ئاشکرا نه‌کردنی چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌نووس نزار محه‌مه‌د و هاوڕێکانی هه‌وڵێکی تری تیرۆره....
Saturday, 15/05/2010, 12:00
له دوای چه‌ند ڕۆژێک له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستان به خۆپیشاندان وهاتنه سه‌رشه‌قام و کۆلانه‌کانی زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌کانی کوردستان بۆ ئیدانه‌کردن وڕسواکردنی بکوژانی شه‌هیدکردنی کاکه
(سه‌رده‌شت عوسمانی) شه‌هیدی قه‌ڵه‌م که چیتر له‌ژێر هیچ په‌رده و بیانوویه‌ک دا فیشه‌ک نه‌کرێته خه‌ڵاتی ووشه و ڕۆژنامه‌نووسان تیرۆرنهکرێن .
له سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێ هه‌واڵی سهرماڵپهڕهکانی ڕۆژنامه‌کانی کوردستان گوێ بیستی تاوانێکی تری قیزه‌ون بووین له هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی که هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سهرمانگرتنێک له‌به‌رده‌رکی سه‌رای شاری سلێمانی که له‌لایه‌ن( پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی و ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و حزبی کۆمۆنیست) ، دژی له‌سێداره‌دانی پێنچ زیندانی سیاسی کورد له ئێران و تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان رێکخراوبوو.
ئه‌م کاره‌ش که هێزه‌کانی ئاسایشی سلیمانی به ئه‌نجامیان گه‌یاندوه له‌ژێر په‌رده‌و بیانووی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یاساییان نه‌بووه ومانگرتووهکان که کۆیان نزیکه‌ی 150 که‌سێک بوون ،که بۆ ئیدانه کردنی له‌سێداره‌دانی ئه‌و5 تیکۆشه‌ره کوردوهاوڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بنده‌ستی ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئیران ڕێکخرابوو،لهوشاڵاوه و په‌لاماردانه توند وتیژیهی هێزه‌کانی ئاسایشی سلیمانی بۆ سهرمانگرتوان به‌شێوه‌یه‌کی توندوتیژی بڵاوه یان به به‌شداربوان ده‌که‌ن وچهندکهسێکیان لێ بریندارده‌که‌ن وچهندکهسێکیان لێ ده‌ستگیر کردوون له ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌ستیان گرتوه بهسهرکامێراکانیاندا که وێنه‌ی خۆ پیشاندانهکهیان و مانگرتنه‌که‌یان گواستۆته‌وه.
تا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌واڵه پێنچ له ڕۆژنامه‌نووسانی ئازادی سلێمانی بێ سه‌روشوێن کراون و چاره‌نووسیان نادیاره ،یه‌کێک له‌وانه ڕۆژنامه‌نووس (نزار محه‌مه‌د) ه که سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوبیره که گۆڤارێکی ڕامیاری ئازاده و هاوبیرانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریده‌که‌ن له‌سلێمانی .
بۆیه لێره‌وه به‌م هه‌واڵه به‌هێزه‌کانی ئاسایشی سڵیمانی ده‌ڵین، چیتر زووتره بێ ئازاردان و چاوسوورکردنه‌وه له ڕۆژنامه‌نووسانی ئازاد و دڵسۆز به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان (نزار محه‌مه‌د) و هاوڕێ کانی ئازاد بکه‌ن ،ئێوه‌ش خۆتان مه‌ده‌نه به‌رده‌می شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ومۆرێک له‌خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌نێوچه‌وانی خۆتانه‌وه مهسوون ،چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردویانه دژی داگیرکاری کوردستان ودوژمنی کورد کردویانه که ئاغاکانی ئێوه مل که‌چ ونان خۆری هه‌میشه‌ی سهرسفرهیانن ،که ڕۆژانه سه‌رسنووره‌کانی کوردستان تۆپ باران ده‌که‌ن وخه‌ڵکی ههژارانشینی کوردستان شه‌هید ده‌که‌ن که به‌چنگ وپه‌ل وپۆی ههڵقرچاویان سه‌رله‌نوێ به هه‌ژاری گونده‌کانیان ئاوه‌دان کردۆته‌وه و بۆیان کاول و خاپوور ده‌کرێ له بێ ده‌نگی ده‌سته‌ڵات وحکومه‌تی هه‌ریم .
ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش کردتان به‌رامبه‌ر دڵ ڕه‌نجانی دایکی شه‌هیدان وبنه‌ماڵه‌ی ئه‌وشه‌هیده سه‌ربه‌رزانه‌ی که به‌رامبه‌ر دوژمن پێلاویان لهبهرزیدابوو ،هیچ پاساوێکی نیه له‌خیانه‌ت وخۆفرۆشی زیاتر نه‌بێ که‌ئه‌مه‌ش مه‌خه‌نه خانه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که‌بێ به‌ڵگه ئازاتان کردومۆڵهتان دا به‌ره‌وهه‌نده‌ران هه‌ڵ بێت له‌ده‌ست ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی پاشماوه‌ی شه‌هیدانی پێنچ هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌ی دووجار شه‌هید.
ئه‌م له‌یه‌ک نزیک بوونه‌وه‌ی وه‌همی ده‌سته‌ڵاتی کوردی وخه‌ونی چۆله‌که ئاسا له پایته‌ختی داگیرکاری کوردستان ومل چه‌مینه‌وه بۆیان هیچ کاتێک ده‌رفه‌تمان بۆ ناڕه‌خسێنن له بانگهوازکردنمان بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ،که‌واته بۆ مه‌ڕی نێری خۆمانیان بۆبکهینه قوربانی پیلانهگڵاوهکانیان به‌رامبه‌ر براکانمان لهڕۆژههلات .بیرتان جووه که هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون لادێ کانی سه‌رسنووریان کردبووه لانه‌ی پێشمه‌رگه‌و چاوساغی سهرسنوورمان بوون و له‌کۆچ ڕه‌وه‌که‌ی کوردستانیش، چۆن هاتن به پیر خوشک ودایکی هه‌موومانه‌وه و له‌ئامێزی گه‌رمیان گرتین له نێوماڵهکانی خۆیان .
له‌بری مل که‌چی بۆ داگیرکاری کوردستان ، با خۆمان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆی کورد یه‌کگرین و ئیدانه‌ی هه‌موو دوژمنان بکه‌ین وبه‌ڕاستی باشووری کوردستان بکه‌ینه سه‌کۆی ئازادی وسه‌ربه‌خۆی پارچه‌کانی تری کوردستانی بنده‌ست ،نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا ڕووی دا له بڵاوه‌کردنی مانگرتوانی هیمن و ئارام له ئیدانه کردنی له سێداره‌دانی 5 تێکۆشه‌ری کورد و براو هاوخوێنمان به ده‌ستی دوژمنکاری ئیسلامی ئیرانی خوێن ڕیژو ڕووڕه‌ش .
ئازادی بۆ هاوبیر نزاروهاوڕێکانی بی مه‌رج وپاساوهێنانهوه........
سڵاوبۆ گشت شه‌هیدانی کوردوکوردستان .....
سڵاوبۆ ئه‌و5 ئه‌ستێره‌ی که به ئاسمانی کوردستاندا ڕۆحی فریشته ئاسایان کشاومژدهی ئازادیان پێ بوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان....
سڵاوبۆ ئێوه‌ی مانگرتوو هاوخوێن وبرامان له ڕۆژهه‌ڵاتی بن ده‌ستی دوژمنان که سه‌لماندتان تێکۆشه‌ر و نیشتیمان په‌روه‌رن به داخستنی دوکان و ناڕه‌زایه‌کانی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به دژی داگیرکاری ئێران
کرتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست