به‌رهه‌م فه‌سادی ته‌رک ده‌کات، دەچێتەوە بۆ ماڵە کۆنەکەی خۆی لە عەقاری و ده‌بێت به غاندی
Wednesday, 12/03/2014, 12:00
سایتی ئاوێنه ئەو هەواڵەی لە زمانی به‌رهه‌م ساڵحەوە بڵاوکردەوە، کە ده‌ڵێت: "نابێت که‌س مامه‌ڵه به داهات و مومته‌له‌کاتی یه‌کێتیه‌وه بکات."
ئێمه‌ش لێرەدا لەسەر ئەم قسەیەی کە به‌رهه‌م ساڵح کردوویەتی لێی دەپرسین: ئه‌ی کێ مامه‌ڵه‌یان پێوه بکات؟
فریشته‌کانی ئاسمان؟
خۆ ئێوه حیزب نیین تا به‌پێی یاسا و رێسا بجوڵێنه‌وه. ئێوه ئێستا ژماره‌یه‌ک مافیان که خه‌ریکی نه‌وت و سه‌دان به‌رژه‌وه‌ندی وه‌کو گوندی ئه‌ڵمانی و کۆمپانیای قه‌یوان و به‌نزیخانه و هێنانی سه‌یاره و قه‌رزی بانق و ئوتێلی گه‌وره و خه‌سته‌خانه‌ی فاروق و زه‌وی و کارگه‌ی چیمه‌نتۆ و گرد و به کورتییه‌که‌ی ئێوە ده‌ستان به‌سه‌ر هه‌مو شتێکدا گرتووه و چه‌تە و پیاوکوژ و نیشتیمان رووتکەرەوەن.
جگه له‌مانه‌ش مرۆڤی کوردتان کردووه به کۆیله‌ی خۆتان، یه‌کێک له‌م مافیایانە به‌رهه‌م ساڵح خۆیه‌تی، که ده‌ڵێن دوو فه‌وج چه‌کداری هه‌یه و له مێرگه‌پان سه‌دان که‌س بێ شه‌رمانه نۆکه‌ریی بۆ ده‌که‌ن. ئێستا چۆنه وا ئه‌م خه‌یاڵه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و ئەچریکێنێت، که که‌س نابێت مامه‌ڵه به مومته‌له‌کاتی یهکێتییەوه بکات؟. ئه‌ی بۆ قسە لەسەر ئەو هه‌موو سامان و دۆلاره‌ی میلله‌ت ناکەیت، که لاتان داوه بۆ خۆتان؟
کاک به‌رهه‌م ئەم قسەیە کە ئەمڕۆ دەیکات، تەنها مەبەستی له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده که دوای تاڵه‌بانی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئابوری یه‌کێتیدا، که خۆی به واریسی ئه‌زانێت. کاک به‌رهه‌م بۆچی پێشتر ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌ده‌کرد؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی ده‌ستی به‌سه‌ر داهات و مومتەلەکاتی یەکێتییدا بگرتایە، ئەوسا ئەم قسەیەی دەکرد؟
به‌رهه‌م ساڵح با ئه‌وه بزانێت بەم قسەیەی، کە ئیستا دەیکات نایکات به غاندی، دیاره که ئه‌و نه‌یتوانی ده‌ست به‌سه‌ر یه‌کێتی دا بگرێت و نه‌شی توانی خۆی بکات به بچوکی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌بێت ئیتر ئاوه‌ڕوت ببێته‌وه، تکایه ئه‌م شتانه‌مان لێ مه‌که‌ن به هه‌ڵوێست. ئێوه مێژووی یه‌کێتی و هه‌زاره‌ها شه‌هیدتان کرد به پاره و مومته‌له‌کات ، ئێوه دوورن له‌وه‌وه که باسی راستیی بکه‌ن ، ئێوه پێویسته لیژنەیەکی بێ لایه‌ن حسابتان له‌گه‌ڵ بکات! پێویستە دادگای گەل دادگاییتان بکات، ئەو رۆژەش نزیکە، میللەت زۆر پڕە لێتان، هەر ئاوا بەسەرتانەوە ناچێت!
ئاوێنه نووسیویه‌تی:
(به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌و پێیه‌ی پێشتر له‌یاداشتێكدا له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ داوایان كردووه هه‌مو مومته‌له‌كاتی حیزبه‌كه‌یان له‌ده‌زگای (ئیداره‌و دارایی) تۆمار بكرێت و كه‌س بۆی نه‌بێت مامه‌ڵه به‌داهاتو مومته‌له‌كاتی یه‌كێتیه‌وه بكات).
به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌م هه‌نگاوه مافیایەکی مەزنی وەک کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌کات به شایه‌تی خۆی!
بۆیە پێش ئه‌وه‌ی هەردووکتان ئه‌م قسانه بکه‌ن، با کاک کۆسرهتهکهت ماڵی پاریزگای کۆنی سلێمانی ته‌سلیم بکاته‌وه ئینجا ئه‌م لاف و گه‌زافانه لێبده‌ن. خه‌ڵکی شار، باس له‌وه ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت به‌عس، که دوژمنی کورد بوو، وەک ئێوە سەرسواڵکەر و برسیی و پیاوکوژ، ئه‌م تاڵانی و جهردهییهیان نه‌کردوه.
من نازانم رۆژنامه‌ی ئاوێنه و میدیای ئەهلی به چ روویه‌ک ئه‌م بلۆفانهمان لێده‌که‌ن به هه‌ڵوێست و سیاسه‌ت؟ چۆن هەواڵی ئاوا بڵاودەکەنەوە و بۆ خۆیان هەڵوێستی لەسەر وەرناگرن؟ ئاخر میدیای ئەهلی کە خەڵک هکەوتۆتە گومانەوە لێیان، لەبەر بڵاوکردنەوەی دوو سێ هەواڵی ئاوایە، کە لە رێگای ئەم جۆرە هەواڵانەوە رووی ئێوەی پیاوکوژ و مافیا سوور دەکەنەوە.
ئێوه بە خۆتان و حیزبەکەتانەوە، پێش راپه‌ڕین خاوه‌نی چی بوون و ئێستا خاوه‌نی چین؟ ئێوه لە پێشدا وەرن وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌نه‌وه.
ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی مێرگه‌پان و خانووی لای ماڵی سه‌عید به‌گ، بۆ ئێوه هیچ نییه، جگه له‌وه، هەر پێشتر بۆ خۆت سوور دەتزانی هەر رۆژێک بێت لێتی ده‌سه‌ننه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست