نه‌مان خرهفێنی ، ئای له گورزی هه‌ڵبژاردن چه‌ند به سوێیه مام! له نوێترین ڕاستنهوتنهکانی ئه‌م سه‌رۆکه ڕاستگۆیهدا له‌گه‌ڵ معید فه‌یازی په‌یامنێری ڕۆژنامه ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ژماره 11212 ی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 9ی ئابدا تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی ئه‌و پهیامنێرهدا که به مامی ووت بوو ماڵه‌که‌تان جوانه ،ده‌ڵێت: [ ئه‌مه خانووی ئێمه نیه،ئه‌م خانووه له فه‌رمانگه‌ی تاپۆ به ناوی یه‌کێتی نێشتمانی کوردستانه‌وه تۆمارکراوه، گه‌ر له هه‌موو فه‌رمانگه‌کانی تاپۆی سلێمانی یان به‌غدا یان هه‌ر شارێکی دی عێراق بگه‌ڕێیت، یه‌ک موڵک یان پارچه زه‌وی نادۆزیته‌وه که به ناوی من یان هاوسه‌ره‌که‌مه‌وه تۆمار کرا بێت، ئێمه ته‌نها خاوه‌نی یه‌ک فلاتین(شقه) له دیمه‌شق که له 1975 دا کڕیومانه، ده‌رباره‌ی ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆک کۆماریشم هه‌مووی ته‌رخانکراوه بۆ یارمه‌تیدانی ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران و عێراقیه بێ ده‌رامه‌ته‌کان، بۆت هه‌یه بیان بینیت ئه‌وسا ده‌زانیت چۆن دابه‌شکراون، زۆرجار هاوسه‌ره‌که‌م پێم ده‌ڵێت که مردین ده‌بێت شاره‌وانی بمان نێژێت، چونکه ده‌مرین و فلسێکمان نیه، منیش پێی ده‌ڵێم ئه‌وێ ده‌مێ گه‌له‌که‌مان ڕێزمان لێده‌گرێت]*، خوێنه‌ری به‌ڕێز گه‌ر ئه‌مه گاڵته‌کردن نه‌بێت به هه‌موو به‌هایه‌ک ده‌بێت چی بێت، یه‌کێتی نێشتمانی کێیه؟ جگه له خودی تاڵه‌بانی و داده هێرۆ، سڵێمانی به کۆڵان و شه‌قام و جێنزرگهوه هه‌ر له ئه‌سحابه سپیه‌وه تا وه‌یس، له گومرگه سوتاوه‌وه تا به‌نزینخانه‌ی کۆنی عه‌قاری و باره‌گای فیرقه‌ی عه‌سکه‌ری کۆن، له قلیاسانه‌وه تا قه‌شقۆڵی و دوکان، باسی کوی بکه‌م و چی بڵێم ئه‌ی سه‌رۆکی ڕاستگۆ، بۆ کۆمپانیای نۆکانی دز و داگیرکه‌ری سلێمانی به لێپرسراوه کارامهکهیهوه که ده‌سته ڕاستته گه‌ر ڕاستت هه‌بێت، به زانا و ئاده‌م سمیسی ئابووریزانی بلیمه‌تی کورده‌وه دلێری سه‌ید مه‌جیدی ده‌لاک قوتابیه فاشیل و بێ ئیشه‌که‌ی سابونکه‌ران که له پله‌ی به‌رده‌ستی بوون زیاتر له شاره‌وانی سلێمانی به‌رێ نه‌یتوانی هیچ کارێک له ژیانیدا بکات پێش نۆکانهکهت یان ڕاستتر دوکانه‌که‌ت مامه! دلێر له ژیانیدا نه‌یتوانی هه‌نگاوێک بچێته پێش که‌چی ئێستا قاسه‌ی مام و هێرۆیه به ملیۆنان دۆلاره‌وه، گه‌ر ئه‌مانه له ڕووتکرنهوهی ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره سه‌رچاوه نه‌گرێت، ده‌بێت له کوێوه ئه‌م سامانه‌تان کۆکردبێته‌وه، ئێوه به خۆتان و هێرۆی کوردسات و خاکه‌وه چیتان بۆ سلێمانی هێشتوه‌ته‌وه، هه‌ر له پێده‌شت و شاخ و دۆڵه‌وه چی ماوه‌ته‌وه داده مقه‌ستی لێنه‌دابێت له‌سه‌ر نه‌خشه، کوێ ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌رانی مافیای بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ده‌ستوپێوه‌ند و چڵکاوخۆراکانیهوه له نموونه‌ی مه‌لای لگاو و هۆمه‌ر ماوه‌تی و به‌رهه‌م هه‌ڵپه‌ڕکی و شێخ داوێن‌پاک وکێ و كێ له عه‌لی بابا و چل دزه‌که تاپۆ نه‌بن ئینجا به‌ناوی خزمه‌وه یان . . . خۆ ئه‌م پهیامنێرهش بێبه‌ش نه‌بووه له به‌خشنده‌یی سه‌رۆکی ته‌زویر و سه‌رۆکی ڕاستگۆی عێراقی فیدراڵیش، که‌مێک سڵه‌مینه‌وه له دوا ڕۆژ و پاراستنی ئه‌و قه‌تره حه‌یایه‌ی گه‌ر ماوه تا نه‌تکێت کارێکی خراپ نییه. شه‌رم بکه‌ن له‌و میلله‌ته ڕه‌ش و ڕووته، لێردا ڕاوه‌ستن و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ن و بزانن وه‌ڵامی خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی سلێمانی چی بوو له هه‌ڵبژاردندا و له داهاتووشدا چی ده‌بێت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی چاوپێکه‌وتنه‌که کرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بکه:
http://www.aawsat.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست