بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


هیوادارین ئۆباما ده‌سته‌ڵاته‌ دیکتاتۆریه‌که‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌بیر نه‌کات

Friday, 20/05/2011, 12:00







بەڕێزئۆباما بۆ خاتری ئەوەی بە لاتەوە پیرۆزە،لەوگۆڕانکاریانەی کە فەرموت بەڕێوەن دژ بەدەسڵاتە تۆتالیتارەکان،باکوردستانیشی لە گەڵدا بێت!

دوای ئەوەی سەرۆکە ڕەش پێستەکە کە بە ئۆباما ناسراوە،ئێوارەی هەینی لە بەرابەرژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان لە وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتەکەیدا ووتەیەکی پێشکەشکرد،لە میدیاکانی جیهان بە گرنگییەوە باس لە ووتارەکەی کرا بە تایبەت لە جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،ئاشکرایە ووتەی سەرۆکێکی وەک ئۆباما چونکە خاوەن ئایدۆلۆژیای تایبەتی خۆیەتی لە مەڕجیهان و ئەوگۆڕانکاریانەی کە لە جیهاندا ڕوودەدەن،زۆر بە بایەخەوە تەواوی میدیاکان ووتەکانی دەکەنە مانشێتو بەم پەڕو بەو پەڕی جیهاندابەکەمترین کات بڵاو دەبێتەوە،ئۆباما سەرۆکی ئەمریکایە قورسیو لێهاتوویی لە کەسیەتیو ووتەکانیدا دیارە،مرۆڤ کاتێک تەماشای جوڵەو گوێ لە ووتەکانی ئۆبامادەگرێت،بە کفرو گوناهی دەزانێت سەرۆکە دیکتاتۆرەکانی بەشێک لە جیهانی عەرەبیو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو ئەفریقا بە سەرۆک ناو ببات!
ئۆباما نەک هەر سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بەڵکو خاوەنی ژمارەیەکی بەرچاوە لە سەرۆکی ترکە توانیویەتی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا وەک کرێگیراوو داردەست بیان ڕانێو چۆنی بوێت وا بە کاریان بهێنێت!سەرۆک دەبێت بە واتاوکردار سەرۆک بێت خاوەن ئایدۆلۆژیاوئیدارەکردنی دەوڵەتو هونەری وابەستە بە جەماوەرەکەیو،خاوەنی ووتەی خۆی بێت نەوەک ئەوەی ووتی پێچەوانەکەی ڕاست بێت،سەرۆک دەبێت بە دەم،ناڕەزاییەکانی خەڵکەوە بێت،دەبێت خاوەنی ئیرادەیەکی وەهایی بێت لە هەر ڕووداوو پێشهاتێکدا دەنگی لە گەڵ دەنگی جەماوەر بێت نەوەک بە زۆرو بە دەنگی ناشایستە خۆی بسەپێنێت بە سەر دانیشتوانی ووڵاتوو بە داری دیکتاتۆری ئازاروو ستەمیان لێ بکات!واتە سەرۆک دەبێت بە تەواوی مانا سەرۆک بێت،کەسیەتی خۆی نەکاتە قوربانی لە پێناوی ئاوێزان بوون بە کورسی دەسڵاتەوە،دەبێت لە کاتو وادەی خۆیدا لە کورسییەکەی دوور بخرێتەوەو مافی ئاوڕ دانەوەی لێ نەبێت نەک بۆ هەتایی ببێتە دێوەزمەو بەرۆکی خەڵکی بڕوشێنێتو بۆ دوورکەوتنەوە لە چوار قاچی کورسی دەسڵات یان بە خوێن بڕوات،یان بەڕێز ئۆباماو سەرۆکەکانی دوای ئۆباما پیلانێکی ستراتیژی بۆ داڕێژێو هاوشێوەی موبارەکو بن عەلی بیان کەن بە بابەتی ڕۆژنامەکانو منداڵو گەورەی جیهان بەچاوی سوک چاویان لێ بکاو، بۆهەتایی لە ژێرباری قورسی ئەوتاوانانەی کە لە جەماوەریان کردووە دەرنەچنو،لە دواساتەکانی ژیانیاندا لە گۆشەی زیندانەکانو قەفەسەکانی بەردەم دادوەراندا وەک دزوداوێنپیس بکەونە پاڕانەوە بۆدەست هێنانی سزایەک کەمتر!
سەرۆکە ڕەشەکە زۆر بابەتی گرنگی لە ووتەکەیدا ئاماژە پێکرد،لە هەمووی گرنگتر بۆ ئێمەی کورد کە بەشێکین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو دووریش نییەین لە باکوری ئەفریقا،گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبێت لەوشوێنانەی کە جەماوەری ڕاپەڕیو داوای مافەکانی خۆیان دەکەن،هەرچەندە ئەم هەموو گۆڕانکاریانەی کە ڕوودەدەن هۆکاری تریشی لە گەڵدایەو ناتوانین بە تەنها دیکتاتۆربوون بکەینە پێوەر،بەڵکو خودی ئیدارە یەک لەدوای یەکەکانی ئەمریکا وەک پێشتر ئاماژەم بۆ کرد خاوەنی ژمارەیکی زۆر لە کرێگیراون لە کوێدا گرێبەستەکانیان پێویست بوو واژۆی تەواوبوونی لە سەردەکەنو بۆ بەرژەوەندیو ئابوریو ئاساییشی ئەمڕۆو داهاتوی ئەمریکا چۆنی پێویست کرد بە بێ هیچ دوودڵییەک کرێگیراوێک بە کرێگیراوێکی چالاک تر دەگۆڕنەوەو،بۆ ماوەیەک بشێویو نائارامی بەرنامە بۆ داڕێژراو میوانی ئەو ووڵاتانە دەبێت کە سەرۆکەکانیان نە بۆ جەماوەرو نە بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا بە کرێگیراوێکی بێکەڵکو بەرەو پەک کەوتن دەڕۆن،واتە بۆئەمریکا خاڵی گرنگ تەنها بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی! نەک برسی بوونی جەماوەری ووڵاتان بەڵام زیرەکەو ئەوبرسیبوونەی ووڵاتان دەکاتە بەهانەو بە تیرێک چەن نیشانێک دەشکێنێت لە بری دوو نیشان!
لە کوێریان پرسی چیت دەوێت؟ لە ووڵامدا ووتی جوتێک چاوی ساغ،ئێمەش بەم تەمەنە کەمەوە لە سای گۆڕانکاریو زادەی دیکتاتۆرو تاوانە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستانو جیهاندا شارەزای هەموو یاریەک بوین،گەر لێمان بخوازن وەک کورد چیتان دەوێت؟لە ووڵامدا:
گەر خوا بیکاو ئۆباما هاوکار بێت لەو گۆڕانکاریانەی کە بەڕێوەن کوردستان لە بیر نەکەن! چونکە تەنها دوو دەسڵاتو دوو بنە ماڵە حوکم دەکەن،گەروابڕوات ئەمریکاش خێریان لێ نابینێت بە هۆی کاریگەریو دەست تێوەردانەکانی دەوڵەتە هەلپەرستەکانی تورکیاو کۆماری نا ئیسلامی ئاخوندەکان،لە سەرخاکو ئاوو ئاسایشو ئابوری کوردستان بە ئاشکرا توانیویانە بە واژۆکردنی ژمارەیەکی زۆر لە گرێبەستی کۆکردنەوەی پارە لە ئاودیمکردنی نەوتو بە هەزاران تەندەرینو پرۆژەی خەیاڵیدا ڕۆڵی ئەمریکا لە بیر بکەنو، وەک شەریکە دز کوردستان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە ئاقاری کاولکاریدا ببەنو ئەو ناڕەزاییانەی لێبکەوێتەوە کە خەڵکی تامەزرۆی بە ئازادی کوردستان، ماوەی زیاتر لە دوومانگ بە شێوازی سەردەمیانە کردیانە خاڵو ڕادەستی دەسڵاتی خێڵەکانی کوردستانیان کردو، ئەوانیش بە هەرچی جۆری دژە مرۆییە کە خۆی لە فڕانو تیرۆرو کوشتنو بریندارکردنو،بەندکردنو دەمکوتکردنە دەبینێتەوە ووڵامی داخوازییەکانی خەڵکیان دایەوە!! کە خودی ئەمریکا وەک باشترین بەڵگە بۆ جێگۆڕکێ کردنی بە کرێگیراوان لە جیهاندا یان بۆ بەرکەنارکردنیان دەتوانێتو توانیویەتی بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە،نموونەشمان تونسی بن عەلی،مەسری محەمەد حوسنی موبارک،یەمەنی عەلی عەبدوڵاساڵح،لیبیای معەمەرقەزافی،سوریای بەشارلئەسەد،!!بەهیوای ئەوەی لەو گۆڕانکاریانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن سەرۆک ئۆباما لە ئەجیندای گۆڕانکاریەکانیدا کوردستانەکەی بارزانی و تاڵەبانی لە بیر نەکات!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە