کۆسره‌ت راستگۆ نییه، که‌چی سوپاسی کوردستانپۆست ده‌کات
Friday, 04/06/2010, 12:00
کۆسره‌ت وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ئاڵۆز و که‌متوان له بوری ئایدۆلۆژیا و سیاسه‌تدا ، زۆر جار له نێو بزاڤی کوردایه‌تی به تایبه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌م بۆشاییه‌ی له که‌سایه‌تی خۆی به کاری عه‌سکه‌ری و پیلانگیران و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و دواتر گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو باوه‌شی جه‌لال ته‌عویزی داوه‌ته‌وه.
کوردستانپۆست گه‌وره‌ترین خزمه‌تی کرد، پیلانێکی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ تیرۆرکردنی ئاشکراکرد، کوردستانپۆست بێ گوێپێدان به ره‌وشی سیاسی کۆسره‌ت، وه‌ک مرۆڤێک له تیرۆرکردن رزگاری کرد. پاش ئه‌وه‌ی که کوردستانپۆست له پلانی پاراستن رزگاری کردبوو، لای چه‌ند که‌سێکی نزیکی خۆی سوپاسی کوردستانپۆستی کردبوو.
کۆسره‌ت له دوایین دیمانه‌ی له (شه‌رقالاوسه‌ت)دا سه‌باره‌ت به گۆڕان، درۆیه‌کی کرد ، ئه‌م درۆکردنه‌ی دیاره بۆ رازیکردنی گه‌وره دیکتاتۆریی یه‌کێتی جه‌لال بوو ، چونکه به‌راشکاوانه جه‌لال له راپۆرتی کۆنگره بێسه‌روبه‌ره‌که‌یاندا هێرشی کرده سه‌ر گۆڕان .. هه‌ربۆیه کۆسره‌ت به هه‌مان ریتمی جه‌لال ئه‌ویش که‌وته بوختان و درۆکردن له دژی گۆڕان. کاتێ دیمانه‌وان له کۆسره‌ت ده‌پرسێ: له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كه له‌یه‌كێتی جیابوونه‌وه ئێوه ده‌ڵێن چی؟ كۆسره‌ت ره‌سول:"ئه‌وان (له‌ناو یه‌كێتییدا) خه‌ریكی نه‌خشه‌دانان بوون بۆ ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه، به‌بێئه‌وه‌ی ئێمه پێیبزانین".
چه‌ند شه‌رمه که مرۆڤێک بزانێ درۆ ده‌کات و له‌وه‌ش شه‌رمتر بزانێت هه‌موو خه‌ڵکی ده‌زانێت درۆ ده‌کات.
کۆسره‌ت بۆ خۆی یه‌کێک بوو له ده‌ست کار و کرده‌وه‌کانی جه‌لالی خیانه‌تکار به دۆزی ره‌وای کورد ، به‌شداری له خوڵقاندنی ریفۆرم کرد ،بۆ یه‌ک جاریش نا به‌ڵکو چه‌نده‌ها جار ، که هه‌رجارێ به بڕێ پاره جه‌لال پاشگه‌زی ده‌کرده‌وه، که‌سێ به‌قه‌د کۆسره‌ت له نێو یه‌کێتی ئاگاداری بزاڤی ریفۆرم و دواتریش گۆڕان نه‌بوو ، به‌ڵام هه‌رجارێ که له‌و بزاڤه ده‌هاته‌پێش جه‌لال به پاره په‌لکێشی لای خۆی ده‌کرده‌وه، ئێستاش بۆ مه‌رامی چنینه‌وه‌ی پۆست بۆ خۆی و کوڕ و کوتله‌که‌ی مه‌رایی بۆ جه‌لال ده‌کات ده‌رهه‌ق به "گۆڕان" درۆ ده‌هۆنێته‌وه.
کۆسره‌ت که ئێستا خاوه‌ن جه‌سته و مێشکێکی نه‌خۆشه ، ناشێ که‌س گره‌و له‌سه‌ر بوونی له‌نیو هه‌ربزاڤێکی سیاسی بکات ، گره‌وکردن له‌سه‌ر کۆسره‌ت گره‌وه له‌سه‌ر ئه‌سپی تۆپیو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست