کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێگەى وڵاتان لە سەر سفرەى کەوتنى داعش

Monday, 02/03/2015, 12:00






مانەوەى داعش و گەورە بونى دەبێتە هەڕەشەیەکى گەورە لەسەر ئاسایشى نێونەتەوەیى ، خۆ ئەگەر دەرکەوتنى داعش ، بە دیوێکیدا دەرهاویشتەى بێدەنگى و زەمینە خۆش کردنى وڵاتانى ناتۆ بێت بە تایبەت ئەمریکا ، ئەوا لە ئێستادا کەوتنى داعش دەبێتە ئەو سفرە و خوانەى ، کە دەبێت لەسەر بناغەى بەرژەوەندى وڵاتانى بەشدار ، لەسەر ئەم سفرەیە کۆببنەوە ، هەر وڵاتەو پشکى خۆى بەردەکەوێت ، بە دیوێکى تردا ئەگەر ئەمریکا پێویستى بە بونى داعش هەبێت لە چوارچێوەیەکى دیارى کراودا ، ئەوا لە ئێستادا سنورى ئەو بەرژەوەندیەى تێپەڕاند و خەریکە دەبێتە قاعیدەیەکى تر ، بەهێزتر ، دوور نیە چەندین 11 سبتمبرى ترى لێنەکەوێتەوە ، ئەمەش ئەو کات دەرکەوت ، کە بە تەواوەتى داعش دەسەڵاتى لیبیاى کۆنترۆڵ کرد ، سەرەتاى ئەو نامانەش دەرکەوتن ، کە داعش ببێتە کێشە بۆ جیهان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە تایبەتى ، هەر ئەم ترسە بوە زەمینەیەک بۆ ترسێکى هاوبەش لە نێوان وڵاتە دژەکاندا ، وە بوە ئەو سفرەیەى کە ئەمریکا دایدەخات و خوانى داعشى لەسەر دادەنێت ، ئەو کات هەر وڵاتە و دەتوانێت لە چوارچێوەى بەرژەوەندى خۆى و پێداویستى هێرشى سەر داعش ، بچێتە سەر ئەم سفرەیە .
ئەوەى لە ئێستادا هەڵپەى پشکى پڵنگ دەکات ، لەسەر سفرەى ئەمریکاى شێر (ئێران و سعودیە و ئوردن و کوەیت و وڵاتانى خلیج ، ئەوانەشى پشکى شێریان بەرکەوتوە.. ئەمریکا و ئوسترالیا و وڵاتانى ئەوروپایە) سەرەتاى کەوتنى داعش دەرکەوتوە ، کە ئەگەر تۆزێک بگەڕێینەوە دواوە لە گرتنى کوەیت و هاوپەیمانى 30 وڵاتەکە دەچێت ، خۆ ئەگەر ئەمریکا و ئێران لەبەردەم ئەم ترسە هاوبەشەدا ڕێککەوتبێتن ، ئەوا بەم شێوەیەى لێدێ (حشدى شعبى و وەزارەتى دیفاعى عێراقى نمایندەى ئێران دەکەن و لە کەرکوکە وە بۆ تکریت و شارەکانى تر... بەشار ئەسەد وپەیەدە دیسانەوە نمایندەى ئێران دەکەن ، واتا هێرشى سەر داعش لەسەر ئاستى وشکانى دراوەتە درێژکراوەکانى ئێران ، ئەوەى دەمێنێتەوە هێرشى ئاسمانیە ، کە پێدەچێت بەدەر لە وڵاتانى ئەوروپا ئەمریکا و ئوسترالیا ، وڵاتانى وەک سعودیە و ئوردن و کوەیت و وڵاتانى خلیج بەشدارى بکەن ، ئەگەر ئەم سفرە هاوکێشەى هاوپەیمانیەتە کۆنەکان بگۆڕێ ، ئەوا هاوپەیمانیەتیەکى تازە شۆینى دەگرێتەوە و لوتکەى باڵاش لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ئێرانە ، هەر لە ئێستەوە پشکى سەر ئەم سفرەیە دەست کراوە بە دابەشکردنى [ڕێککەوتنى نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر دۆسیەى ئەتۆمى و مەشق پێککردنى حشدى شعبى لە لایەن ئەمریکاوە ]هاوکارى ماددى و ئاسمانى وڵاتانى خلیج ، ئەمریکا دەیەوێت هاوپەیمانیەتیەک لەسەر ئەم سفرەیە دروست بکات و زۆرێک لە وڵاتان میواندارى بکات ، ئەوەش دەزانین کە ڕوسیا لە هەموو شەڕەکاندا بە بڕێک پارە یان کارتێکى هەرزان ڕازى دەبێت ، ئەویش بە بەشدارى پێکردنى بەشار و کپکردنەوەى کێشەى کرواتیا ، بە دیوێکى تردا ئەگەر داعش هەڕشە بو بێت بۆ وڵاتانى بەشدار ، ئەوا ئەمریکا و ناتۆ توانیان ئەم داعشە بەکار بهێنن بۆ زیاتر دەستەمۆکردنى وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ..واتا [ هەر خۆى زەمینەى دروست بونى دەڕەخسێنیت تا ئەو شوێنەى لە ترسى داعش وڵاتان پەنا دەبەنە بەر ئەمریکا ، ئەو کات کە زانى هەڕەشەشە بۆ خۆى ، بە لەناو بردنى داعش ، هەموو ئەو وڵاتانەى هەڕەشەیان لەسەرە ، ناچاردەبن بە زەلیلى بچنەوە سەر سفرە کۆنەکەى ناتۆ و ئەمریکا ] .لەسەرتاى دەرکەوتنى داعشەوە تا ئێستا کۆمەڵێک پرسیار بە هەڵواسراوى ماونەتەوە کە بریتیە لە :
1. ئەگەر داعش موسڵمانى ڕاستەقینەن ، بۆ نەمان دى هەر باسى ئیسرائیل بکرێت و بۆ کەمترین دروشمى فەلەستینیان بەکار دەهێنا.. کە لە مێژوەوە تا ئێستا فەلەستین بوە بوە دروشمى بزوتنەوە ئیسلامیەکان ، خێرە داعش هەر باسى ناکات .
2. کێشەى پەکەکە... خۆ ئەگەر بە سیناریۆ لەگەڵ کەوتنى داعشدا ڕێککەوتبێتن ، بە چارەسەرکردنى کێشەى پەکەکە ، ئەوا دەبێت بزانین کاتێک ئاپۆ سەرەتاى کۆتاى جەنگى چەکدارى ڕادەگەیەنێت ،ئایا ئەمەش کەوتنە ناو تۆڕێکى ترى ڕاوکەرەکان نیە ..؟ جارێکى تر ئیمرالیەکى گەورەتر دروست نابێتەوە ..؟ یان ئەوەتا هەڕەشەى لێکراوە .
3. تورکیا بە ئاشکرا هاوکارى داعشى دەکرد ، خۆ ئەگەر تورکیا ناچار بوبێت بە هاوکارى ، ئەى بۆ سەرانى ناتۆ ، ڕۆژێ لە ڕۆژان هەڕەشەى توند ، یان سزایەکى تورکیایان نەدا ،ئەگەر لەسەرچاوەى تاکتیکەکەوە کلکیان پێکەوە گرێنەدا بێت .
4. بۆ بە خێرایى بزوتنەوەى خوراسان دروست دەبێت و هەر بە زویش بێدەنگ دەبێت .
5. ئەمریکا ناتۆ لە خۆیان ناشیرین تر نیشانى جیهان دەدەن ، تا خۆیان جوان دەرکەون ، ئەگەر نا دیارى کردنى شوێنێکى جوگرافى بو داعش و کۆکردنەوەى توندڕەوەکانى جیهان ، ماوەى چەند ساڵ و ڕشتنى ئەو هەموو خوێنە ، لە پاى چى..؟ ئەگەر تاکتیک و سیناریۆ نەبێت .
ئێستا سەرەتاى کەوتنى داعش دەستى پێکردوە ... پرسیارەکە لێرەدایە .. کورد دەکەوێتە کۆێى ئەم یارییەوە..؟ چۆن دەتوانێت پشکى پڵنگى هەبێت...؟ نەک پاشماوەى پڵنگەکانى بۆ دانێن .
پەکەکە و پەیەدەیە دواى یارییەکە رێک دەخرێن ، پەکەکە دەبێت خەباتى سیاسى بکات و سوریاش دەبێت بە سێ هەرێمى فیدراڵى و پەیەدە هەرێمێکى دەبێت ، ئەمە تەنها پشکى پەکەکە و پەیەدەیە لەسەر سفرەکە ، هەرێمى باشوریش دواى ڕازى بونى سەرۆکى هەرێم بە تێپەڕبونى حشدى شعبى بە ناو کەرکوکدا بۆ گرتنەوەى تکریت ، ئەگەر نەتوانێت بە مەرج بەشدار بێت لە گرتنەوەى موسڵدا (کە ئێستە دابڕانى موسڵ لە ڕەقە ، کورد کردویەتى ، ئەوا دەبێت پاشماوەى پڵنگەکانى بەربکەوێت) ئەو سەرتایانەش دەرکەوتوە کوردى باشور بەشدارى بکات یان نا ، هەر دەبێت بچێتەوە بەغداد و کەرکوک ناخرێتە سەر هەرێم و دەبێت لەسەر نەوتەکەش ڕێکبکەون ، چونکە عێراق بە پاڵپشتى ڕێککەوتنەکەى نێوان ئەمریکا و ئێران ، کارتى بەهێزى پێیە ، بەکارى بهێنێت ، بە ڕێککەوتنى لەگەڵ تورکیادا ، ئەمەش هەر لەسەرتاوە دەرکەوت ، کە وا بڕیار نەبو داعش شەڕى کورد بکات ، داعش دەیویست شەڕى شیعە بکات ، بەڵام کاتێک زانیان گەر شەڕى شیعە و داعش دەست پێبکات ئەوا (تحویل) دەگۆڕێ بۆ شەڕى سونە و شیعە و زۆرێک لە وڵاتانى ناوچە دەگرێتەوە ، بە ریمۆنتى کونترۆڵەکانیان لە ژورى داڕشتنى تاکتیکەکانیانەوە ، ئاراستەکەیان گۆڕى بۆ شەڕى کورد و داعش ، وە چەند بەرژەوەندییەکى ترى تێدا بو.... لەوانە کورد ناچار دەکات بە پشکى پاشماوەى پڵنگەکان ڕازى ببێت لە ترسى داعش ، وە ئەم شەڕە دەبێتە بازاڕێکى باش بۆ خاڵى کردنەوەى کۆگا سەربازیەکانى ئەمریکا و ناتۆ ، وە بەهێزکردنى پێگەى خۆى ، وە لە کاتى سەرقاڵکردنى دنیا ، ناتۆ بنکەى خۆى بە شاراوەیى لە وڵاتانى قەفقاز و ئستونیا دادەنێت ، بە شێوەیەکى تر بەرژەوەندى ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانى دژەکورد بەهێزترە و کارتەکانى گەورەترن لە بەرژەوەندى ئەمریکا و ناتۆ لەگەڵ کوردا ، بەڵام سیاسەتى دوانەیى بەکار دەهێنێت ، هەوڵ دەدات کوردى رۆژئاوا لە سوریایەکى فیدارڵدا کۆبکاتەوە بە بێ هەندێ ناوچەى نەوتى ، کوردى باکور لە چەک دابماڵرێت و دەست بکات بە پرۆسەى سیاسى ، کوردى باشوریش لە چوارچێوەى دەستوردا دەبێت بگەرَێتەوە بەغداد .. هەمو ئەمانە ئەوە دەردەخەن دەبێت کوردەکان بزانن بە چى مەرجێک بەشدارى نان خواردنى سەر سفرەى کوتاهێنانى داعش دەکەن ... پشکى شەریکى شێر یان پشکى پڵنگ یان پاشماوەى خواردنى پڵنگەکان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە