کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ئەزانن هێرش محرم كوڕە نازدارەكەی عومەر فەتاح كێی یەو چی كردوە ؟؟

Saturday, 06/06/2009, 12:00


هێرش محرم لە ساڵی 1977 دەگیرێت وەلەكاتی تحقیق دەست بەگریان دەكات و ئیعتراف لەسەر هاوڕێكانی دەكات و زۆربەیان دەگیرێن,پاش ئەوەی زیندانیەكانی تر بەمە دەزانن داوای لێدەكەن پەشیمان بێتەوە تا ڕۆحی خۆی و هاوڕێكانی ڕزگار بكات ,بێگومان بەمە ڕۆحی خۆی پێ ڕزگار دەكات بە تەنها وەهاوڕێكانی سەرجەمیان حوكم دەدرێن ,لەو ساتە وەختەوە ئەم پیاوە بەلای سیاسەتدا نەچۆوە ترسێكی وای لێ دەنیشێت .
پاش ڕاپەڕین لە مناڵپارێزی كوردستان دامەزرا بە پیشەی لێپرسراوی پەمپی بەنزین تێكردن پاشان هەلی كاری بۆ ڕەخسا لە ڕێكخراوی هابیتات هەندێ لەپڕۆژەكانی دەدا بە كۆمپانیا تایبەتیەكانی عمر فتاح وئاسۆی ڕۆژی هەڵدێ پاش نەمانی ئەو ڕێكخراوە بە فەرمانی عمر فتاح دەبێت بەلێپرسراوی پڕۆژە تایبەتیەكان لە كۆی 700 پڕۆژە 500 پڕۆژەی بۆ بەرژەوەندی عمر فتاح بەڕێكردوە .
یەكێ لەو پڕۆژە گرنگانەی عمر فتاح لەڕێی ئەم زاتەوە پارەیەكی زۆری لێخواردوە (پڕۆژەی خەستەخانەی 400 قەرە وێڵەی سلێمانیە) كە جگە لە ناردنی زاواكەی (سۆرانی جەمال تایەر و ژنەكەی (كچی عمر فتاح) بۆ ئوسترالیا بۆ خوێندن لەسەر كۆمپانیا (كۆری)ەكە ,یەك ملیۆن دۆلاری بە نەقدی وەرگرتوە لێیان (ئیستا وەزعی مادی ئەو كۆمپانیا كۆریە ئەوەندە خراپە 3 مانگە موچەی كارمەندانی خۆی پێ نەدراوە لەو پڕۆژەیەدا) ,پاشان ئەم زاتە دەگوێزرێتەوە بۆ دەزگای كارەبا بۆ دواتر عمر فتاح گواستیەوە بۆ دەزگای وەبەر هێنان چونكە چەوری زیاتر بۆ عمر فتاح لە وێدا بوو لە نوسینەكانی داهاتوماندا گەندەڵیەكانی عمر فتاحتان بۆ دەردەخەین لەم دەزگایەدا .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە