بەكورتى لەرۆژى جیهانى زمانى دایك ...
Thursday, 21/02/2013, 12:00
لەم رۆژەدا زۆر لایەن هەیە بۆ باس و گفتوگۆ لەسەر كردن، بەلام بەداخەوە كە تائیستا زمانیكى یەكگرتووى ستاندارمان نیە بۆ نوسین لەسەر ئاستى كوردستانى گەورە. نەك هەرئەوەش بەلكو تا ئیستا زمانى كوردى و رینوسى كوردى لەدامودەزگاكانى حكومەتى عیراق كارى پى نەكراوە هەرچەندە لەدەستور دانى پیدانراوە بەلام لەپیش هەمویانەوە بەرپرسانى كورد خۆیان كەمتەرخەم بوینە لەئاستى پراكتیزەكردن و سەپاندنى بەسەر بەناو برا عەرەبەكانیان!!!
لە ولاتى توركیاش كەمە گۆرانیكى بچوك بووە بەلام تا ئیستاشى لەگەل دابیت خویندن بە كوردى قەدەغەیە كە ئەوە بچوكترین مافە كەمرۆڤ پیرەوى بكات.
هەروەها رۆژهەلاتى كوردستان لەژیر چەوساندنەوەى فەرهەنگى و قەدەغەكردنى زمانى كوردى لەپرۆسەى پەروەردەو خوێندندایە. هەرچەندە یەكیك لە چاوەڕوانییەكانى كورد لە شۆڕشى ئێران و دەسەڵاتى سیاسیى دواى سەركەوتنى ئەم شۆڕشە، دابین بوونى مافە نەتەوایەتییەكانى بوو، كە لە مێژبوو خەباتى بۆ دەكرد، بەڵام دەسەڵاتى نوێى ئێران هەر زۆر زوو دەریخست، كە لە گەڵ دابینكردنى مافە نەتەوایەتییەكانى هیچكام لە نەتەوە نافارسەكانى ئێراندا نییە.
لەڕاستیدا سیاسەتى كۆمارى ئیسلامى لە كوردستاندا لەبارى فەرهەنگى و كولتورى یەوە، درێژە پێدەرى سیاسەتەكانى پێشووى ڕژێمى دیكتاتۆرى شاى ئێران بووە بەرامبەر بە كورد، چونكە دیسان دژایەتى لەگەڵ خواستى خوێندن بە كوردى، یەكێك لەسیاسەتە دیارەكانى كۆمارى ئیسلامى بووە تا ئەمرۆش!!!
لەو رۆژەدا بەئومیدى یەكخستنەوەى زمانى یەكگرتووى كوردى بۆ هەر چوار پارچەى كوردستان.
بەئومیدى بەرەوپیش چون و پەروەردەكردنى نەوەكانى داهاتوومان بەزمانى شیرینى دایك (كوردى) لەپرۆسەى پەروەردەو خویندن لە رۆژئاواو رۆهەلات و باكورى كوردستان.
بەئومیدى ئەوەین بەرپرسانى بالاى كوردو پەرلەمانتارانى كورد بەكوردى قسەكردن و نوسینیان لە بەغدا پى شەرم نەبیت، لەبەرامبەر بەناو برا عەرەبەكانیان!!!
بەئومیدى سەركەوتنى یەكجارى بۆ هەر چوار پارچەى كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست