کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەناڵە بەنجكراوەكانى حیزب ......

Tuesday, 26/10/2010, 12:00




"ئەفلاتۆن"ى فەیەلسوفى گریگى لەیەكێك لەووتە بەناوبانگەكانى دا ئەوەى دووپات كردەوە كە (هەركاتێك ئارەزوو وبەدمەستیەكان بەسەر عەقل وژیر ومەنتقى مرۆڤایەتى دا زاڵ بوون ئەوا لەوێ دا گەندەڵى وفەسادبوونى ئەخلاقى دروست دەبێت).

لەكاتى غیاببوونى عەقڵ وئەخلاقیاتى مرۆڤ دا شتە بەهادار وماناكانى ویژدان وبیركردنەوە وەك هێزێكى مرۆیى كۆتایى دێت , بەداخەوە ئەگەر لێرەوە باسى پرۆگرام وبەرنامە وشتە پێشكەش كراوەكانى هەرچوار كەناڵە ئاسمانیەكەى پارتى وهەردوو كەناڵە سەتەلایتەكەى یەكێتى بكەین تەنها دیمەن ودیاردەى هەڵچوونى عاتیفى وسۆزدارێتى و ووروژاندنى سێكسى وغەریزەى جنسى وڕەگەزى دەبینین ئەمەش لەڕێگەى چەندین وێنە وهۆكار وڕواڵەتى تایبەتى وگشتى لەوانە پێشكەش كردنى گۆڕانى كچى سەرنج ڕاكێش وبەدەرخستنى كچى نیمچە ڕووت وپەخشكردنى گرتەى ناعەقڵى ونائەخلاقى ونائاینى ونافیكرى ,بێگومان ئەوەندەى ئەم كەناڵانە بەهەموو جۆرەكانیەوە (كوردسات , كەناڵى چار , زاگرۆس , كوردستان تیڤى , كۆڕەك , گەلى كوردستان) كار لەسەر ناشرین كردن وسووك كردنى كەلتور وكۆمەڵگەى كوردى دەكەن ئەوەندە كار لەسەر ناسینى كولتور وفەرهەنگى كوردى ناكەن , ئەم كەناڵانە لەبرى ئەوەى ئاین وئەخلاق لەبەرچاوى گەلەكەیان بەبەها وجوان بكەن كەچى هەڵدەستن بەچەندین بەرنامەى دژە ئایین ودژە ئەخلاق لەسەرووى هەموویانە بەنموونە (من جیاوازم) , (تۆ نموونەى) , (میوانە سەیرەكانى كوردسات وگەلى كوردستان) (ووتارە ئاینێكانى زاگرۆس) و(دیمەنە بێ سەرویەرەكانى كوردستان تیڤى) ودەیەهاى تر,ڕۆژێك نەمانبینى ئەم كەنالاًَنە كۆمەڵێك نەیارى فیكر وبەرنامەى خۆیان بێنن یاخود دەستە بژێرێك لەو كەسانە بهێنن كەدژى بەخشكردنى بەرنامە وپرۆگرامەكانیان ولە گەڵیان دا دانشتنێك ئەنجام بدەن بۆئەوەى ئەوە بیسەلمێنن كەئەوان تەنها ڕوو خەڵەتێنەرەكانى خۆیان پیًَشكەشى خەڵك نەكەن ونەیدەنە بەرچاوى خەڵك دا, تەلەفزیۆن وكەناڵە بێسەرەوبەرەكانى ئەم دووحیزبە زۆر دوور ولەواقیعى كوردستان بۆیە دەبینین بینەرێكى زۆرى نیە تەنها ئەوانە تەماشاى دەكەن كە سۆزانى وگەنجى سەرلێشیواون نەك بینەرێكى عەقلانى وواقیعى ! ..
بۆ نموونە هەردوو كەناڵى كۆڕەك وكەناڵى 4بەناوى پێشكەوتن ومۆدێرنە وكولتورى پێشكەوتووى ئەوروپى وبەناوى مۆدیلات وكچى جوان وبەناوى بەرنامەى تۆجیاوازى هەزارەها دیمەنى وێنەى نائەخلاقى ونادینى ونائینسانیان بڵاوكردووەتەوە كە زەرەر وزیانێكى گەورەى بەگەنج وداهاتووى گەنجانى ووڵاتەكامان گەیاندووە , ئەم هۆكارانە وایكردووە كە كەناڵە عەرەبیەى وبیانى وتوركیەكان جێگەى ئەمان بگرێتەو وزیاتر بینەر تەماشاى ئەو كەناڵاغەیرە كوردییەكان بكات نەك وێنە بێسەروبەرەكانى ئەمان .. , هەموو ئەم كەناڵانە دژى ئەوەن كەڕەخنەیان لێبیگرێت ودژى ئەوە كەوەكو خۆیان بیر نەكەیتەوە ,هەربۆیە نەمانبینى ڕۆژێك كۆمەڵیك ڕەخنەگربهێنن ولەسەر شاشەكانیان بیروبۆچوونەەكانیان قبوڵ بكەن نەمانبینى ڕۆژێك كەسێكیان بڵێیت ئەم بەرنامەی پێویستى بەچاكسازییەكى ئەخلاقى هەیە بەداخەوە ئەمانە نەك تەنها كار لەسەر بێ ئەخلاقكردن وبەنجى كردنى عەقڵى گەنج دەكەن بەڵكوبەبەردەوامى كار لەسەر دووفاقەیى وكەرتبوونى عەقلًى گەنج دەكەن لە و بەبەرنامەكانیان لەلایەیەك گۆرانیەك پێشكەش دەكەن كە هیچ مۆركێك ودیزاینێكى پێشكەوتویى پێوە دیارنیەلەژێرخانەى هەڵكەوت زاهیروجالیەكانى دا (دەشنیە ولۆكە وهانى و......هتد) چ لەڕووى دركاندنى ووشەكانەوە كەپڕە لەووشەى سۆزانى وچێژى سیكسى وچ لەڕووى لەراندنى جەستە وجووڵەى گیان ولەش ولار ولەلایەكى تریش یاخود لەكەناڵەكەى دیكەشەوە "عومەر جنگنیانى" بەووتە ئاینى وباسكردنى جیرۆكە كۆنەكاى ئیسلام دەیەوێت بمانگرینێتەوە سەر ڕێبازى ئەخلاق وپرۆزییەكانى ئیسلام !!! ئەمە چ سیاسەتێكى قێزەوەنە كەپارتە دەسەڵاتدارەكانى ئێمە لەڕاگەیاندن وكەناڵە ئاسمانیەكانیان دا پەناى پێى دەبەن .. ناوی چى لێبنێن سیاسەتى خۆخەڵەتاندن , سیاسەتى دووفاقەیى , سیاسەتى ڕاكردن , سیاسەتى بەنج كردنى عەقڵ , سیاسەتى درۆ ....هتد , بەكورتى سیاسەتێكە شت دروست دەكا ودەیروخێنێ ,باسى ئەخلاق دەكالەلایەك ووێنەى نائەخلاقى وگۆرانى سیكسى لەلایەكى تربڵاودەكاتەوە , سیاسەتێكە شەڕێكى دەروونى گەورەى لەناخى مرۆڤەكان دا دروست كردووە بۆ ئەوەى كەس بیر لەشەرى دەرەوە نەكات ,بیر لەوەنەكاتەوە كەچى وایلێكرووە وئەم بەڵایە كێ دروستى كردووە ,بەڵكو دەیەوێت هەمووان گیرۆدەى گرفتى دەروونى ناوەوەى خۆیان بن وگەنجەكانیشمان بەخەون وخەیاڵى لۆكە ودەشنێ وهاوڕێكانیەوە سەر بنێنەوە ..... !!!!


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە