کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنە حسكێكى چەند سەرە دەڵێت رۆژنامەنووسى سەربەخۆم

Saturday, 23/07/2011, 12:00


+ هەمیشە كەسێكى خۆپەرست و دوو رووە و چاوى لە دەستى ئەم و ئەوە!
- پێویست ناکات به‌ هه‌موو که‌سێکی بناسێنم، چونکه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناودار نییه‌، هه‌موو که‌س بایه‌خی پێبدات، به‌ڵام ئه‌و خۆی پێی وایه‌ سه‌رقاپی هه‌موو مه‌نجه‌ڵیکه‌ و له‌ هه‌موو دیوه‌خانو کۆڕێکدا قووت ده‌بێته‌وه‌، که‌سیش ده‌ستی بۆ نابات، بۆیه‌ ئه‌و به‌ هه‌مووماندا ده‌ڕژێت و ده‌ڕشێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌ كەسێكى باڵا كورت و گرگنە، دەموچاویشى عەلامەتى بتڵە عارەقەكەى پێوەیە.
+ ئاخر ئەوەش بەس نییە بۆ ناسینەوەى ئەو نەعامە ئاسایە كە پێى وایە كلكى گرێدراوى لەگەڵ دەزگاكەیا نابیندرێت!
- كام دەزگا؟!
+ ئاخر كوڕى باش تۆ سەرەتا زیرەك بوویت، بۆ كە ناوى دەزگا هات نازانم ئارامى گیانم بوە دروشمت؟ ئەو دەزگایە ئەڵێم كە دوو رۆژنامەنووسى گەنجى خێر لە خۆ نەدیوى كردە قوربانى لە پێناو چەند نووسینێك!
- مەعز بۆ خوا نزیكى شتێکی وا مەكەوە و من لێرەوە بەس گوێگرم، دەى بزانم ئەو سیمبوڵی بوتڵه‌ عه‌ره‌قه‌ چى كردووە؟!
+ وەڵا چى بێ لە تۆ نهێنى، ئەوەنە نا(ساڵح) بوو تەقدیری هاوڕێیەكى كۆنە حسكیشى نەبوو، كە ویستى دوكانێك لە سەرە فەرعەكەى خۆیان دابنێت، بەڵام ئەم قورمساغە كە هەمیشە بە تەتەر ناومان دەبرد ئەو دەزگا بەدناوەى لێ ئاگادار كردەوە و رێسەكەیان لێ كردەوە بە خورى و ناچار غلۆرى ناو حیزبەكەى ئەوبەر دێ بوویەوە.
- ئەى بۆ وەكو فاتە فیڕەى دراوسێمان هەردەم هاوار ئەكا و ئەڵێ من سەربەخۆم و لێرە و لەوێ ئەو هاوڕێیانەى كە نانیان بە قورگا ئەكرد ئێستا لێیان ئەخوێنێ و بە دەستى ئەملا و ئەولا ناویان دەبات؟! یان خەڵكى تر بە سیغەى ژێر بە ژێر لەگەڵ حیزبەكانى ترا ناو دەبات؟!
+ جا هەر نان ئەو ژنهێنانیشى بە بەختیارى لەسەر هاوڕێكەى دوێنێى بوو كە ئێستا وەك سەگى دۆبرمان كە پیر بووە پەلامارى خاوەنەكەى دادەت. گەر شەقیش لە پاشەڵى هەڵدەى ئەوا شیرینى و ئەبو عەتیفى پیا یەتەخوارەوە. ئەو گرگنە لە ئۆمەت نەچووە خۆى سەر بە هوێ شووى كردوەتەوە و هەوێى زۆریشى بەسەر هاتووە، بۆیە ئێستا دەزگاكەى فریاى خۆى ناكەوێت و ناچار هەندێ جار تالوقیشى ئەكەن.
- ئەى وەكو بیستوومە ئەڵێن تەبیعەتى پورە شەلەكەشمى هەبووە و هەمیشە خەریكى فات و فیت بووە لە نێوان هاوڕێكانیا؟!
+ ئەوە هەر باس مەكە، خوی شیرى تا پیری.
- ئەى مەسەلەی دەركردنى لە رۆژنامەكە چى بوو؟!
+ لە باڵوڵ ئەپرسن نهێنى تەمەن چییە؟! ئەویش ئەڵێ زمانە، بەڵام نهێنى نەمانەوەى لەو شوێنە، مەسەلەى هین بوو (......) دیار بوو لە سەیدەلیەیەكدا یەك دوو حەبی كڕی بوو و نەیزانی بوو بە تەریقەى سودفە ئاودیوى كردبوو، ئێ ئەوەش بووە هۆى حەیاچوونى، بەڵام ماڵی هاوڕێكانى ئاوا نەبێت، ئەو حەیایەیان كڕیەوە و پێش ئەوەى یەكێكى تێڵدەنە ناو زبڵدانى بەدڕەوشتى، هەستان بەیاننامەیەكیان دەركرد و خۆشیان نان بڕاو كرد لە پێناو ئەو گرگنە حەشەرى و تەتەرەیا.
- ئەى خۆ لە هەر شوێنێك كە نامێنێت و قسەى لەگەڵ هەر كەسێك نامێنێ، تاوانێكیان بۆ دەدۆزێتەوە، ئەى ئەوە یانى چى؟!
+ كورد جوانى وتووە "ئەوەى وا بە خۆمەوە، ئەینێم بە تۆوە"، ئێ كلكى خۆى لە ساڵى 1997ەوە بە تەڵەوە بووە و وەكو هاوڕێ كۆنەكانیشى لە سەردەمى حسكایەتیا باسى دەكەن، تەقریری لەسەر هەموویان داوە لەو كاتیش، ئێ ئەمیش ئەمە ئیشى ئەمڕۆى نییە و مێژوویەكى هەیە لەگەڵ تەتەریا، بۆیە هەمیشە پێیان دەوت "تەتەر كزە كز وەرە، ئەو تەقریرەم بۆ بەرە".
- ئەو گۆرانیە رێك لەگەڵ ئەو سەر و مۆقلە ئەوەشێتیەوە، بەڕاستى وەفا و مرۆڤایەتى لەو كەسەیا نییە. كەچى ئەشڵێ من لە هەموو كەس سەربەخۆترم.
+ ئەگەر وەفاى هەبوایە كاتێ خێزانەكەى منداڵى ئەبوو هاوڕێیەكى 200 هەزارى پێدا و پێشتریش هەزار دۆلارى وەك هەدیە وەرگرتبوو، كەچى هەر كە پشتیان هەڵدەكرد زەمى دەكردن و تۆمەتى بۆ دەهۆنینەوە.
- بیرم هاتەوە ئەو داماوە ئەشڵێن ئەگەر بكەوێتە ماستاو سارد كردنەوە، ئەوا دۆكەى لەیلێشى پێ ناگات، بۆ نموونە ئەڵێن لەسەر دایبی و حەفازە گۆڕینى یەكێ لە بەرپرسەكانى بنەماڵە نووسیوە و ئەوى بە گۆڕانخواز نابردووە نەك ئەمەى كە ئێستا باسى گۆڕان ئەكا؟!
+ باش بوو بیرت هێنامەوە، ئێستاش نووسینەكەیم لایە چ پیاهەڵدانێكى بۆ ئەو كەسە بەرزەى بنەماڵە كردوو و حیسابیشیان بۆ نەكرد و بۆشیان بڵاو نەكردەوە.
- كەواتە لێى گەلاڕێ كەسێك بەو پیریە كە بووە بە هەلوكێن و لە دایبی و حەفازەوە ماستاو بگرێتەوە ئەبێ چى بێ. ئەزانم شتى تریشت لایە هەڵیگرە بۆ گێمى دووەم. بە دوعا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە