کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکردەکانی شاخ چاکسازیان پێناکرێ وچۆڵیشی ناکەن گۆڕانیش دەڵێ ئێمەش نایڕوخێنین

Thursday, 17/02/2011, 12:00




ئێمەی میللەتی هەژار چۆن گیرۆدەی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانێك بووینەتەوە بەئاشکرا پێمان بڵێن ئێمەی سەرکردەکانی شاخ چاکسازیمان پێناکرێ ونایکەین ڕێگەش بۆ کەس چۆڵ ناکەین چونکە ئێمە شۆڕشمان کردودەبێت مناڵەکانیشمان بەری شۆڕش وماندوبونی باوکیان بخۆن،شۆڕش ئەوان کردیان میللەتیش هیچ ئەوهەزاران ڕۆڵەی خەڵکیش کەبەکوشتدران بوونە پلیکانەی سەرکەوتنی سەرکردەکانی شاخ بۆ بەرزی دەسەڵات،ئەمە چ شۆڕشێك بوو بەرپاکرا ،ئەمە شۆڕشی ڕزگاری بوو یاخود شۆڕشی بەتەنها سەرکردەکانی شاخ،ئێوەیەك نەتوانن خراپەکاریەکانی خۆتان کەدەرهەق بەمیللەت کردوتانە چاکی بکەن، ئێوەیەك ناتوانن سەروەت وسامانی دزراوی میللەت بگێڕنەوە وبەردەوامیشن لەدزی کردن.ئێوەیەك شەرەف وکەرامەتی تاك بەتاكی کۆمەڵگە ئەتك ئەکەن ونەتوانن داوای لێبوردنیش بکەن،ئێوەیەك خیانتەکانتان ڕیسواناکەن وپۆزش بۆ گەل ناهێننەوەو بەردەوامن لەخیانەت ،ئەی دەبێ سوودی ئێوە چی بێ جیا لەوەی تەخت وتاراجتان تێك نەدرێت وڕەوانەی دۆزەخ نەکرێن

میللەتە هەژارو داماوەکەمان دیسانەوە فریودران وبەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە خەڵکی دەنگیان بۆ دان بۆئەوەی مافەکانیان وەرگرنەوەو دزوجەردەکانیش شاربەدەر بکرێن،میللەت خۆی نانبڕاو کردو مناڵەکانی برسی کرد بەئومێدی ڕزگاربوونی نزیك لە بەدکاران، حیمایەکانی خۆشیان خرانە سەر دەستەی سەرکردەکانی شاخ وسەرکردەکانی هەمان شاخ وئێستای ئۆپۆزسیۆن خانەنشین ئەکرێن وبەملیۆنان دینار وەر ئەگرن چونکە ئەمانیش شۆڕشگێڕن وسەرکردەی شاخن،ئەی ئەگەر دەسەڵات بەدەست بگرن ئەوسا دەبنە سەرکردەی شاخ وسەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ونان بەمیللەت نادەن

میللەت سەبری نەماو میللەتان دکتاتۆران لەسەر کورسی دەسەڵات دێننە خوارەوەو ئێمەش ویستمان ڕاپەڕین بەڵام سەرکردەکانی شاخ وئۆپۆزسیۆن پێمان دەڵێن بانەیڕوخێنین چونکە ئەزمونەکەی سەرکردەکانیشاخمان تێك دەچێ ومیللەت چەند ساڵێکی تریش بەرگەی برسێتی بگرن وتەعدای سەرکردەکانیشاخ قبوڵ بکەن وشەوان دەرگاکانتان بۆیان ئاوەڵابکەن تاچاکسازی دەکەن

ئەی یەزدان میللەتی سەرلێشیواو ڕوولەکوێ بکات وبەکێ باوەڕبکات سەرکردەکانیشاخ ودەسەڵاتدرانی ئێستا دەلێن چاکسازیمان پێناکرێت وچۆڵیشی ناکەین ،هەربەهەمان ئاواز سەرکردەکانی شاخ وسەرکردەکانی ئێستای ئۆپۆزسیۆن ئەڵێن نایڕوخێنین باخۆیان چاك بکەن.بۆیە بەناوی میللەتی ڕەشووڕوتی هەرێمەکەمان بەسەرکردەکانیشاخو دەسەڵاتدارانی ئێستاو سەرکردەکانیشاخ وسەرکردەکانی ئێستای ئۆپۆزسیۆن ئەڵێین ببورن بایەکەم خۆی چاک نەکاو چۆڵیشی نەکا ودووەمیش فریومان نەداو نەیڕوخێنێ ئێمە خۆمان چاك ئەکەین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە