داهاتووی نادیاری گۆڕان لەگەڵ یەکگرتوی ئیسلامی
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
لەگەڵ ئەوەی ئامانجێکی ڕوون و جیاواز لە سیاسەتی گۆڕان لەتەک دەسەڵاتدا بەدی ناکرێت، بەڵام لەو دیو نواندنەکانییەوە هیوا دەبەخشرێت .
گۆڕان ڕاستەوخۆ خۆی نابینێتەوە لەنێو داخوازی خەڵکدا، بەڵکو گێژەلوکەی زەمن هەڵیدەفڕێنێت، بۆیە بۆ بەشداری چووە بەغداد، داسەپا بەسەریدا لەوەی هەنگاوی داخوازی خەڵکی جێبەجێ بکات ..
زەمەن و پێداویستی بەرژەوەندیی زلهێزەکان ، زۆر له کۆلکە پیاویی ئەم جیهانەی کردۆتە ڕابەرێکی ئەفسوناوی . کورد ئەم نەهامەتییەی تائێستا نەچێشتووە. لەوەدەچێت بارزانی خۆی ئامادەکردبێت بۆ نیشتنەوەی بازەکە لەسەرشانی و ببێتە دەروازەی ئەو نەهامەتییە.
بازاڕی سیاسی لەهەنگاوی یەکەمەوە بناخەی داهاتووە ، پارتی کاتێک شۆڕشێکی خستە نێوان بازنەی خوێنەوە بۆ دەسەڵات، دەکرێت چاوەرڕێی پونتی پۆزەتیڤی لێنەکرێت .. یەکگرتو لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی دوو مینی چێنراو و ئامادەن بۆ زەمەنە زەرورەکەی پارتی، کە له کاتیی خۆیدا بتهقێتهوه و بکەوێتە نێوهندی ئهو گێژاوه سیاسییە ..
ئێوارەی ڕۆژی 24 /12/ 2010 لە بەرنامەیەکی تیڤی(کەی ئێن ئێن)دا ، دکتۆر محمەد ئەحمەد ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی عێراق و سەرۆکی دانووسانەکانی یەکگرتوی ئیسلامی بۆ بەغداد وتی: بەداخەوە گۆڕان بووە هۆکاری ئەوەی کورد، که لە بەغداد یەک هەڵوێست نەبێت و زیان بگەیەنێت بە ئیستحقاقی نیشتمانیمان.
ئەوانەی بەشدار بوون لە حکومەتەکەی 31 ئابدا ، کافرێکی نیشتمانینکێن ئەوانەی لەو ڕۆژەدا لە بەرامبەر سەرۆکەکەی 31 ئابدا، زۆر بەسانایی بەچۆکدا هات؟ بزوتنەوەی ئیسلامی و چڵوچۆڵەکانی، یەکگرتوی ئیسلامی، ئاشوری و کلدانی ، ڕەبۆتەکانی تورکمان، ئەمانە پێک هێنەری حکومەتەکەی 31 ئاب و سێبەری بەعس بوون لە کوردستان.
ڕاستە لە ناوچەیەک ئەگەر دیموکراسی بەرقەرابێت یان مومارەسە (ئوبەی) دیموکراسی تیابنوێنڕێت ، بۆچوونەکان پەسند دەکرێت نەک زاڵ دەبێت .
لەویادا ئەوەی تۆ دەیخوازیت، تێکەڵ دەبێت لەگەڵ ئەوەی ئەو دەیخوازێت ئەمە سونەتی دیموکارسییە، ڕەنگەکان تێکەڵ دەبن، بەڵام ئەوەی ئەو دەیخوازێت زاڵی بکات بەسەر ئەوەی کە تۆ دەیخوازیت ، ئەمە دیموکراسی کاکە حەمەیە .
ئەو دیموکراسییەی ڕوپۆشەکەی ڕایەڵە نەبێت بەڕەگی ناوەکییەوە ، مانایەکی تر دەدات بەدەستەوە . دیموکراسییەت بەهەموو چەمکەکانییەوە لەکەڵچەریدا ئازادی سەما دەکات؛ پرۆسەی ئازادی و ئۆبەی ئازادی لە ڕۆحیانەتەکانی دیموکراسین، تەسککردنەوەی ئەم دوو چەمکە ، پرۆسەی دیموکراسی دەبات بەرەو دیموکراسییەکەی کاکە حەمە ..
یەکگرتوی ئیسلامی و پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی سێکوچکەی یەک هاوکێشەن لە 31 ئابەوە واژوی یەک چارەنوسیان کردووە . لەوەتەی یەکگرتو هەیە هێزێکی بەردەم داخوازییەکانی پارتی بووە ، لە٣١ ئابدا بەشداری حکومەتەکەی سێبەری بەعسی کرد . لەماوەی شەڕی ناوخۆدا لەهەموو کڵێشە سیاسیەکانی پارتی دا ژمارە بووە . لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا لەپەڕلەمانی عێراق بەیەک لیستی ناولیستی کوردستانی بەشدار بووە نەک سەربەخۆ ، بەشدار بووە لە دەنگ و ڕەنگی لیستی کوردستانی ، هیچ ڕستەیەکی ناڕازی نەدرکاندووە تائەمڕۆ خەڵک هیوای ئۆپۆزیسوێنی پێی هەبێت . یەکگرتوی ئیسلامی بەهۆی مێژووە ناڕونەکەی ، دەکرێت بزوتنەوەی گۆڕان بە هێزی تێکدرەری بەرەی ئۆپۆزیسوێنی بزانێت ..
بزوتنەوەی گۆڕان دەکرا هەڵسەنگاندنی وردی لەهەگبەکەیدا بۆ بەغداد ببردایە . بیزانیایە، کە هێزەکانی عێراقی لەشیعەوە بۆ سونە ئەدای کارکردن و ڕوانگەی سیاسیان هاوشانی پارتی و یەکێتییە، مێژوویەکی دوورو درێژ لە پەیوەندی سیاسیی هاوبەشیان هەیە. ئەوان هێندە لە حیزب و سیاسییه دەستەمۆکراوهکانی ئێمە تێدەگەن، ناکرێت سەرقاڵی گۆڕان ببن، تا تێیبگەن .
هێزە سیاسسیەکانی شەقامی کوردی و عەرەبی لەحکومەتی مالیکیدا گەر لەهیچ دووڕیانێکدا یەک نەگرنەوە لە دزیی و له گەندەڵیدا کوڕی یەک دایکن، گۆڕان لە بەرامبەر ئەم بابەتەدا دژە ڕستەیە ... سیاسەتی گۆڕان هاوکێشەیەکی توندرەوە و سازش لەسەر مافە نیشتمانییەکانی کورد ناکات، بۆیە گۆڕان وەک قازەڕەشەکەی نێو فلیمی کارتۆنی منداڵانی لێهاتووە، لەم قومارخانە سیاسییەی عیراقدا گەلەکۆمەکی وای چاوەڕوان لێدەکرێ، کە ئەمە شەرەفێکی نیشتمانییە ..
گۆڕان دەکرا زانایانە و ژیرانەتر خوێندنەوە بۆ بەربەستە شۆڤینی و تۆتیالیتارەکانی دەسەڵاتی عێراقی بەکورد و عەرەبەوە بکردایە، لەوە تێبگەیشتایە کە ئاوازەی نەجەفی و موتڵەگ و مالیکی لە مەنجەڵی بارزانی و تاڵەبانیدا دەکوڵێت. ئەوەی دکتور موحەمەد درکانی نوێ نییە، بەڵکو پیتی ئەو ڕستەیە، کە یەکگرتوی بەستۆتەوە بە پارتی، یان دکتۆر موحەمەد لەوە تێنەگەیشتووە، پارتییەکانی بەغداد منداڵی نێومنداڵانی پارتییەکەی کوردستانن، یان سەرەتای ئەو تسێلەیە، کە گۆڕان ها‼ ئەوەی پارتی دەیەوێت ، یان گەلەکۆمەکی دەخوازیت ..
دکتۆر موحەمەد دەڵێت: من کاتێک چووم بۆ بەغداد و لەگەڵ برادەران دانیشتم پرۆژەکەیانم تاوتوێکرد، بەڵام بەناجۆرم زانی، بۆیە پێشنیارەکەی لای من ڕازی بوونی هەموو لایەکی لە خۆگرت، ئەوە گۆڕانە تەنها خۆی کەنار گرتووە.... بەم قسەیە ، قسەیەکی تەها محێدین مەعروفم هاتەوە یاد، که لەکۆتایی حەفتاکان چەند کەسێک لەسلێمانییەوە دەچن بۆ لای تەها محێدین مەعروف جێگری دووەمی سەدام حوسەین ، پێی ڕادەگەیەنن کە هەوڵ بدات مولازم موحسین لە شارەکەیان دووربخاتەوە .. لەوەڵامدا دەڵێن: (چۆن هاتوون ئاوها بگەڕینەوە، دەتانەوێت بە مولازم موحسینم بەتێهەڵدان بدەن) .. لای کاک دکتۆر سیاسەت ئەوەیە خۆی تێیدەگات، نەک ئەوەی کە خەڵک تێیدەگات، هەمیشە دەسەڵاتە تۆتیالیتارەکان بەپیاهەڵدان گەشەیان کردووە نەک زویر بوون، ئەوەی یەکگرتوو پێشنیاری کردووە، بۆ پارتی پێاهەڵدان و ڕستەی خوازیارە ، نەک دهرهێنانی بەڕەی ژێرپێی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست