کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جه‌لال جیگەكەى سەددام دەگرێتەوە

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1929 بینراوە


هەمیشە بیر لەوە دەكەمەوە كەئایا ئەوە مرۆڤەكانن دەگۆڕێن یاخود شتەكانى تر دەبنە پاڵنەرى گۆڕان؟ ئەى چى والەكەسێك دەكات لەزەمەنێكدا خەباتگێر بێت و دواى گرتنە دەستى دەسەڵات ببێتە دكتاتۆر؟ ئایە دكتاتۆرى خەسەڵەتى مرۆڤە یان كورسى دەسەڵات مرۆڤەكان دەكەن بەدكتاتۆر؟ چونكە دەبینین هەموو دكتاتۆرەكانى دنیا لەسەرەتادا مرۆڤگەلێكى ئازادى خواز بوون و بەشێكى ژیانى خۆیان بۆ خەباتكردن دژى ئازادى بەسەر بردوە، بەڵام هەرئەوەندە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست هاوشێوەى دژەكانیان دەستیان كردوە بەچەوساندنەوەى هاوڵاتیان و بەفیڕۆبردنى سەروەت و سامانى نیشتمانى ،هەوڵیان داوە بنەماڵەى خۆیان دەست بەسەر پۆستە گرنگەكاندا بگرن .
ئەمە حاڵەتەبەڕوونى لەخەباتگێڕانى كوردا بەدى دەكرێت بەتایبەت جه‌لال كەئیستاكە سەرۆكى كۆمارى عێراقى فیدراڵە،ئەو هەمیشە بەكەسێكى نیوه‌ ئازادیخواز ناسراوە ،لەكاتێكدا هەنوكە بۆتە دكتاتۆرى حزبەكەى كە یەكێتى نیشتمانى كوردستانە ،هەركەسێك بەپێى خواستى ئەو مامەڵەنەكات ئەوە لەناو خۆى یەكێتى جێگەى نابێتەوە،ئەو گوتەزایەى سەدامى دكتاتۆر پەیڕەو دەكات كەدەیگوت "یان لەگەڵ منى یان دژى منى " چونكە دەبینین چەندین كەس بەهۆى بیروبۆچونى جیاواز لەناو یەكێتى دەركروان، یاخود ناو یەكێتیان جێهێشتوە،ئەمە جگەلەوەى بنەماڵەكەى خۆى دەستیان گرتوە بەسەر داهاتى یەكێتى و بەشێك لەداهاتى حكومەتى هەرێم (ئیدارەى سلێمانى پێشوو) .ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت ئەوەكورسیەكانن دكتاتۆرەكان دروست دەكەن ،نەك هەرجه‌لال بەڵكو دەیان كەسی تر لەوانەى بەقسە بڕوایان بەدیموكراسی و كۆمەڵگەى مەدەنى و مافى مرۆڤ هەیە ،لەسەر كورسیەكەى سەدامى دكتاتۆر دابنیشن گۆڕانكاریان بەسەردا دێت .
هێندەى من تێبینیم كردوە خاڵگەلێكى هاوبەش هەن لەنێوان سەدام و جه‌لال ،هەردووكیان بڕوایان بەو دیدە هەبوو كەكەسەنزیكەكان و خزم وشوێنى لەدایك بوون موقەدەسن و دەبێت بەچاوێكى جیاوازترسەیریان بكرێت ،باشترین نمونەش گرنگى دانى سەدام بەتكریت و گرنگى دانى جه‌لال بەكۆیە ،كەهەردووكیان زێدى سەدام و تاڵەبانین.لەلایەكى تر هەردوولایان جگە لەكەسە نزیكەكانى خۆیان متمانەیان بەكەسانى تر نی یە،بەتایبەت پۆستى ئەمنى و دارایى دەخەنە چەنگ كەسانى بنەماڵەى خۆیان .لەلایەكى تر هەركەسێك دژى بۆچون و بەرژوەندیەكانى ئەوان بێت پەراوێز دەخرێن ،تەنانەت سەدام ئەو جۆرە كەسانەى دەكوشت ،بەڵام جه‌لال لەئیمتیازى مادى و سیاسی بێبەشیان دەكات .
بۆیە پێوستە بۆ هەموو ئازادیخوازەكان بەچاوێكى گومانەوە بڕوانین ،بزانین لەحەقیقەدابڕوان بەو گوتانە هەیە كەدەیڵێن ،یان مەرامیان لەو گوتانە گەیشتنە بەدەسەڵات .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)