نامەیەک لە گۆڕەوە!!
Monday, 10/03/2014, 12:00
1640 بینراوە
لە پڕ لەنیوەی شەوا
هاوار هەستا
چراهەڵکەن
ڕووناکی کەن
هەرچی زووە
خزمەتکار .. پاسەوان
بیانگرن کوان بۆکوێ
ڕۆیشتن
خزمەتکار و پاسەوانەکان
هەموو بەجارێ هاتن
چی رووی داوە .. تاجی سەرمان
خێرە هێشتا نیوەی شەوە
بەرێزتان هێشتا نەخەوتوە
خەوی چی وخەبەری چی
ئەی گەمژەینە
خەووم بیینی
بڕۆن هەرئێستا
هەرچی حەکیم و ئەوانەی
ئیشیان لێکدانەوەی خەوە
ڕاکێشیان کەن بۆ ئێرە
تەفسیرەکەیم بۆ باسکەن...
لەخەوما...............
چەند لاشەیەک
سەریان نەبوو
قاچیان نەبوو
تەنیا لە ملەوە تاکو ناوک
دەستەکانیا وەک پەلی دار
هەر دەپەنجەی هەریەکێكیان
بووبوون بەسەری مرۆڤەکان
بەجوانی دیاربوون
یەک دوانێکیان تەنها
شتیان بەگوێما ئەچرپان
ئەوانی دی هەم بەنووسین
هەم بە دووان
خێرا خێرا نووسینەکانیان
نیشان ئەیام
هاواریان ئەکرد
تۆ ئەتوانی سەرۆک
ئێمە وەک خۆی لێبکەیتەوە
بۆ باوەشی گەرمی
دایک .. باوک
هاوسەر.. دەزگیران
ڕۆڵەکانمان.. کەسەکانمان
بگێڕیتەوە
دەستەکانیان .. شاڵاویان بۆ ئەهێنام
قاچەکانیان وەک ڕەگی درەخت
پەلیان بۆلای قاچ و دەستم
ئەهاویشت
ئەیان توانی بگەنە لام
بەڵام نەیان ئەویست
زوو زوو سەیری یەکیان ئەکرد
هەموو لەشم لەترساندا
لەسەرمانا ... هەڵئەلەرزی
بەهاوار و بەقاقاوە
ئەیان ووت سەرۆک
مەترسە .. گاڵتەمان لەگەڵ کردی
مەبەستمانە .. هەموو شەوێ
بەسەرهاتی خۆمان
لەچاوەڕوانی و
باوەشی گەرم
خەوی ناو جێی گەرم و نەرم
پێش گەیشتن بە جێژوان
هەریەکەمان
کەمێ پێشتر
بە پێکەنین .. بە یاری
لەگەڵ جەنابتان بەسەربەرین