فرمێسکێک بۆ دوێنێ شه‌وی هه‌ولێر، هه‌ولێری پڕ له تاوان
Tuesday, 28/07/2009, 12:00
کاتژمێری 3 ی شه‌وه ده‌باره ئاسا چاوه‌کانم له‌نێو ولاتی به‌فر و دره‌خت و هه‌وایه‌کی سازگاری ئه‌مشه‌و له گه‌ره‌کێکی پایته‌خته‌که‌ی سوێد ناچێته خه‌و ، به له‌ش لێره‌م و به بیریش له پیره هه‌ولێرم، له ناو تاوانێکی تردا تواومه‌ته‌وه، ئه‌و تاوانانه‌ی که چه‌ته ره‌نگ زه‌رد و سه‌وزه‌کان، به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن و را مده‌چله‌کێنێت و 18 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌م شاره له تیرۆر و ته‌قه‌کردن، له خۆپیشانده‌ران و شه‌ره ناوخۆیه‌کان و تۆپبارانی قه‌ڵا و تیرۆری حاجی له‌قله‌قه‌که‌ی مزگه‌وتی ناو ده‌لاخانه وه‌ک فلیم به‌یادم دێته‌وه.
قه‌ت خه‌فه‌تم نه‌بووه به‌ئاستی ئه‌مشه هو. 10 ساڵه له به‌جێم هێشتووه، هێنده‌ی ئه‌مشه‌و فرمێسکم بۆ نه‌ڕشتی، چونکه سه‌رباری ئه‌وه‌ی سلێمانی ده‌سته خوشکتم بینی، چۆن یادی سه‌رکه‌وتنی هه‌لبژاردنی ده‌کرده‌وه، تۆش بۆ چاوترساندن، که‌وتنه گولله باران کردنت و پۆلێک له خه‌ڵکی شاریان به‌ره‌و گۆڕستان و نه‌خۆشخانه برد. ئاخر ده‌زانم باش ده‌زانم، ئه‌م تاوانه‌ش وه‌ک ده‌یان تاوانی کوشتنی به‌تاک و کۆیه‌کانی ترت، له‌م ڕۆژگاره، تاوانبارانی به‌ره‌و دادگا نابردرێن. به‌ڵێ ئه‌مشه‌ویش وه‌ک سه‌دان شه‌وی تر ده‌یان و سه‌دان مال چرپه و قیژوهۆڕی دایک و خوشک و مناڵی قوربانیانی شاره‌که‌م له ده‌یان گه‌ره‌کی وه‌ک نه‌ورۆز و مه‌نتکاوه سه‌یداوه .... به‌رو دنیایه‌ک جلی ره‌ش له‌به‌رکردنی چه‌ند ساڵه بردرانه‌وه.
ئاخر لای هه‌مو حزبه‌کان هۆیهایه‌ک له باره‌گا و چوونه ژووره‌وه‌ی هێزێکی زێره‌ڤانی گرنگتره، له خوێنی چه‌ندین شه‌هیدی سڤێل و بریندارد، ته‌نانه‌ت نێچیرڤان بارزانیش، ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌بوو بلێت پرسه‌و سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان ده‌که‌ین . ده‌زانی پیره هه‌ولێر تۆ چه‌نده بێ حیزب و سه‌رۆکی.
تۆیه‌ک هه‌مو کات له پشت ئازاره‌کانی دیاربه‌کر و مه‌هاباد وقامیشلی بویت ، گه‌رچی چه‌ندین جار، کچ و منال و لاوانی شار له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک، له‌به‌ره‌ده‌م باره‌گای ئاسایش خه‌لتانی خوێنی ده‌کران. تۆیه‌ک له‌یه‌که‌م چرکه‌دا زانیت ک ه‌شه‌ری ناوخۆ هه‌ڵگیرسا، هه‌وڵت دا پێشی بگری، که‌چی له‌به‌رده‌م کۆتری سه‌لام، 2 شه‌هید و 14 بریندارت دا. ئاخر هه‌ر خۆت تێده‌گه‌یشتی، ئه‌م شه‌ره ده‌گاته ناو کۆچه و کۆلانه‌کانت و دنیایه‌ک کچ و کورت، به‌ره‌و قه‌برستانه‌کانی پیرداود و کارگه‌ی قیر ده‌بات. به‌ڵێ تۆیه‌ک 18 ساڵه و به‌رده‌وام تۆ کراوتو قوربانی و ململانیی جۆتێ حیزبی بنه‌ماله، که پیویسته به‌رپرسه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر تۆ به‌ره‌و دادگا ببردرێن.
پیره هه‌ولێر له بیرته سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوو فه‌یله‌ق سه‌رباز و دنیایه‌ک ئه‌منی به‌عس ده‌وریان دابوی، که‌چی به 4 کاتژمێر ڕاپه‌ریت ئه‌و سوپایه‌ت ده‌رکرد، که ولاتێکی وه‌ک کوێتی داگیر کردبوو؟ له بیرت ماوه به‌رله هاتنی ئاشبه‌تاڵچییه‌کان وه‌ک هێلکه‌ی سپی کراو، پێشکه‌ش به به‌شێک له ته‌مبه‌ڵه‌کانی که‌ره‌ج و تارانت کرد؟ له بیرته چه‌ندین ئابلۆقه و دۆزه‌خ ئاسایان بۆ دروست کردبووی، له قوشته‌په به‌عس ئابلۆقه‌ی دابووی و پارتیش له مه‌سیف و یه‌کێتیش پاره‌کانتی له شه‌ڕ و بۆ پۆلێ به‌رپرس ته‌رخان کردبوو؟. له بیرته پیره هه‌ولێر یه‌ک کیلۆی شه‌کریان لێ گه‌یاندیه 100 دینار، زۆرمان له بڕی چا، قه‌سپ و خورمامان ده‌خوارد؟
له بیرت چۆوه‌وه له‌هاتنه‌وه‌ی دووه‌می به‌عس، به‌رده‌وام چه‌په‌کانی شاره‌که‌ت له‌گه‌ل چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی ویژدان زیندوو له‌به‌ره‌ده‌م پارێزگا به‌خۆپیشاندان و ناره‌زایی بۆ جاری دوه‌می راپه‌رین و به‌عستان شار به‌ده‌رکرده‌وه؟ ئای پیره هه‌ولێر تۆیه‌ک سه‌رباری ده‌یان گه‌نجی شاره‌که‌ت، که پاره‌ی چایه‌کی مچکۆی پێ نه‌بوو، که‌چی به‌رده‌وام هۆله‌کانی میدیا و ناوه‌نده ڕۆشنبیره‌که‌ی سه‌رده‌م، به گفتۆگۆیه گه‌رم و جیاوازیه فیکریه‌کان ده‌وله‌مه‌ند ده‌کرد و فلکه‌ی چه‌په‌که‌شت، به خۆپیشاندان و که‌مپین سه‌ربه‌رزی ده‌کردی. ئه‌وکات تۆ سه‌رقافله‌ی شاره‌کان له‌که‌مپین و ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری بویت، که‌چی له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌بابه‌کانی به‌عس له‌گه‌ل پارتی، هۆلاکۆ ئاسا تالانی ماڵه‌کانیان کردی، لاوانیان به‌ره‌و زیندانی ئاکرێ و سه‌ری ڕه‌ش بردی، ئازاره‌کانت کۆده‌که‌یته‌وه بۆ کاتژمێری سفر . به‌ڵی له‌م ڕۆژ به‌دواوه به‌رده‌وام هه‌ولی ئه‌وه‌ت ده‌ده‌ن ئازاره کپکراوه‌کانت ده‌رنه‌بڕی و ، کۆیله ئاسا کۆت و زنجیرت له ده‌ست و قاچ بێت .
ده‌زانم ئێستا به‌پاره‌ی دزراوی گه‌ل دنیایه‌ک ئه‌هرامیان له ناوشار بۆ پۆلێ به‌رپرسی کاتی دروست کردوه . به‌پاره‌ی خۆشت ، گێژیان کردی به خزمه‌تگوزاری ، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن 40 بۆ 65 خوێندکار له‌یه‌ک پۆلا ده‌خوێنن ؟ باسی ئه‌وه ناکه‌ن 18 ساله ته‌نیا 2 خه‌سته‌خانه‌ت هه‌یه و نایکه‌نه 3 ! باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن خزمه‌تگوزاری بۆ منالانی هه‌ژارو په‌ککه‌وته و پیره‌کانت چه‌نده !؟ مه‌گه‌ر مافت نیه له‌بودجه‌ی وڵات له یه‌ک مانگدا 900 دۆلار بۆ تاکێکت هه بێت .
ئای هه‌ولێر تۆیه‌ک پڕ له مرۆڤی هه‌ژار و جوتیاری پاک له‌ئه‌خلاق و له که‌لتور ی هه‌مه ره‌نگی نه‌ته‌وه‌کان بوی . که‌چی ئه‌مڕۆ که‌ده‌چیه‌وه شار نایناسیه‌وه و دنیایه‌ک مافیای زه‌وی و دۆلار دزی مناله‌کانت ، و کۆچه‌و کۆلانیان لێ داگیرکردی و پاره‌کانت ئاودیوی بانقه‌کانی سویسرا ده‌که‌ن .
ئای پیره هه‌ولێر . گه‌رچی پایته‌ختی وده‌بوایه شاری ئارامی و مه‌ده‌نی و هێمنی بوایت ، که‌چی چه‌ته کانی ده‌سه‌ڵات 18 ساڵه تۆ له‌نێو خوێن و تۆپ و ده‌نگی ته‌قه و په‌یامی ترس و زه‌بروزه‌نگ په‌روه‌رده ده‌که‌ن .
ئه‌گه‌رچی هه‌ست ده‌که‌م نه‌وه‌یه‌ک له لاوانی شار به‌ڕیوه‌ن و بێده‌نگی شار بشله‌قێنن ، به‌لام هه‌یهو له نێو شوقه‌کانی زه‌که‌ریا و گوندی ئه‌لمانی ، به‌رده‌وام گه‌واده سیاسیه‌کان ، ده‌نگی نوسه‌ران به دۆلاره دزراوه‌کانی گه‌ل ، فه‌رهاد پیربال ئاسا کپ و کۆیله ده‌که‌ن . تۆیه‌ک ئه‌مڕۆ شوێنه‌واری هه‌زاران سالی شاره‌که‌ت لێ تێکده‌ده‌ن ،له‌نێو دنیایه‌ک به‌رپرسی که‌رامه‌تی یه‌کێکیان ناجولێت و بڵیت ئه‌م خۆل و نه‌خشانه‌ی دیواره‌کانی ته‌عجیل و خانه‌قا مولکی باوک باپیرانمه . ئاخر ئه‌وان نوێنه‌ره‌کانی شاریان، سه‌عدی پیره‌و زه‌عیم عه‌لیه .
ئای هه‌ولێر له کۆره شیعری و ئه‌ده‌بیه‌کان سوپایه‌ک نوسه‌رو ڕۆشنبیرت هه‌یه ، له ئاهه‌نگی حزبه‌کان ، دنیایه‌ک به‌رپرسی سیاسیت هه‌یه ، له میوانداری سه‌ری ره‌شدا دنیایه‌ک سیاسه‌تمه‌دارت هه‌یه . که‌چی له هه‌لوێست نواندن له‌تاوانێکی وه‌ک ئه‌مشه‌و ، هه‌مویان ونن مه‌گه‌ر پۆلێ ده‌نگی گه‌نج ئازاره‌کانی بکه‌نه کۆمه‌ڵیک واژوو ناره‌زایی ده‌ربڕین . ده‌زانم تۆ وانه‌بوی ، به‌لام چه‌ته کانی ده‌سه‌لات وایان لێ کردی و ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان بۆ ئازاردانت کراوه‌یه ، وایان لێ کردی .
دوێنێ له‌شار شارستانیه 6000 ساله‌که‌یان هه‌راج کردی به نه‌خوێنده‌واره رو زه‌رده‌کان ، به‌ساخته‌کاری له‌ده‌نگدان گه‌لێک شه‌رمه‌زاریان کردی ، ئه‌مڕۆش به هۆیها کێشان و باره‌گا داگیرکردن نه‌یارانی تاخوتی زه‌رد ، برینداریان کردی .
دلنیام وهه‌زار جار دلنیام ، ڕۆژگارێک دێت ئه‌و بێده‌نگیه‌ت ڕاده‌چله‌کێنێ وه‌ک 18 سال له‌مه‌وبه‌ر ، ئه‌گه‌ر سوپای مه‌رگیش له شاره‌که‌ت ، تارمایی مه‌رگی به‌رده‌وام پێ نیشان دابیت ، ده‌زانم ئه‌وڕۆژه دور نیه سنوری بۆ دابنێی و شاربه‌ده‌ری بکه‌یت . منیش تابه‌ر له‌راپه‌رین ، گالته‌م به وشه‌ی وا له‌نیو بابه‌ت و په‌رتوک ده‌هات ، به‌لام که‌راپه‌رینم بینی ،هه‌ستم کرد خه‌ونی شاعیران ده‌بێته راست .
ببوره شاره خۆشه‌ویسته‌که‌م... شاره دێرینه‌که‌ی کوردستان... له‌وه زیاتر ناتوانم بۆت بگریم، چونکه فرمێسکی قه‌ڵه‌مه‌له‌م وه‌ک فرمێسکی چاوم وشک بوون، ڕێگام بده با ماچێکی ئه‌و خاک و خۆڵه‌ت بکه‌م، تا گه‌رده‌که‌ی بسڕمه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست