کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەتی کوردی بەمەرج

Monday, 07/07/2014, 12:00






هەروەك پێشتر ئاماژەم بەوەکرد چەکدارەکانی داعش بۆ ئەوە دروست نەکراون بەغدا داگیربکەن بەڵکو بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سوریا دروست کراون.

سوریا
سوریای سونە عەرەب نشین دەخەنە دەست داعش،
ناوچەی عەلەویەکان ووڵاتێکیان بۆ دروست دەکەن.
کوردستانی ڕۆژئاوا لەوانەیە بخەنە سەر بەشی سونە عەرەب نشین یاخود بیخەنە سەر باشوری کوردستان.

عێڕاق
خوارووی عێڕاق دەخەنە دەست شیعەکان بە بەغدای پایتەختەوە،
عێڕاقی سونە عەرەب نشین دەخەنە دەست داعش، لەوانەیە هەردوو بەشەکەی سونە عەرەب نشینی سوریا و عێڕاق بەیەکەوە ببەستن لەوانەشە بە جیا.

کوردستانی باشور بەو مەرجەیە دروست دەبێت
حوکم لەژێر دەستی بنەماڵەی بارزانی بێت هەتاهەتایە.
سوپای تورکیا دەبێت لەزۆر شوێنی باشوری کوردستانەوە بنکەیان هەبێت، لەوانەیە خەرجیەکەی هەر لەسەر بودجەی باشوری کوردستان بێت.
پەکەکا دەبێت لەنێو بدرێت بە یارمەتی هێزی پێشمەرگەی باشور.
ئەگەر کوردستانی ڕۆژئاوا خرایە سەر باشوری کوردستان دەبێت هەوادارانی پەکەکە لەنێوبدرێن.
نەوەی داهاتوو واپەروەردە بکرێن باس لەوە نەکەن بەشێکی گەورەی کوردستان لەلایەن تورکیا داگیر کراوە.
تاکی کورد واپەروەردەبکرێن باس لەبوونی ئەوبەشەی باکورنەکەنەوە.
هەناردەکردنی نەوت بەڕێگای تورکیا و بەهەرزان فرۆشتن.

کاتێکیش کاریان بە داعش نەما گروپێکی ئیسلامی تر دەهێنەوە سەر شانۆ.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە