کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆژنامه‌ی‌ (ڕۆژنامه)‌ داده‌خرێت

Monday, 05/09/2011, 12:00


رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌ر به‌كۆمپانیای وشه‌ به‌بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا داده‌خرێت و سبه‌ینێش دوایین ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تیایدا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا ئاماژه‌ به‌داخستنی رۆژنامه‌ ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ داخستی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌و توانای ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ بۆ خزمه‌تی كه‌ناڵی KNN رادیۆیه‌كه‌یان بێت، چونكه‌ پێیوایه‌ مه‌هامی ڕۆژنامه‌كه‌یان ته‌واو بووه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌م بورهان قانع سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ NRT ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ دوایین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ بێت‌و هه‌روه‌ها ئه‌و زانیاریانه‌شی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌بێ بایه‌خ‌و كاریگه‌ر باسی ڕۆڵی ڕۆژنامه‌نوسانی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی كردبێت.
داخستنی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌گشتی تیراژی ڕۆژنامه‌ له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه‌ و ڕۆژنامه‌كانی وه‌ك هاوڵاتی‌و ئاوێنه‌و گۆڤاری لڤین رۆژ به‌رۆژ تیراژیان له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه‌.
ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پێی ئامارێك له‌سه‌ره‌تای 7 مانگی ئه‌مساڵدا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كه‌مبونه‌وه‌ی تیراژیانه‌وه‌ نزیكه‌ی 30 بۆ 40 رۆژنامه‌‌و گۆڤار داخراون.
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ یه‌كه‌مین ژماره‌ی له‌ 26ی حوزه‌یرانی 2007 ده‌رچوه‌ و سه‌ره‌تاش ڕۆژانه‌ بوه‌ و دواتر بووه‌ به‌ هه‌فتانه‌ و تائێستاش پێنج سه‌رنوسه‌ری گۆڕیوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە