کێ له مه‌ولا مرۆڤه‌کان تێر ده‌کات
Thursday, 13/08/2009, 12:00
دوا ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌رباره‌ی ڕێژه‌ی برسێتی له جیهاندا زه‌نگێکی ترسناکه به گوێ ی ئێمه‌ی ئاده‌میزادا چونکه ڕاپۆرته‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که‌وا برسێتی ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبوندایه‌و بۆ یه‌که‌مین جاریشه گه‌شتوه‌ته ئه‌م ئاسته به‌رزه ی ئێستا‌و ڕێژه‌ی پێوانه‌یی(رقم قیاسی) تێپه‌ڕکردوه ، هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که دا هاتوه که‌وا برسێتی له ڕۆژێکدا ده‌گاته یه‌ک ملیاردو بیست ملیۆن که‌س له جیهاندا، واتا له هه‌موو شه‌ش که‌سێک یه‌ک که‌س ڕۆژانه به ده‌ست برسێتیه‌وه ده‌ناڵینێت و هۆکاره‌کانیش زۆر ڕون ئاشکرایه و گرنگترینیان ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یه که‌وا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به سه‌ر سروشت و ئاو‌و هه‌وای دونیادا هاتوه‌و به وشکه ساڵی ناوده‌برێت و کاری کردوه‌ته سه‌ر خراپ بوونی باری ئایکۆلۆجی و ساڵانه ش‌هه‌زاره‌ها هێکتار زه‌وی و زاری کشتوکاڵ کردن و وه‌به‌رهێنان ڕوو له که‌م بوون بکات و زه‌ره‌رمه‌ند بێت ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیادبوندایه‌و پێشبینی ده‌کرێت به لایه‌نی که‌مه‌وه تاوه‌کو چه‌ند ساڵێکی تر بخایه‌نێت، به داخه‌وه له داهاتوشدا هیچ چاره‌سه‌رێکی ئه‌وتۆ له‌م بواره‌دا به‌دی ناکرێت و بۆ ڕزگاربوون له‌م قه‌یرانه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان بۆ پینه‌و په‌ڕۆکردنی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری که‌وتونه‌ته کڕینی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی وڵاته هه‌ژارنشینه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به تایبه‌ت زه‌وی و زاری وڵاته هه‌ژاره‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریکا، بۆ نمونه هه‌ندێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی سعودیه سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان کرد بۆ کڕینی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی له ئه‌سیوپیاو تایلاندو ئه‌نده‌نوسیا هه‌روه‌ها له گه‌ڵ پاکستانیش که‌وتونه‌ته گفتوگۆوه تاوه‌کو چوارسه‌د هه‌زار هێکتار زه‌وی له‌م وڵاته بکڕن، به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی میسر‌و به‌حره‌ین و کوێت که‌وتونه‌ته کڕینی زه‌وی وزاری وڵاته‌هه‌ژارنشینه‌کان ، میسر توانی هه‌شت سه‌د هه‌زار هێکتار زه‌وی له ئۆغه‌ندا بکڕێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وڵاتانی تر به‌م کاره‌یان زانیوه‌و زه‌وی و زاریان له زیمبابۆی و جه‌زائیر کڕی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له‌داهاتودا و وه‌زعی ئابوری وڵاته هه‌ژارنشینه‌کانی ئاسیا‌و ئه‌فریکاش خراپتر بکات.
به‌کارهێنانی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی و وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی جیهانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی پیشه‌سازی کردن و دروست کردنی کارگه‌و کارخانه‌کان هۆکارێکی ترن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌وی و زاری کشتوکاڵی له‌جیهاندا.
ئه‌م شێوازه نوێیه‌ی سه‌رمایه‌دارانی جیهان دیارده‌یه‌کی نوێ و نامۆ نیه به‌ڵکو ته‌نها پینه‌و په‌ڕۆکردن و درێژه‌دانه به ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه سه‌رتاسه‌ریه‌ی که وا ئێستا نوقمی بوه‌و بینه‌قاقای زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهانیشی گرتوه‌و بوه‌ته هۆی کۆنکورش(ئیفلاس) کردنی سه‌ده‌ها کارگه‌و کارخانه‌و بانق و ده‌رکردنی ملیۆنه‌ها کرێکار‌و کارمه‌ند له جیهانداو به‌نده‌ش یه‌کێکه له‌و کارمه‌ندانه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌موو وڵاته هه‌ره پێشکه‌وتوه‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا و جیهانیشدا زۆربه‌ی زۆری بیمه‌و ماف و ژیانی مرۆڤ که‌وتوه‌ته مه‌ترسیه‌وه و فۆکۆمایاش شه‌کری شکاند که ده‌ڵێت سه‌رمایه‌داری دوا قۆناغی مرۆڤایه‌تیه، ته‌نها چاره‌سه‌رێک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کێشه‌و گرفت و قه‌یرانه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیانه‌ی ئێستا‌و داهاتوو به‌دیلی چه‌پ و چه‌په نوێ خوازه‌کانه به به‌رنامه و تێکۆشانێکی نوێوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئازادی له یه‌کسانی جیانه‌که‌نه‌وه‌و هه‌وڵ بده‌ن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاکه‌ی له‌وێوه‌ده‌ست پێده‌کات که‌وا چه‌په‌کان هاوکارو هاوپشتی یه‌کتر بن و بتوانن پێش هه‌موو شتێک ماڵی خۆیان ڕێک بخه‌ن و هه‌موو ئه‌و که‌م و کوڕیانه ی ساڵانی پێش‌و له بواری تیۆری و پراکتیکدا چاره‌سه‌ری بکه‌ن و مۆدێلێکی نوێ پێشکه‌ش به گه‌له‌که‌یان بکه‌ن.
حه‌مه گۆپاڵه/ سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست