دوێنێ موجاهدینی خه‌لق ، ئیمڕۆش کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان !
Wednesday, 12/08/2009, 12:00
هه‌موومان گوێبیستی هێرشه دڕندانه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته مهزههبکارییهی عێراقی عه‌ره‌بی بووین بۆسه‌ر بنکه‌ی "ئه‌شره‌ف" که شوێنی نیشته‌جێ بوونی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی موجاهدینی خه‌لقی ئێرانییه ، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌شدا 11 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به سه‌دانیش بریندار بوون و 50 که‌سی دیکه‌ش به‌بارمته گیراون و بێسه‌ر و شوێنن .
جگه له‌وه‌ی که ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه له‌سه‌ر داخوازی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه له هه‌مان کاتدا زه‌نگێکی مه‌ترسیداریشه بۆسه‌ر هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که دژ به کۆماری ئیسلامی ئێرانن .
بۆچی له کاتێکی وه‌هادا هێرشکردن بۆسه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف ؟ ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌لقی ئێرانی چه‌کداربوون ، ئه‌وا له ساڵی 2003 وه و له کاتی داگیرکردنی عێراقه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه چه‌ککران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ، واته هیچ پاساوێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران نییه بۆ هێرشکردنه سه‌ر که‌مپی "ئهشررهف" جگه له گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران و خۆ دهربازکردن له‌و قه‌یران و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی که له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماریدا ڕوویانداوه .
من له‌گه‌ڵ هه‌موو تێبینییه‌کم له‌سه‌ر کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی ڕابردووی موجاهدین دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان له باشووری کوردستاندا ، به‌ڵام هێرشێکی به‌و ڕه‌نگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی "تاڵه‌بانی مالکی" بۆسه‌ر ئه‌ندامانی موجاهدین جگه له نۆکهرایهتییهکی هه‌رزان به‌ها بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ئه‌وا هیچ پاساوێکی دیکه‌ی بۆنییه ، چونکه هه‌ر له عێراقدا زۆر له ژماره‌ی ئه‌ندامانی موجاهدینی خه‌لق زیاتر ئه‌ندامانی فه‌تح و حه‌ماسی فه‌له‌ستینی هه‌یه و هیچ ئاستهنگییهکیشیان بۆ ساز ناکرێت !
ئه‌گه‌ر پاساوی حکومه‌ته مهزههبکاریهکهی عێراق بۆ لێدانی که‌مپی ئه‌شره‌ف بریتییه له هاوکاریکردنی ئه‌ندامانی موجاهدین بۆ به‌عسی گۆڕکراو دژ به سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کورد و شیعه ، خۆ ئه‌ندامانی فه‌تح و حه‌ماسیش هه‌مان کرده‌وه و بگره زیاتریشیان ئه‌نجامدا هه‌م له سه‌رده‌می به‌عس و هه‌م پاش ڕوخان و له‌ناوچوونی به‌عسیش دژ به کورد و دژ به شیعه‌ش . له‌به‌رئه‌وه ئه‌م هێرشه هۆڤیانهیه جگه له جێبه‌جێکردنی داخوازیه‌کانی کۆماری ئیسلامی زیاتر ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه نییه .
خۆ ئه‌گه‌ر هێرش کردن بۆسه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف به ئاشکرایی ئه‌نجام درابێت ئه‌وا هه‌ر له ئێستاوه زه‌مینه‌ی هێرشکردنی ناڕاسته‌وخۆش ساز ده‌کرێت بۆ سه‌ر که‌مپی زڕگوێزه‌ڵه و له‌ناوبردنی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش که هێشتا ملیان له چه‌قۆی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی پارێزراوه .
ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا به سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه بوونه تیرۆری ده‌ستی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بۆ ڕازیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا ئیمڕۆ له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه زه‌مینه‌ی کۆتایی هێنانی یه‌کجاره‌کییان ساز ده‌کرێت به‌ناوی داگیرکاری مڵک و مزگه‌وت و بنکه‌ی ته‌ندروستی و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌وه .
زڕگوێزهڵهیهک که بۆخۆی له 13 ماڵ پێکهاتبێت و 6 کۆمه‌ڵه‌شی به‌رهه‌م هێنابێت ، ئه‌ی ده‌بێت چه‌ند نوێژخوێنی تێدابێت تاوه‌کو مزگه‌وت بکرێته پاساو بۆ ڕاماڵینی کۆمه‌ڵه.
ئایا کاتێک ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوور زه‌مینه‌ی ده‌رکردنی کۆمه‌ڵه خۆش ده‌که‌ن له هه‌مان کاتدا ئاماده‌ش ده‌بن که دوای ده‌رکردنی کۆمه‌ڵه وازبهێنن له نۆکهرایهتیکردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و چیتر ساتوسه‌ودا به‌سه‌ر کوردانی پارچه‌کانی دیکه‌وه نه‌که‌ن ؟
پێشنیار بۆ هه‌موو به‌ڕێزه‌کانی دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان :- ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌خوازن خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ن و کۆتایی به زوڵم و سته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران بهێنن له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ، ئه‌وا ده‌بێت خۆشتان له کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامی ده‌رباز بکه‌ن ، چونکه مانه‌وه‌تان له تهمهڵخانهکانی کۆیه و زڕگوێزه‌ڵه و گوێڕایه‌ڵیتان بۆ فه‌رمانه‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی هیچ جیاوازییه‌کی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤینی تاران بن و گوێڕایه‌ڵی ئیتڵاعاتییهکی چه‌قۆکێش بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی هیچ کاتێک ئاماده نابن گوته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد (تاڵه‌بانی گوته‌نی نیعمه‌تی خودا بۆ کوردان) بگۆڕنه‌وه به هه‌موو کوردان و له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی چه‌ند پارچه‌کراوی له مه‌یدان دوورخراوه .
هێنده‌ی ئه‌ندامانی ئێوه له باشوور تیرۆرکران له ئه‌نجامی بێدهنگیتاندا ئه‌وا هیچ کاتێک له نێو جه‌ماوه‌ر و له به‌رخۆداندا هێنده‌تان لێ تیرۆر نه‌ده‌کرا و دووچاری ئه‌م قه‌یران و دابڕان و سهرلێشێواویهش نه‌ده‌بوون . له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕێگه‌ی نێو جه‌ماوه‌ر و به‌رخۆدان بگرنه‌به‌ر ئه‌وا هه‌م خۆتان له قه‌یران ده‌رباز ده‌که‌ن و هه‌م یه‌کێتی و پارتیش ناتوانن هێنده ده‌ستتێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بکه‌ن له‌سه‌ر حسابی لاوازکردن و له‌نێوبردنی ئێوه .
باشترین ڕێگه‌چاره بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز بریتییه له بوونی ئیراده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و دوورکه‌وتنه‌وه له ملکه‌چیتان بۆ فه‌رمانه‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی و توڕدانی ئه‌و پاره دزییه‌ش که له‌لایه‌ن سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه وه‌کو مووچه بۆیان دابین کردوون . چونکه ئه‌گه‌ر بخوازن له نیازه‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی زیاتر شاره‌زا ببن ئه‌وا نامه‌کانی تاڵه‌بانی بۆ دکتۆر محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراڕودی باشترین به‌ڵگه‌یه .
بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://www.rojhelat.nu/index.php?id=7441
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=59&Cor=Hewal
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=520
به‌شی یه‌که‌م :-
http://www.helwist.com/Mamosta%20Goran/13%20%207%20%2009%20%20Ash,betal%201.htm
به‌شی دووه‌م :-
http://www.helwist.com/Mamosta%20Goran/20%207%20%2009%20%20Ash,betal%202.htm
به‌شی سێهه‌م :-
http://www.helwist.com/Mamosta%20Goran/2009/28%207%20%2009%20%20Ash,betal%203.htm
02-08-2009
هۆڵاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست