کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تەلەفزیۆنى كۆرەك یان تەلەفزیۆنى مامۆستاوكوتلەبازى..!!!

Friday, 27/03/2009, 12:00

1300 بینراوە


خوێنەرانى خۆشتڤى پەلەم لەسەر ناونیشانەكەمەوە لێ مەكەن گەر موقەدیمەیەكى كورت لەقسەكانم پێشكەش بكەم كەماوەى ساڵێك دەبێت لەخەیاڵم دابوو رستەیەك و دووان بەیەكەوە بهۆنمەوە سەریەك و دووقسەى خێر لەئاست پیاوێكى بەسەلیقەو زاتێكى بەشان و شەوكەت و هونەرمەندێكى نازدارى وەك كاكە هەڵكەوتى زاهیر بنووسم، ئینجا دێمە ناوەخنى بابەت بۆیە هەروا بەو سادەیە دەست پێدەكەم، مودەتێكە حەزم دەكرد كارى هونەرى ئەم شاشەیەى كۆرەك تیلیكۆم یان كۆرەك تى ڤى ببینم و نوێكارى ئەوان بكەمە دڵنەواییەك بۆ دڵم لەهەمبەرتیڤیەكانى تركە ئەوانیش كەم و زۆر لەخزمەتى هونەرى كوردیدان، كەیەكەم جار لەرۆژنامە لێدوان و پەیامى زارى بەرێوەبەرى ئەو (tv)یەم بەرچاو كەوت ئۆخەیێ بەدڵما هاتەوانێ كەوا تیڤیەكى تایبەت بەخۆمان(هونەرمەندان) هاتو وجود هەرچەندە من زۆر لەنزیكەوە زەوق و سەلیقەم لەگەڵ هەڵكەوتى زاهیر نییە چونكە هێندەى لێیەوە دەبیستم خزمەتێكى ئەوتۆى نەكردووە تا گەلى ئێمە شانازى پێوە بكات، وەلێ من دژى ئەو رایانە دەوەستمەوە هەڵكەوتى زاهیر هونەرمەندێكى هێندە مەزنى بوارى میلۆدى عەرەبییە كە((عەبدولوەهاب و فەرید ئەترەش وعەبدولحەلیم حافزیش))بەقەد ئەم زاتە نەیانتوانیوە میلۆدى خۆیان بخەنە نێو مۆخى گەلێكى وەك گەلى ئێمەوە, كەواتە ئەمە بۆ داهێنان و خزمەت نییە لەبوارى موزیكى عەرەبییەوە..هەڵكەوتى زاهیر بەردەوامە, دەسەڵاتیش لەتەك ئەوا بەردەوامە بۆ هەڵڕشتنى پارەو پوولى دەمى میللەتێك دەریایەك خوێنى بەخشى و دەرنجام هەڵكەوتى زاهیر كەبەراست زۆر زاهیرە لەبوارى تەعریبى كچە شۆخ و شەنگەكانى بوارى گۆرانى ووتنەوە. تەخشان پەخشان بەو پارەیە دەكات كەموڵكى میللەتە.
ماوەیەك پێش ئێستاش لە یەكێك لە رۆژنامەكانی كوردستاندا لایەنە خۆپەرستیەكانی هەڵكەوتی فەسادی و ێرانكەری میووزیك و میلۆدی ئاواز و زەوق سزی وەك هەڵكەوتی زاهیر،م بۆ خوێنەران خستنە روو.... هەر بۆیە بەو پەرۆشیەوە جارێكی دیكە بە زۆر بەڵگەی درووستەوە سەرنجتان بۆ چەند شتێكی تر رادەكێشم بە لێدانی چەند سەرە چەكووشێك لە ماڵپەری كوردستان پۆستی چەكووش وەشێن، وە گەر خوا یاربێت لە داهاتووشدا بە چەند بەڵگەیەكی دیكەی وەك ئێستای سەردەمیانەی دونیای تەكنەلۆژیا بە تۆماریەوە دێمەوە خزمەتتان لە كاتێكدا كە نكۆڵی لەم راستیانە بكرێت و بگوترێت.
با زۆر لەئەسڵى باس دوور نەكەوەمەوە بەڵام با بەو كورتە بەسەرهاتە نامۆیەش درێژە بەباس بدەم كەنەهامەتى بەرێوەبردنى سەتەلایتێكى وەك ئەم كۆرەكەى ئێستا هەس خراوەتە دەست ئەو زاتە موبارەكە، ماوەیەك بەرلەئێستا لەگەرەكى زەرگەتەكە لەسەردانى ماڵى پورم بەدیار كۆرەك تیڤى دەمێك بوو دانیشتبووین وەختێ نیازى هەڵسان و گەرانەوەى ماڵم هەبوو كەچى زەنگى تەلەفۆنى مێردى پورم لێیدا و پاش چاك وچۆنى نێو تەلەفۆن فەرمووى لێكردن هێندەى نەبرد خانەوادەیەكى بەرێز پاش لەدەرگادان هاتنە ژوورو لەگەڵ ماڵى پورم باوەشیان بەیەكتردا كرد و كاك(.....)یان بەمن ناساند كە لە ئەوروپا گەرابوویەوە، لەو ساتەوەخەتەشدا كلیپى(((دادە دەشنى بیلامانێ ئەوەى رووتەكە كە لەناو پوشا گەوزێن دەكات)))چوون ناوى كلیپەكەى لەناوى كلیپى كوردى ناچێ بە رووتییەكەى ئەیناسینەوانێ پەخش كرا، ئەم میوانى ماڵى پورم رێك قسەكانى بڕى وتى ئەرێ كاكە خۆ من لە ئەورپاشم بەڵام بەراستى ئەم تەلەفزیۆنە بەتایبەت ئەم كلیپەى زۆر بێتامە، ئەم تەلەڤزیۆنە هى كامە حزبە؟ منیش وتم كاك(فڵان)ئەمە هى كۆمپانیاى كۆرەك تیلیكۆمە، وتى كێ مودیرەكەیەتى؟ كەلەو كاتەدا رووى لەمن بوو پێموت هەڵكەوتى زاهیر مودیریەتى بەسەرسوڕمانەوە وتى: كام هەڵكەوت زاهیر وتم بۆ چەند هەڵكەوتى زاهیر هەیە، وتى ئاها هاها ئەوەى ژنەكەى داواى تەڵاقى لێكرد و هەڵكەوتى تەڵاقدا ؟!!!! پێموت كاك(....) یانى چى خۆ هەر وا باو بووە پیاو ژن تەڵاق ئەیا، ووتى گوێبگرن با بۆتان باس كەم ئەو پیاوە جیرانى من بووە لە ئەوروپا و رۆژێك پاش دەوام كە گەرابوومەوە ماڵ و ئەوا لە ماڵى خۆمان دانیشتبووین لەپرێكا خێزانەكەى بەجلى دەرەوە كەهێشتا جلەكانى نەگۆریبوون لەدەرگاى ئێمەى داو هۆن هۆن فرمێسكى لەچاو دەهاتە خوارەوە، پێموت خووشكەكەم هێورببەوە چى بووە كاك هەڵكەوت نەخۆشە هیچ بووە؟ ووتى: یاخوا هەڵكەوت بمرێ ئەو ناپیاوە ئەو بێ شەرەفە كەى پیاوە, پرسیم بۆ خێر چى بووە دایكەكەم وتى: منیش ئێستا دێمەوە و بەكلیلى خۆم دەرگەى ماڵم كردەوە چى ببینم لەژوورى خۆم وا پیاوێكى رەش پێستى خستۆتە سەرخۆى سێكسى لەگەڵ دەكات.
داواى لێمكرد گووتى: دەكرێ وەك برایەك رێگەم بدەن تا بەیانى داواى تەڵاقى خۆم دەكەم لەماڵى براى خۆم بم... یەكسەرە پێموت ماڵى براتەو داوام لەخێزانم كرد دڵى بدەوەو زۆر رێزى بگرە,ئەوەبوو رۆژانى پاشتر داواى تەڵاقى خۆى كردو لێى جیابوویەوە، هەركاك(فڵان) ووتى:
لەو ماوەیەى دوایى ئەو ئەو ئافرەتە بەرێزەم بینیوە پاش چاك و چۆنى ووتم: دەى لەخوا بەزیادبێت لەدەستى ئەو پیاوە رزگارت بوو چ ئاگات لێیەتى؟ ووتى: ئێستا سێ چواركورى بەناو گۆرانى بێژى بەدەورى خۆى كۆكردۆتەوەو زۆربەى شەوان لە ناز سیتى هەولێر كارى بێ ئەخلاقى لەگەڵ ئەكەن.
كە ئەوەم بیست هەر بەجارێ ووشك بووم ووتم باوكەرۆ ئەوە چۆن چۆنى كراوەتە بەرێوەبەرى تەلەڤزیۆنێك كە سەربەكەسایەتیەكى دیارى پارتیەو كورى كەسایەتیەكى دیارى ماڵى بارزانە ئەى ئەوانەى كار لەو تەلەفزیۆنە دەكەن دەبێت كێ بێت زۆرم حەزم كرد وردەكارى ئەو تەلەفزیۆنەى كۆرەك تیلیكۆم بزانم.
رۆژان چوون و هاتن لە كۆرێكى بەرێز د.فەرهاد پیرباڵ میواندارى كرام، من كاكە دكتۆرم بەهەڵوێست و قسە جوان و خۆشەكانى خۆش دەوێت بۆیە بڕیارم دا بێمە هەولێر رێگەم دوریش بێت ئەوە ئەهێنێ ئامادەبم، لە كۆرەكەدا برادەرێكى رۆژنامەنووسى هەولێرى برادەرى خۆم بینى كەلەیەكێك لە هەفتەنامەكانى هەولێر كاردەكات و خوێنەرێكى زۆرى هەیە پاش چاك وچۆنى تەواوبوونى كۆرەكە زۆر پرسیارى هەولێرو پرۆژەكانى هەولێرو سلێمانیمان بەیەكەوە باس كرد و دواتر خۆم خزاندە سەر ئەوەى بپرسم چى لەبارەى تەلەفزیۆنى كۆرەك تیلیكۆم دەزانى؟ یەكەسەر بەپێكەنینەوە وتى هەى سلێمانى كۆرەك تیڤیە نەك تیلیكۆم! وتى بۆچییتە؟ وتم وەڵا هەر حەزدەكەم بزانم هەندێ شتم بیستووە بزانم راستە یا درۆ. ووتى وەك چى؟ منیش هەموویم بۆ باس كرد وتى ئەوەش دەزانم راستە وە هەندێ شتت بۆ باس دەكەم بەڵام زیادو كەمى نەكەى هەتیو تێر پێكەنین. ئەو برادەرەم گووتى:
ئەمن نزانم كێ ئەو برادەرەى لەوێ دانایە كە گەورەترین غەڵەتە پاش ئەو غەڵەتەى كە كرایە مستەشارى هونەرى لەحكومەت لەوباوەردام یەك هونەرمەندلێى رازى نییە تەنها چەند هەرزە كارێك نەبێت وە لەو تەلەفزیۆنەى كۆرەك. كوتلەو كوتەلەبازییەكە هەر مەپرسە.
یەكەم: كوتلەى كوردستانى هەڵكەوت زاهیر:
كە هەمووئەو كەسانە لەدەورى خۆى كۆكردیتەوە وەك خۆى بێ شەخسیەتن نموونە:
1- نەخوێندەوارێكى وەك(محمد شكاك كە ژنە عەرەبى لۆ دەباتە ناو ناز سیتى و بەسیفەتى موراسیل دایمەزراندیە بەڵام بیست و چارسەعات لەگەڵ خۆیەتى و هیچ دەوام ناكات یەك راپۆرت چییە بۆ تیڤى ئامادەى نەكردووە و كەى هەڵكەوت زاهیر دەوام بكات ئەویش دەوام دەكات یەك كارى پەیامنێرى نەكردییە، ئیدارەش بۆى نیە لێى بپێچیتەوە چونكە هەڵكەوت زۆر رقى لەمودیر ئیدارەیە و بە هەموو شێوزاێك دەیەوێت دەریپەرێنێ وبێزارى بكات و(محمد شكاك) بخاتە شوێنى ئەو، بەڵام مودیرى ئیدارەى ئەوێ كاك شێخ سیروان دایناوە بۆیە زەفەرى پێنابەن چونكە ناهێلێت دزى بكەن و زەبت و رەبتى دەوێت ئەوانیش رقیان لێیەتى، لەپشتەوە دەیان پیلانیان بۆى دانایە و سەرنەكەوتینە كەچى لەسەرەوەش ماستاوى لۆ دەكات و تەمەلوق دەكات. !!!!! لۆ خۆشم یەك دووجار سەردانى ئەو تەلەفزیۆنەم كردیە و لەگەڵ هەڵكەوت دانیشتیمە وە زۆر بەشان و باڵى مودیر ئیدارەى هەڵداوە كەچى نەیهێشتووە تەنانەت پرسگە رێكیخات و هاتووچۆى كارمەند دیاربێت و بەرەڵڵاخانەیەكە چونكە هەڵكەوت فڕى بەسەر كارى تەلەفزیۆنەوە نییە!
2- هەڵدێرى بەستەزمان كەفریا نەكەوت دایك وباوكى تەربیەتى بدەن و نازى هەڵبگرن بەخامى و خاوى كەوتە دەست هەڵكەوت و شەوان (مەساجى) لۆدەكات باوەڕم پێبكە هیچیان بوختان نییە چونكە لۆخۆیان ئەو شتانەیان لەلاى برادەرى تر باس كردیە، لۆیە لۆت باس دەكەم. لەنێو ئەو هەموو هونەرمەندە موزیكڤانانەش ئەو واتە (ئەوی شەوانە مەساجی لۆدەكات) كراوە بە بەرێوەبەرى میوزیكى كۆڕەك و كولى شەوێك میلۆدى هەڵكەوت و گۆرانیەكانى خۆیان دادەبەزێنن!؟
3- میراش بەهەمان شێوە كەدەیان مەبلەغى پارەى بەناوەوە وەرگیراوە نەیدراوەتێ. ئەو بەستەزمانەش خوێندەوارى نیەو كراوەتە بەرێوەبەرى تەنسق و ئەرشیف، كارەساتە چونكە نازانێ كۆمپیوتەریش باش بەكاربهێنێ، خوا خێرى بكات چى بۆ كۆرەك ئەرشیف دەكات ؟؟؟؟!!.
4- گۆرانى كوڕە خوشكى كە سایەقەو پلەى سكرتێرى خۆى بۆ داناوە وەك كوێخا رەفتار دەكات. بە ئارەزووى خۆى دەوام دەكات. خوێندەواریشى نییە، كە گوناحە تخوا ! كچى دەزگاش دەباتە قاتى سەرەوەى تەلەفزیۆن و تەنانەت بۆ ناو نازسیتى و لەگەڵى رادەبوێرێ.
5- چایەچیەكان كە(((هاوكارو رێباز))) ن و بەچایەچى (مامۆستا) ناسراون بەس ماوە ئافرەت بۆ مامۆستا پەیدا بكەن هەموو كارێك دەكەن بۆ مامۆستا تەنها چایەچێتى نەبێت.
6- حەسەن ئەمیرى مۆنتێر كەیەكەكە لەدەركراوەكانى زاگرۆس تیڤى وكارى مۆنتاژكردنى قسەكانى ئەو كەسانەیە گەر بەباشەش باسى جەنابى مامۆستا بكەن فیتنە دروست دەكات !!!(بێگومان ئەوا پێرەى هەڵكەوت هەمیشە لەخەویش هەر مامۆستا مامۆستایانەو ماستاویش بێ مامۆستا دروست ناكەن هەرشتێ دەڵێن نا مامۆستا ئەمرى كردووە، مامۆستا ئاوهای گۆتییە)
7- محمەد جمیل كە پێشتریش لەزاگرۆس پێرى هەڵكەوت بووە و پاش دەركردنى لەزاگرۆس ئەمیشى گرتۆتە باوەش و هەموو كارێكى پێدەكات.
كوتلەى ئەورپاى هەڵكەوت زاهیر:
1- خاتوونە بەرێزكانى ئەورۆپا كە بەشێكى سەرەكى كوتلەى هەڵكەوت پێكدەهێنن(دەشنێ خان و هانى گیان و لۆكەى نەرم ونیان) كە ژوورەكەى وەك ژوورەكانى ناز سیتى بەكار دەبەن و كورسی دانیشنیان رۆخی سەرمێزی كاروباری بەڕێوەبەر كاك هەڵكەوتی كوڕی زاهیرە.
دووەم : كوتلەى عیسا مێرگەرسۆرى (كەبەدزى و مێبازى ناسراوە، بەر لە چەند رۆژێك لە ژوورى خۆى ئیغرای یەكێك لە كچە پێشكەشكار(....)ی كردبوو، بەناوی درووستكردنی ستۆدیۆی دەنگ لە قاتی سێیەمی سەرەوەی تەلەفزیۆنی كۆڕەك و بەو بیانووە دەیباتە سەرەوە كە گوایە شوێنەكەی پێ پیشان دەدات، وە كە دەگەنە سەرەوە، مێرگەسۆری بێ موجامەلە كردنی كچەكە یەكەو دەست دەستدرێژى دەكاتە سەركچەی پێشكەشكار پاش ئەوەی كە هەموو كارمەندانی ئەوتەلەفزیۆنە و دەرەوەی تەلەفزیۆن بەم كردەوە ناشرینەیان زانی، پاشان هەر بۆ رۆژی دواتر مامۆستای پینەو پەڕۆ هەڵكەوتی زاهیر، پینەی دەكات و سەری مەنجەڵی پڕ بۆگەنەكە دادەخات، كە تا ئێستاش بە پڕوپاگەندەی خۆیان و داروو دەستەكانی وا باسدەكرێت كە گوایە كچەكە، مێرگەسۆری بردۆتە سەرەوە، لەكاتێكدا هەرگیز لەناو گۆمەڵگەی ئێمەدا هێشتا كچی كورد بە رادەی ئەوەی كە ناومان هێنا نەگەشتۆتە ئەوەی كە هێندە جەربەزەبێت بۆ پەلاماردانی پیاوان و دەربڕینی شاراوەكانی ناو ناخ و دەروون! وەك محمد شكاك لاى برادەرێك باسى كردووە وگوتویەتى مامۆستا دزى لە عیسا كەشف كردووە كەگوایە ویستویەستى پارەى كلیپ لەكۆمپانیایەكى كوردى توركیا ببات ئەو كەشفى كردووە 30000$ دۆلاریشى لێكەشف كردووە كەبەنیازبووە لەكۆمپانیاى ئەى ڤى لاین وەریبگرێت).
وە هەرلەپێڕى عیسامێرگەرسۆرى:
1- مهندس عیماد كە هەرزەكارەو عیسا مێرگەرسۆرى بە ئارەزووى خۆى بۆ خۆى و ئێستاش بۆ هەڵكەوت لەهەردوو كوتلە كاردەكات بەكاردەبردرێت بێ ئەوەى بەخۆى بزانێت، پێشتریش لەسەرنەزانى كار لەكوردستان تیڤى دەركراوە، ئەم هەرزەكارە تەنانەت ناشتوانێت كۆندێسەر و ماگنێت كە لەسەر نەخشەی ناو كامیراو ڤیدیۆ لەیەك جودا بكاتەوە تا ناو لەخۆی بنێت تەكنیكك كار.
2- شیرین جیهانى كە شت دەردەهێنێ وەك فلیم گەر هەڵە نەبم ماوەیەكە لەسەر كاغەز ژنی عیساشە، ماوەیەك پێش ئێستا هونەرمەندێكی دەرهێنەری گەورەی رۆژهەڵاتی كوردستانم ناسی و لەنزیكەوە هەندێگ گفتوگۆمانكرد لە هێنانی قسە لە قسەوە ناوی ئەم جیهانیە هاتە ناو ئەو دەرهێنەرە بەرێزە گەورەیە وتی كاتێك بیستمان بەم ناوە دەڵێن سینەماكارە ئێمە وەك سینەماكارانی ئەودیو حەپەساین، كە ئەمە لەناو ئێمە نەبووە و بەزۆر خۆیمان بەسەر دەسەپێنێت و ئێمە پێشتر نەمانناسیوە!؟! وە ئەو كارەش كە ماوەیەك پێش ئێستا ئەنجامی دابوو وێنەگرەكەی كاری دەرهێنانی بۆكردبوو چونكە مامۆستای هەر هەمان ئەوكەسەی كە ئێستا بەڕێوەبەرەكەیەتی (هەڵكەوت زاهیر)،پارەیەكی خەیاڵی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ شیرین جیهانی سەرفكردبوو تا بۆی بكاتە هێزێك و بتوانێت ئەو وێنەگرە فارسە سینەماییە گەورە و ناودارەی ئێران بهێنێت و كارەكەی پێبكات، باشترین بەڵگەش جیهانی بەم نزیكانە هەندێك زانیاری لەسەر لێنزی كامیرای سینەما پەیداكردووە و دەیشیەوێت هەندێكی تر زانیاری لەسەر جۆرەكانی لێنز و تەكنیكەكانی كاری سینەما وەربگرێت!.
3- جوبرائیل ناوێك كە هێشتا لەمەرحەلەی یاریدەدەری كامیرای فۆتۆییە ئێستاش تێستى كارى وێنەى ڤیدیۆیى دەكات تا فێرببێت، بەقسەى حەسەنى تووتی مامۆستا لەهەر وێنەیەكى جوبرائیل گەر هەڵە نەبم، زیاتر لە4 فلتەرلەوێنەكانى دەدرێت بۆ شاردنەوەی كەم و كوڕیەكانی لە نەزانینی رێكخستنی رەنگی وێنە وەك دەڵێن(وایت بڵانس)، ئەو زاتە موبارەكە قسەكانى مودیرى فەنى بۆ ژنى عیسا دەبات چونكە ئەو دا یمەزراندووە.
سێهەم :كوتلەى عیمادى موهەندیس:
1- ستافى پەخشی تەلەفزیۆن شەلم كوێرم ناپارێزم لەترسى هەرزەكارى عیمادى موهەندیس بۆ ئیعدامى خۆشیان لەترسى نان بڕین دەنگ بەو عیمادە دەدەن وەك فەوجى پێشمەرگایەتى لێهاتووە ئەم بەشى تەكنیكە!!.
چوارەم: كوتلەى پێشرەو نەبەرد ی مودیرى انتاج وفەنى و سەردارخۆشناوى مودیرى ئیدارە و مالیە:
1- ژمێریار و پاسەوان و عەلى چایەچى و مولیدەچیەكان و سایەق لەو كوتلەیەدان.
لەبەر ئەوەى هەڵكەوت بۆخۆى هەمووشتەو تەدەخول لەهەمووشتێ دەكات بۆیە ئەو تیڤیە ئەبەد زەبت نابێت، هەڵكەوتیش كە لەژیانیدا دوروو نزیك لەكارى تەلەفزیۆنى نازانێت. كارى ئەو كوتلەش لەبەر تەدەخولى هەڵكەوت سەركەوتوو نابێت.
لێرەو لەوێ بیستومە ئەو سەردارخۆشناوە دەیەوێ تەلەفزیۆنێكى ئیدارى مونەزەم دروست بكات بەڵام ململانێى دەكرێ نازانم تا چەند ئەویش راست دەكات. ئەوە رۆژگار دەیسەلمێنێ. شتى تریش هەیە بەڵام لێگەرێ باشترە حەیاچوونە هاورێ گیان.
كە ئەو برادەرەم لەقسەكانى تەواو بوو نەمزانى باسى فەوجى عەسكەرى یا حزبێك دەكات بەو هەموو كوتلەو كوتلەبازییەوە چۆن تەلەفزیۆنێكى فەنى وەك دەڵێن بەرێوەدەچێ و خزمەتى هونەرى كوردى دەكەن، پرسیار ئەوەیە چۆن مودیرێكە مامۆستا هەڵكەوتى زاهیر كەنەتوانێ لەبازنەیەكى ئیدارى باشدا ئەو خەڵكە كۆبكاتەوە ئەى چۆن دەتوانى ئایندەى ئەو تەلەفزیۆنە بەگەشى نیشان بدات، یان بەموجامەلە كراوەتە مودیر ئەوەیان نازانم؟!
لەبەرپرسان و گەورە كاربەدەستانى كۆڕەك دەپرسم كەس نەبوو لە وڵاتە تیڤیتان بۆ بەرێوەببات لەم سووكە بترازێت، كەنیوەى دەوامى لەئەنجوومەنە و نیوەى دى لەتەلەفزیۆنە. هەربۆیە لەسەر ئەساسى ئەو هەموو مامۆستایەتیە ناوینیشانەكەم دانا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)