ئاشكرابوونى گەندەڵیەكى حكومەتى هەرێمى كوردستان سەبارەت بە مافى ڕەواى زیندانیە سیاسیەكان بەبەڵگەوە
Saturday, 21/02/2009, 12:00
1976 بینراوە
دەستەى داكۆكى لەمافى زیندانیە سیاسەكانى كوردستان پاش ئەوەى بە چەندین جارسەردانى مەكتەبى سیاسى یەكیتى وپارتى , هەروەها پەرلەمانى كوردستان , بەرزكردنەوەى بە چەندین یاداشتى نارەزایەتى بۆ سەرۆكى هەرێمى كوردستان وسەرۆكۆمارى عێراقى فیدراَل و سەرۆكى پەرلەمانى كوردستان وپەرلەمانى عێراق و دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى بەغدا و پارێزگارى سلێمانى و بە چەندین لایەنى ترى مەكتەبى سیاسى لایەنەكانى تروهەروەها دووجارنارەزایەتى دەربرین بەرێَگاى خۆپیشاندان تا دواهەمین جار سەردانى مەكتەبى سیاسیى یەكیتى لە 3/2/2009 دا بە كورتى كون نەما سەرى پیادا نەكات لە پێناوى گەیشتن بە مافە سەرەتایەكان ورەواكانى زیندانیە سیاسیەكانى هەریمَى كوردستان بەڵام بەداخەوە هەمووئەو لایەن وجێگایانەى ئاماژەمان پێكرد ئەوپەرى بێَ هەڵۆیست ونابەرپرسیاربوون لەبەرامبەر خەبات وتیكۆشان وقوربانى دانى زیندانیانى سیاسى وە هیچ وەڵامێكیان پێنەداینەوە ,ئەمە بێجگە لەبەناو (كۆمكارى زیندانیە سیاسیەكان) كە لەسەر دەستى یەكیتى وپارتى دروست بووە بە پێى ئیتفاقە ستراتیژیەكەى نێوانیان بۆ تاڵان كردنى مافى زیندانیە سیاسیەكانیش ئەم بەناو كۆمكارەش كە بریتیە لە هەردوو نوێنەرى نازیندانى سیاسى پارتى یەكیتى بۆیە تابۆیانكراوەتائیمرۆ بەفیتى حیزبەكانیان خۆڵیان كردۆتە چاوى زیندانیە سیاسیەكانەوەبە درۆو دەلەسەو هەر رۆژەى بە جۆرێك قسەكردن لەراگەیاندنەكاندا كە خۆیان بەدرۆ دەخەنەوە درێژەیان بەدرۆكانیان داوە تا زیندانیانى سیاسى نەگەن بە هەقیقەتى ئەوەى حیزبەكانیان وەك برا ئەو پارەیەى كە تەرخانكراوە بۆ زیندانیەسیاسیەكانى هەرێمى كوردستان لووشیان داوە , بۆیە نوێنەرانى راستەقینەى زیندانیە سیاسیەكان لە دەستەى داكۆكیكردن لە مافى زیندانیە سیاسیەكان توانیان بەرێگاى نوێنەرانیانەوە بگەن بەهەقیقەت لە دەزگاى زیندانیە سیاسیەكانى بەغدا بەبەڵگەوە بیسەلمێنن كە مووچەى مانگانەى هەموو زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان كە (500000) پَینج سەد هەزار دینارە لەرێكەوتى 1/2/2008 وە حكومەتى هەرێمى كوردستان لە بودجە17% وەریگرتوەوە دەستى گرتووە بەسەریدا تا ئیمرۆ ,كە بەپێى بەڵگەنامەكەى دەزگاى زیندانیە سیاسیەكان بەغدا كە لەرێكەوتى 10/2/2009 رەوانەى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانى كردووە تیادا ئاشكراى كردووە كە هەموو زیندانیەسیاسیەكانى هەرێمى كوردستان دەبێت ئەوبڕە پارەیە وەك موووچەى مانگانە وەربگرن وهیچ یاساو قەراریك نیە نكۆڵى لێبكات چ لە هەرێمدا بێت وچ لە سەرجەم پاریزگاكانى عێراقى فیدارڵدا بۆیە ئێمە وەك دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان بەتووندى نارەزایەتى خۆمان دەردەبرین بەرامبەر بەم گەندەڵیەى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە دەستى گرتووە بەسەر مافە رەواكانمدا لەكاتێكدا كە بۆماوەى سالێك زیاترە هەموو زیندانیە سیاسیەكانى سەرجەم پارێزگاكانى عێراق بە ومافەیان گەیشتوون ,وە داوا لە حكومەتى هەرێمى كوردستان دەكەین بەزووترین كات روونكردنەوە بدات وئاشكراى بكات هۆكار چیە وبە چ پاساوێك ئەو مافانەى زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان نادات ؟؟
دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكان داوا لەسەرجەم زیندانیە سیاسیەكانى هەموو شارو شارۆچكەكانى هەرێمى كوردستان دەكات هەڵوێستى جدى وەربگرن وە بەهیچ شێوەیەك ئامادە نەبن جارێكى تر دەنگ بدەن بە یەكیتى وپارتى لە هەڵبژاردنەكانى 19/5 /2009دا تاكو حكومەتەكەى یەكیتى وپارتى ئەو مافانەیان بۆ نەگەرێنێتەوە وە ئەوەى خۆى بەزیندانى سیاسى راستەقینە دەزانێت حورمەت لە زیندانى بوونى خۆى بگرێت ئەوەى بیر نەچێتەوە كە لە هەموو رۆژانێكى مواجەهەدا كەسوكاریان جەلادەكانى بەعس سووكایەتى پێدەكردن وە بیرتان نەچێتەوە زەحمەتى كەس وكارتان كە بەرێگاى سجنى ئەبوغریب و بادوشەوە بوون بەسەدانتان كرێى سەیارەكەیان قەرز دەكرد بیرتان نەچێتەوە منداڵەكانتان دایكتان باوكتان براكانتان خوشكەكانتان خێزانەكانتان هەمیشە لە ژێر ترس وئیهانەى جاش و بەعسیەكاندا بوون ,زەحمەتى دراوسێ وخزمەكنتان بیر نەچێتەوە كە بەرێگاى سەردانتانەوە بوون برۆن برۆن هەموویان بەسەر كەنەوە تیانگەیەنن كە ئەو حكومەتەى بە هەموو لایەكتان زەحمەتان كێشا لەپێناویدا ئیمرۆ مافەكانمانى زەوت كردووە گاڵتەجارى بە كەرامەتى هەموو لایەكمان ئەكات بە خەبات و خۆراگریمان ئەكات بۆیە لەگەڵماندا بن دەنگیان بۆ مەدەنەوە جارێكى تر ئەوان بەبێ دەنكى ئێمەو كەسوكارمان هیچ نین داوالەسەرجەم ئەو زیندانیە سیاسیە بە هەڵویست و بەئەمەكانە دەكەین نەك ئەوانەى خۆیان فرۆشتووە بە پارتى ویەكیتى دژایەتیمان دەكەن وەرن پەیوەست بن بە دەستەى داكۆكى زیندانیە سیاسیەكانەوە بۆ كارى داهاتوومان كە كۆڵنادەین تا نەگەین بە مافەكانمان ئەوتاوانەى حكومەتى هەرێمى كوردستان دەیكات بەرامبەر مافەكانمان لێیان قبوڵ ناكەین ودرێژە بە خەبات دەدەین .
ناوى سیانى نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان :
خالد ئەورەحمان شەریف رزگار تاهیر ئەحمەد
ماجید حەمەئەمین عەبدوڵا محەمەد خدر عەبدوڵا
عومەر یاسین قادر ئەكرەم غەریب ساڵح ئومێد محەمەد رەشید
نوێنەرانى دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان _ سلێمانى رێكەوتى 21/2/2009
http://kurdistanpost.info/bellge/zindani syasi balga 1.jpghttp://kurdistanpost.info/bellge/zindani syasee balga 2.jpg