کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌روه‌ریی یاسا و سزای یاسایی ناڕه‌وا

Saturday, 14/05/2011, 12:00







ئه‌وه‌ی من تێبینیی ده‌که‌م ته‌واوی هێزه‌سیاسییه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و ته‌واوی ته‌ره‌ف و که‌سایه‌تییه‌کانی ناو ناوه‌ندی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ئێمه‌قودسییه‌تێکی گه‌وره‌بۆ پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا قایل ده‌بن و پێداگرییه‌کی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ده‌بێت له‌هه‌موو ناکۆکییه‌کدا حوکمی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌ده‌ستی یاساکان و دادگاکاندا بێت.

من پێموایه‌سه‌روه‌ریی یاسا یان حوکمی یاساکان پره‌نسیپێکی ئه‌وه‌نده‌کاریگه‌ر نییه‌بۆ ده‌ستکۆتاکردنی ده‌سه‌ڵاتداران و ڕێگرتن له‌وه‌ی بتوانن مافه‌کانی هاوڵاتییان پێشێل بکه‌ن، تا ئه‌و هه‌موو شه‌رعییه‌ته‌ی پێ بده‌ین و ئاوا به‌بێ هیچ مه‌رجێک پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌هه‌مییه‌تی ڕه‌چاوکردنی بکه‌ین.

مه‌رج نییه‌هه‌ر سیسته‌مێکی سیاسیی که‌یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بوو ئیتر له‌وێدا ده‌سه‌ڵات نه‌توانێت ناحه‌قیی به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا تێپه‌ڕێنێت. به‌ڵێ ده‌کرێت سه‌روه‌ریی یاسا له‌زۆر حاڵه‌تدا سیسته‌مێک بێت که‌له‌ڕێگه‌یه‌وه‌سنوور بۆ به‌دئیستیفاده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌حوکمدارێتیی خۆیان دابنرێت و ڕێگه‌ له‌وه‌بگیردرێت ده‌سه‌ڵاتداران به‌بێ یاسا و به‌هه‌ڕه‌مه‌کیی و به‌مه‌زاجی خۆیان بتوانن هێرش بکه‌نه‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌کانی هاوڵاتییان؛ به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر خودی سه‌روه‌ربوونی یاسا له‌هه‌ندێک وڵاتدا بۆی هه‌یه‌ببێته‌ چه‌کێک به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌بۆ مانیپۆلکردنی ده‌سه‌ڵات و شه‌رعییه‌تدان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتیی نوخبه‌یه‌کی سیاسیی سه‌رکوتگه‌ر و شه‌رعییه‌تدان به‌سیاسه‌ته‌ناحه‌قانه‌کانیان و بگره‌شه‌رعییه‌تدان به‌و قه‌تڵ و تاوانانه‌ی که‌ دژ به‌ نه‌یارانی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ڕێک ئه‌مه‌ی ئه‌خیره‌ که‌ئێستا له‌هه‌رێمی کوردستاندا ده‌گوزه‌رێت و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌نهێنیی ئه‌وه‌ی که‌سه‌رۆکی هه‌رێم و ئینجا هه‌موو پیاوانی ناو ده‌سه‌ڵات په‌یتا په‌یتا و به‌حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه‌، هاوئاواز له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆشنبیرانی ناڕازیی، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌داده‌گرن که‌به‌ڵێ ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و گرفت و ناکۆکیی و پێشێلکاریی و تاوانه‌کان ده‌بێت ببرێنه‌وه‌ به‌رده‌ستی یاسا و دادگاکان و ئه‌وان حوکمی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان تیادا بده‌ن.

بۆ ڕۆشنترکردنه‌وه‌ی ئیمکانی به‌دئیستیفاده‌ی ده‌سه‌ڵات له‌سیسته‌می سه‌روه‌ریی یاسا و ڕۆشنترکردنه‌وه‌ی خه‌ته‌ری وه‌لائی بێمه‌رجی هاوڵاتییان بۆ سه‌روه‌ریی یاسا، که‌سێک ده‌توانێت وه‌ک نموونه‌یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندانی حکومه‌تی هه‌رێم و مامه‌ڵه‌ی به‌ڕێز کاک فاروق ڕه‌فیق بێنێته‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایه‌دا که‌به‌پێی ئه‌و یاسایه‌له‌سه‌ر سازدانی خۆپیشاندانی بێمۆڵه‌ت فه‌رز کرا به‌سه‌ریدا.

یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان ده‌ستی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری واڵا کردووه‌که‌بتوانن هه‌ر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌ک که‌دژ به‌به‌ژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان بێت قه‌ده‌غه‌ی بکه‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا کاک فاروق ڕه‌فیق که‌ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌ی زۆری له‌شێوه‌ی حوکمڕانیی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌ی وجوبی مۆڵه‌توه‌رگرتنه‌ی ناو یاسای خۆپیشاندان هه‌یه‌و ناچار ده‌بێت له‌پێناوی پیشاندانی ناڕه‌زاییه‌کانیدا به‌بێ مۆڵه‌ت خۆپیشاندان ساز بدات، که‌چی کاتێک به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ناو ئه‌و یاسایه‌سزا ده‌درێت، ئه‌وا به‌ناوی سه‌روه‌ریی یاسا و گرنگیی ملکه‌چبوون بۆ حوکمی یاساکان، له‌وانه‌یاسای خۆپیشاندان، به‌پله‌یه‌ک سزادانه‌که‌ی خۆی به‌ڕه‌وا ده‌بینێت که‌ته‌نانه‌ت هیچ زه‌روره‌تێک بۆ ئه‌وه‌ش نابینێت داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بۆ بکات. ئه‌م نموونه‌یه‌ته‌واو پیشانی ده‌دات که‌پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا چۆن ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت بۆ کارهایه‌کی ته‌واو ناڕه‌وا ته‌نانه‌ت له‌زیهنی که‌سه‌هه‌ره‌یاخییه‌کان و بگره‌له‌زیهنی ئه‌و که‌سه‌یاخییه‌شدا که‌به‌ناڕه‌وا سزا ده‌درێت، په‌یدا بکات. به‌مانایه‌کی تر، قودسییه‌توه‌رگرتنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا له‌زیهنی کۆمه‌ڵگادا بۆی هه‌یه‌کارێک بکات هاوڵاتییان بۆ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار په‌ڕوباڵ بکات و ته‌واو به‌ڕه‌زایه‌تی خۆیان بیانکاته‌هاوڵاتییانێکی گوێڕایه‌ڵ و زه‌لیلی به‌رده‌ستی یاسا ناحه‌قانه‌کان.

من پێموایه‌کاک فاروق کارێکی زۆر نادروستی کرد کاتێک به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ی که‌مادام له‌یاسادا هه‌یه‌، که‌واته‌ئاماده‌یه‌خۆی وه‌ک خه‌تاکار ڕه‌سمییه‌ت پێبدات و بچێته‌زیندان. ئه‌مه‌یه‌کێک له‌هه‌ره‌گه‌وره‌ترینی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه‌ که‌ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی ناڕازیی به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پارتیی ویه‌کێتیی‌له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی به‌هاری ئه‌مساڵدا به‌ناوی گرنگیی گوێڕایه‌ڵیی بۆ یاسا و پێداگریی له‌سه‌ر سه‌روه‌ربوونی یاساکان کردیان. ئه‌و به‌و کاره‌ی شه‌رعییه‌تێکی گه‌وره‌ی په‌یدا کرد بۆ ئه‌و بڕگه‌یه‌ی یاسای خۆپیشاندان که‌مۆڵه‌تدان به‌خۆپیشاندان ده‌خاته‌مه‌رجی ئه‌وه‌وه‌ی که‌داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران به‌دڵی ده‌سه‌ڵاتداران بن. ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی پشتچۆڵکردنێکی کوشنده‌ی نامه‌سئولانه‌و موعه‌ره‌زکردنێکی گه‌وره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌بوو که‌له‌خۆپیشاندانه‌کان و له‌ئیداره‌دانی خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شدار بوون. لێره‌وه‌یه‌ من پێموایه‌ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و کردی سه‌همی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌دروستکردنی ئه‌و دۆخه‌دا که‌ده‌سه‌ڵات بتوانێت ئاوا هه‌موو جۆره‌خۆپیشاندان گردبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ته‌واویی قه‌ده‌غه‌بکات و مۆڵه‌تی پێ نه‌دات.

جیاوازییه‌کی جه‌وهه‌ریی له‌نێوان پێودانگی ''ڕه‌وا'' [Legitimate] و پێودانگی ''یاسایی'' [Legal]-دا هه‌یه‌و گرنگه‌ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی ئێمه‌ئه‌م جیاوازییه‌ببینن. بۆ نموونه‌ئه‌و ئه‌حکامانه‌ی یاسای خۆپیشاندان که‌سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌کانی مۆڵه‌تپێدانه‌ئه‌حکامێکی یاسایین، به‌ڵام ڕه‌وا نین. من پێموایه‌ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست پیشاندانی ناڕه‌وایی یاسای خۆپیشاندان بێت، ئه‌وا کاک فاروق ده‌یتوانی ئه‌م کاره‌به‌و شێوه‌یه‌کاریگه‌رتر بکات که‌ئاماده‌نه‌بێت ڕه‌سمییه‌ت به‌حوکمه‌که‌ی دادگا بدات و ئاماده‌نه‌بێت بچێته‌زیندان و ته‌نها ئه‌و ڕێگه‌یه‌بۆ ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه‌که‌بچنه‌سه‌ری و دژ به‌ئیراده‌ی خۆی ده‌ستگیری بکه‌ن. که‌ئه‌مه‌ی نه‌کرد، ئه‌وا من پێموایه‌ ئه‌و ئه‌گه‌رچی خه‌تایه‌کی نییه‌له‌سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نییه‌ئه‌و کاره‌نادروسته‌ی ئه‌و فاکته‌رێکی زه‌مینه‌سازکه‌ر نه‌بووبێت بۆ ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌.

من ئه‌و پۆینه‌ته‌ تێده‌گه‌م که‌ده‌ڵێت ئه‌و چووه‌به‌ر دادگا و حوکمه‌که‌ی قبوڵ کرد تا پیشانی بدات که‌که‌س له‌سه‌رووی یاساوه‌نییه‌و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌خوازێت بکوژانی خۆپیشانده‌رانیش وه‌ک ئه‌و بێنه‌به‌ر دادگا و سزای خۆیان وه‌رگرن. گرتنه‌به‌ری پراگماتیکییه‌تێکی له‌م چه‌شنه‌ئه‌وه‌پیشان ده‌دات که‌ئه‌و ئه‌وه‌نابینێت که‌ ئه‌وه‌ چی نرخێکی گرانه‌ تۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌یده‌یت کاتێک له‌چوونه‌به‌ردادگایه‌کی ئاوادا که‌چاوی هه‌موو میدیاکانی له‌سه‌ره‌، وه‌ک ناوێکی دیاری ناو خۆپیشاندانه‌کان، ملکه‌چیی ته‌واو بۆ حوکمێک ده‌نوێنیت که‌داوا ده‌کات مافی موسه‌له‌می خه‌ڵک بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌به‌مه‌زاجی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات مۆڵه‌تی پێ بدرێت یان نه‌درێت.

که‌مبه‌هایی ئه‌و بڕه‌ده‌ستکه‌وته‌ی که‌پراگماتیکییه‌تێکی له‌م چه‌شنه‌بۆی هه‌یه‌بتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌ربه‌یه‌دا که‌ده‌یدات ئه‌و کاته‌زیاتر ده‌رده‌که‌وێت کاتێک ئه‌و ڕاستییه‌ ببینین که‌مه‌رج نییه‌ئه‌وانه‌ی خۆپیشانده‌رانیان کوشت یاسا سزایان بۆ ببڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ڕوویه‌کی تری بێفه‌ڕیی سیسته‌می سه‌روه‌ریی یاسایه‌له‌وڵاتێک یان له‌هه‌رێمێکدا وه‌ک هه‌رێمی کوردستان که‌دیسپۆتیزمێکی خنکێنه‌ر هاوشان به‌گه‌نده‌ڵییه‌کی سه‌رتاپاگیر هیچ حورمه‌تێکی بۆ په‌رله‌مانی یاساده‌رکه‌ر و دادگای قه‌زاوه‌تکه‌ر نه‌هێشتۆته‌وه‌و کردوونیه‌تیه‌ دوو کۆیله‌ی زه‌لیلی به‌رده‌ستی خۆی.

بۆی هه‌یه‌که‌سێک که‌ لایه‌نگری بێمه‌رجی سه‌روه‌ریی یاسا بێت له‌کوردستانی ئێستادا پێیوابێت که‌مادام له‌یاسادا کوشتن سزای بۆ دانراوه‌، ئه‌مه‌ئیتر ده‌رفه‌ت ناهێڵێته‌وه‌ ده‌سه‌ڵات بتوانێت له‌به‌رده‌م دادگادا جه‌لاده‌کانی خۆی له‌سزا بپارێزێت. یه‌کێک له‌خه‌له‌له‌کانی سیسته‌می سه‌روه‌ریی یاسا ئه‌وه‌یه‌که‌یاسا ناتوانێت ڕێگرییه‌کی کارا دروست بکات له‌به‌رده‌م به‌دئیستیفاده‌ی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌حوکمداریی خۆیان چونکه‌زۆر به‌ساده‌یی ئه‌وه‌ستراکتۆری هێز و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه‌که‌ئه‌نجامگیرییه‌کانی دادگاکان له‌کێشه‌حقوقییه‌جیاوازه‌کاندا دیاریی ده‌کات، نه‌ک ده‌قی یاساکان، چونکه‌ده‌قی هیچ یاسایه‌ک ناوه‌ڕۆکی ڕوون و بابه‌تیی نییه‌و ئه‌وه‌جۆری ته‌فسیرکردنی ئه‌و دۆخه‌یه‌که‌ حوکمی تیا ده‌درێت که‌ ناوه‌ڕۆکی دیارییکراو ده‌داته‌ده‌قی یاساکان. بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌که‌سیك ده‌توانێت سه‌یری ئه‌و حاڵه‌ته‌بکات که‌ ده‌سه‌ڵات له‌م ماوه‌یه‌دا به‌بیانووی پاراستنی ئاسایشی مه‌ده‌نییه‌وه‌ئه‌و داخوازیینامانه‌ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌که‌بۆ داواکردنی مۆڵه‌تی خۆپیشاندان بۆی دێت. به‌یاسا بێت ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌به‌و بیانووه‌وه‌ڕه‌تیان بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند ڕاسته‌خۆپیشاندان له‌ئێستادا خه‌ته‌ر بۆ ئاسایشی مه‌ده‌نیی دروست ده‌کات؟ ئه‌مه‌یان بیانوویه‌کی پووچه‌که‌به‌ناوی یاساوه‌تێده‌په‌ڕێندرێت.

له‌دۆخێکی وادایه‌سه‌روه‌ریی یاسا و حوکمی دادگا هه‌م ده‌توانێت سزای ناڕه‌وا به‌رهه‌م بێنێت و هه‌میش به‌رائه‌تی ناڕه‌وا. ده‌سه‌ڵات ئێستا به‌ڕاوه‌دوونانی ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان خه‌ریکی به‌رهه‌مهێنانی سزای ناڕه‌وایه‌به‌وه‌سیله‌ی سه‌روه‌ریی یاسا. وه‌ک پێشبینییه‌ک بیڵێم، من پێموایه‌ده‌سه‌ڵات له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا به‌وه‌سیله‌ی دادگا و ده‌قی‌یاساکان، به‌رائه‌ت بۆ پیاوکوژه‌کانی لقی چواری پارتیی به‌پێی بڕگه‌ی یاسایی داکۆکیی-له‌خۆکردن و بۆ پیاوکوژه‌کانی ناو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی یه‌کێتییش به‌بڕگه‌ی یاسایی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی، وه‌رده‌گرێت.

کاری دروست به‌لای منه‌وه‌ئه‌وه‌یه‌که‌وه‌ک چۆن به‌رائه‌تی ناڕه‌وای یاساییمان پێ قبوڵ نییه‌، ئاوا سزای ناڕه‌وا چه‌ند یاساییش بێت، سه‌رسه‌ختیی له‌ئاستدا بنوێنین و قبوڵی نه‌که‌ین. من پێموایه‌له‌حاڵه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا پێداگریی سه‌رسه‌ختانه‌له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی یاسا فێڵێکه‌که‌ده‌سه‌ڵات زۆر به‌ئاسانیی به‌سه‌ر هێزه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و سیاسه‌تمه‌داران و ڕۆشنبیره‌ڕه‌خنه‌گره‌کاندا تێیپه‌ڕاندووه‌و به‌مه‌ش هه‌موویانی خستۆته‌سه‌ر ته‌بلیغکردن بۆ ڕه‌وایی هه‌ر ناحه‌قییه‌ک که‌به‌یاسا تێده‌په‌ڕێندرێت. بۆیه‌من زه‌رووره‌تێک بۆ ئه‌وه‌ده‌بینم که‌ئیتر ئه‌م ته‌ره‌فانه‌ده‌ست له‌و وه‌لائه‌بێمه‌رجه‌هه‌ڵگرن که‌بۆ یاساکان پیشانی ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌بزانن که‌جار هه‌یه‌یاخییبوون له‌یاسایه‌ک کارێکی ئازادییخوازانه‌یه‌، نه‌ک ملکه‌چبوون بۆی.

[email protected]

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە