کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Friday, 11/05/2012, 12:00


سیستمى مووچەو پاداشت لە هەموو دنیادا لەسەر بنەماى لێهاتوویىوشارەزاییوتواناى ڕاپەڕاندنى ئەركەكانە لەلایەن فەرمانبەرەوە، بەڵام لەم ووڵاتەى ناوى كوردستانە شتەكان تەواو پێچەوانەیە، لێرەدا باس لە گەندەڵیەكى كۆلێژى كارگێڕىوئابوورى دەكەین، ئەویش لەسەر دەستى گەندەڵێكە كە بەڕێوەبەرى كارگێڕى كۆلێژى كارگێڕى و ئابوورییە، ئەم بەڕیوەبەرە (3) کەسی بەدڵى خۆى كردووە بە سێ بەڕێوەبەر، ئەم بەڕێوەبەرەو ئەو (3) ووردە بەڕێوەبەرەى تر، هیچ ڕۆڵێكیان نیە لەو كۆلێژەداو، تەواو بە پێچەوانەى سیستمى مووچە كاردەكەن بۆ نموونە پێویستە لەهەر مانگێكدا چەند فەرمانبەرێك پاداشت (مكافئە) وەربگرن، تا بە شێوەیەكى یەكسان هەموو فەرمانبەرەكان لێ ى سوود مەندبن، بەڵام ئەم بەڕێوەبەرە زلە تەنها خۆى و (3) ووردە بەڕێوەبەرەكەى تر سوود مەند دەبن لێى هەموو مانگێك، لە هەمان كاتدا كۆلێژى كارگێڕىوئابوورى بەو ژمارە زۆرەى فەرمانبەرەوە، تەنها ئەم (4) كەسە پاداشت وەردەگرن كە هیچ كارێك و هیچ ماندووبوونێكیان نیە لەچاو بەشەكانی تر، بۆیە لێرەوە داواكارین لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى و سەرۆكایەتى زانكۆى سلێمانى لیژنەیەك بۆ ئەم گەندەڵیە پێكبهێنن بەبێ چاوپۆشیكردن لە هیچ كەسێك و بەسزاى یاسایى خۆیان بگەیەنرێن و لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە.


تۆڕى دژە گەندەڵى لە زانكۆى سلێمانى
Anti Corruption Network in Sulaimani university
11-5-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە