ئاگادارییه‌ک بۆ خوێنه‌ر و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان
Friday, 19/02/2010, 12:00
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ڕۆژانه نامه و نووسینی زۆرمان بۆ دێت، داوا له‌و به‌ڕیزانه ده‌که‌م که تا ئیستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه، یان بابه‌ته‌کانیان بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه، لێمان زویر نه‌بن، چونکه هه‌ر ئه‌وه‌نده فریادهکهوین، به‌تایبه‌تیی ئه‌و نامه و نووسینانه‌ی که بۆ ئیمه‌یله‌که‌ی من ده‌نێردریت، ئیتر بۆ منی نه‌نێرن، داواکارم جارێکی تر بۆ ئیمه‌یله‌که‌ی کوردستانپۆستی بنێرنه‌وه، چونکه ئیستا چه‌ند به‌ڕیزی تر سه‌رپه‌رشتی بڵاوکردنه‌وه و دابه‌زاندنی بابه‌ته‌کان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها کاک نه‌ژادی حاجی برایمیش، که ئیستا گه‌یشتۆته وڵاتێکی ئه‌وروپی، ئه‌ویش سێ - چوار ڕۆژێکه که‌وتۆته‌وه کارکردن و یارمه‌تیمان ده‌دات.
له کۆتاییدا وه‌ک وتم داواکارم، که نووسینه‌کانتان ته‌نها بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ی خواره بنێرن، نه‌ک بۆ هه‌ردوو ئیمه‌یله‌که:
[email protected]له‌گه‌ڵ ڕیزمدا
که‌مال جه‌مال موختار
کوردستانپۆست
تێبینی: بۆ کارێکی تایبه‌تیی، یان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێکی گرنگ و به‌په‌له. ده‌توانن ئه‌وسا په‌یوه‌ندیی به‌خۆمه‌وه بکه‌ن:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست