کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومه‌ت ئاوڕ له‌عومه‌ر چاوشین ناداته‌وه‌

Saturday, 06/06/2009, 12:00


سعود هاشم
عومه‌ر چاوشین هونه‌رمه‌ندی‌ دیاری‌ دنیای هونه‌ر، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌، ئاماژه‌ به‌خراپی‌ بارودۆخی‌ ژیانی‌ خۆی‌ ده‌كات‌و حیزب‌و حكومه‌ت زۆر به‌بێوه‌فا به‌رانبه‌ری‌ ده‌زانێت، بڕیاریشیداوه‌ ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بدات.

عومه‌ر چاوشین خه‌ڵكی‌ سلێمانییه‌‌و ئێستا دانیشتووی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌، ماوه‌ی‌ 51 ساڵه‌ خزمه‌ت به‌هونه‌ری‌ كوردی‌ ده‌كات، به‌ڵام ئێستا له‌بارودۆخێكی‌ مادی‌ خراپدا ده‌ژێت.

عومه‌ر چاوشین وتی‌ 51 ساڵه‌ كاری‌ هونه‌ریی‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام زۆر مه‌غدورم‌و ئێستا ماڵم له‌(قه‌ته‌وییه‌) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر، كرێی‌ خانووه‌كه‌م 100 هه‌زار دیناره‌‌و 8 مانگه‌ كرێم نه‌داوه‌.

چاوشین باسی‌ له‌خه‌مه‌كانی‌ ئێستای‌ ژیانی‌ ده‌كرد، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ده‌كرد كه‌ تائیستا پاره‌ی‌ دوو فه‌رده‌ نۆك قه‌رزاره‌، چونكه‌ به‌یانیان له‌بازاڕ به‌قه‌رز نۆكاو ده‌خوات، كارتۆنێك پاكه‌تی‌ جگه‌ره‌ش قه‌رزاره‌‌و له‌به‌ر مه‌غدوری‌ ده‌ستی‌ تێناچێت ئینتیحار بكات.

بێجگه‌ له‌كاری‌ هونه‌ری‌، وه‌كو خۆی‌ باسیده‌كات، عومه‌ر چاوشین پێشمه‌رگه‌ی‌ ئه‌یلول‌و له‌ساڵی‌ 1963 پیشمه‌رگه‌ بووه‌‌و باوك‌و دوو برای‌ شه‌هیده‌، خۆشی‌ دوو جار برینداربووه‌، به‌ڵام شه‌ش مانگه‌ موچه‌ی‌ ئه‌یلولی‌ وه‌رنه‌گرتووه‌.

چاوشین ده‌ڵێت گله‌ییم له‌حكومه‌ته‌، حكومه‌ت ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كات كه‌چی خۆی گه‌نده‌ڵه‌، حیزب‌و حكومه‌ت زۆر بێوه‌فابوون به‌رانبه‌رم.
عومه‌ر چاوشینی‌ هونه‌رمه‌ند، خه‌مه‌كانی‌ ژیانی‌ وایلێكردووه‌، كه‌ بڕیاریداوه‌ بچێته‌ گرده‌كه‌‌و ده‌نگبدات به‌لیسته‌كه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هۆی‌ لوت به‌رزی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورده‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە