مەڵبەندى ڕۆشنبیرى پیرخدرى شاهۆ ؟ یان دیوەخانى ئاسۆى شیخ نورى!!
Monday, 07/03/2011, 12:00
ئەم مەڵبەندە نزیكەى 10 ساڵە كۆمەڵێك خزمى بە ئەمەك كەوتنە یەك لە ناو خۆیاندا بۆ ئەوەى بتوانن یەكێتیەكى ساداتى بیرخدرى شاهۆ كە ئەوانەى شەجەرە و نەسەبیان مۆركراوە وە لە هەر جێگایەكى ئەم سەر زەمینە . وە ئەم كەسانە زۆر ماندونەناسانە
كاریان كرد بە كۆمەك و پارەى خۆیان دێبەدێ و شار بە شار . تا توانیان بەرەسمى ئیجازەى كردنەوەى مەڵبەندێكى رۆشنیرى و كەلتورى پیرخدرى شاهۆ دابمەزرێنن ! بەڵام بەو شەرتەى كە هیچ شێخیك لەناو ئەم مەڵبەندەدا باسى سیاسى یا هەر ئایدۆلۆژیایەكى سیاسى بێت لەم مەڵبەندەدا قەدەغەیە و ئێمە تەنها بۆ كەسایەتى نەسەبایەتى و ئامۆزایەتى كۆئەبینەوە !
هەر كە مەڵبەند دروستكرا و كرایەوە بوە رەسمى كۆمەڵى ئیسلامیەكان كەجەند مەلاییهكیان تیابوو دەستیان گرت بەسەریدا و بەڕێوەبەرێكیشیان لە خریان دانا ! كە ئەم كۆمەڵە مەلایانە كاتى خۆشى موچەخۆرو پیاوى شیخ عزیز(عەزەى نەهیە) بوون
كە ...... بەردەرگاى حاجى عبد بوو لە مخابەرات !
دواى ئەوە كۆمەڵێك كەسیان لە مەڵبەندى یەكى سلێمانى بە سەرۆكایەتى ئاسۆى شیخ نورى هێنا ! وە من بۆ مێژوو ئەم قسەیە ئەكەم ئەم كۆمەڵەى كە ئێستا لەم مەڵبەندەن و دەستیان گرتووە بە سەریدا وە موچەیكى خەیاڵى و سەیارە پارە هەیانە هەر ئاگایان لە دروستكردنى مەڵبەند و هیلاكبونى خزمان نەبوو !
ئێستا ئەم چەند كەسەى كە لە مەڵبەندان بوون بە پیاوى ئاسۆى شیخ نورى ! ئاسۆش كە كەلەبەشەر ناچێت وە هیچ مافێكى نەسەبى و دینى نیە و وە هەر بڕواى بە پیرۆزى ئاین و نەسەب نیە و ناشزانى قیبلە كەوتۆتە كوێوە !
ئەم ئاسۆى شیخ نوریە بووە بە واجهەى ئەم مەڵبەندە و مەڵبەندى ناشیرن و قێزەوەن كردووە ! چونكە جارێ كۆیان ئەكاتەوە بۆلاى مام جەلال ئەیان بات جارێ بۆ مەڵبەند و بۆ لاى باجى هێرۆ و جارێ ئەیانبات بۆ لاى مەلا بە ختیا رو هەرچى یەكێتى هەیە ! ئەیان خاتە دواى خۆى و بە ناوى هەزارەها شێخى پیرخدریەوە بەیعەت بۆ بنەماڵەى مامە و یەكێتى تازە ئەكەنەوە بۆ ئەوەى چەند پول و سەیارەیەكیان پێبدەن !
جا ئەمە مەڵبەندى ساداتى پیرخدریە ؟ یا دیوەخانى فرۆشراوى ئاسۆى شیخ نورى ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست