كوردۆساید ۆچ-چاك : دروست كردنی ڤیه‌لا بۆ سه‌رۆك جاش عه‌باس بایز ڕیسوا ده‌كه‌ین
Friday, 20/02/2009, 12:00
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر دروست كردنی ڤیلا بۆ قاسم ئاغا ، له‌لایه‌ن سه‌ید كاكه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان له سه‌ر لستی پارتی له ناو هۆڵی په‌رله‌مان وروژێنرا!! ئه‌مجاره هه‌ر دیسان پارتی به‌ڵام لهسهنگهسهری ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، ڤیهلایهك بۆ تاوانكار عه‌باس بایز دروست ده‌كات كه له‌سه‌ر بودجه‌ی خوێنی شه‌هیده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره یه .
عه‌باس بایز جگه له‌وه‌ی ناوی له لستی تاوانبارانی ئه‌نفالدایه , كه ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگای باڵای تاوانه‌كانی به‌غدا ئاماده بێت . خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سه‌نگه‌سه‌ر زیاتر له ٤٧ داوای یاساییان له‌سه‌رى تۆمار كردووه , كه چى وه ك ده بینین ئیستا پاداشته كریت !!! .
تاكو ئیستا ده‌یان جار له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانى داوا كراوه , كه چى ئاماده‌ی داگا نابێت، له كاتێكدا هه‌ر له‌ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر , هه‌مان ئه‌و شه‌هیدانه ى كه ئه‌م تاوانكاره شه‌هیدی كردوون، هێشتا پارچه‌یه‌ك زه‌ویان وه‌رنه رگرتووه نه خوازه لا ڤیهلایان بۆ دروستبكریت .
لێره‌وه ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاری دانی ئیمتیاز به هه‌موو تاوانكارێك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و شه رمه زارى ده كه ین , لێره‌وه به توندی ئه‌م هه‌وڵوێسته‌ی پارتی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین , هاوكات ئه‌وه ئه‌ركی شاره‌وانی سهنگهسهریشه كه ده‌بوایا ئه‌و داوایه ڕه‌ت بكاته‌وه و ڕێز له 47 خێزانی شه‌هیدی سه‌نگه‌سه‌ر بگرێت و ریگا نه دات به م كاره شه رمه زارییه .
له یادی 21 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال , دیسانه‌وه داوا ده‌كه‌ینه‌وه , سه‌رجه‌م تاوانكارانی ئه‌نفال بۆ به‌رده‌م دادگا به بێ جیاوازی .
چاودێری كوردۆساید-چاك (كوردۆساید ۆچ)
20-2-2009
www.chak.be
www.chaknews.com
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست