کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەوەى توركبا بۆی ناكرێت مەسعود بۆى تەواو دەكات

Wednesday, 30/07/2014, 12:00

1829 بینراوە


هەر لەگەڵ سەرهەڵدانى شۆڕشى رۆژئاواو بەرەوپێشچوونى گۆڕانكاریەكان و، دەركەوتنى هیوا ئامانجێك بۆ كوردانى ئەو پارچەیە، پارتى و بنەماڵەى تووشى جۆرێك شڵەژان ونارەحەتى و تەنگە تاوى كردوە، بەتەواوى كەوتۆتە دژایەتى شۆرشى ئەو بەشە و تۆمەت لەدواى تۆمەت،دژایەتى و سەنگەر گرتنى كردۆتەنەریتێكى رۆژانەى.
بێگومان پارتى و دارو دەستەكەى هەر ئەوەیان لێچاوەڕوان دەكرێت و، چون مێژووى پڕ تاوان و خیانەت و ناپاكى پارتى بەو ئاوى زەڵكاوى خیانەت و سەرشۆڕییە ئاودراوە، ئەوەى دوژمن ناتوانێت بۆى ناكرێت،ئەو بەئامانەتەوە بۆى بەدیدێنێت،ئەمەش دیارە دریٍژكراوەى ئایدۆلۆژیاو بیر بۆچوون و كارو خەباتى چەندین ساڵەى بەناو باوكى رۆحیەكەیانە،
بڕواناكەم كەس هەبێت حەز بەسەربەخۆى كوردستان نەكات، بەدەگمەنیش كەسێك نابینیتەوە كە پێى خۆش نەبێت ، سنە یان قامیشلۆ یان ئامەد، هەواى ئازادى هەڵمژێت، ئەگەریش نەتوانێت بە چەك و خەبات هاوكارو پشگیرى بزافى شۆڕشگێڕى پارچەكانى وڵات بكات ، ئەوا یان بەنووسین یان بە كۆمەك یان بە رێپێوان یان بە پشتگیرى جۆراوجۆر،هەر نەبێت بەدوعایەك پشتیوانى و هاوخەمى و دڵسۆزى خۆى بۆى دەردەبڕێت، چونكە سەربەستى باكور پشتیوانەبۆ باشور، ئازادى رۆژاوا ، مژدە بەخشى ئازادیە بۆ رۆژهەڵات، كەچى بەداخەوە لەناو ئەو چەند ملیۆن كوردانەدا، كۆمەڵێك ناپاك و خائین و پیاو و نۆكەرى دوژمنان بەو پێشكەوتنە دڵتەنگن و چاویان هەڵنایەت، هەمیشە حەز دەكەن وڵات پارچە بێت و لەهیچ شوێنێك بۆنى شۆڕش و بەرخودان نەیەت، بۆچى و لەبەرچى؟ چونكە پێشكەوتنى شۆرش و سەركەوتنى خەبات واتا لەناوچوون و نغرۆبوونى خیانەت و ناپاكى، كە سەرمەشق و چاوساغیان خۆى لەپارتى و جەماعەتى مەسعوددا دەبینێتەوە، ئەوەتا دەبینین كە پارتى و چەتەكانى، بەهەمووشێوەیەك كەتونەتە دژایەتى شۆڕشى باكور و رۆژئاواو، بەهەموو شێوازێك ئەیانەوێت لەناوى بەرن، ئەمەش ئاشكرایە كەبە ئیعاز و تەوجیهى دوژمنانى تورك و ئەردۆغانەكانە، چونكە پێشكەوتنى شۆڕش و سەركەوتنى خەباتى كوردان، زیاتر بەرچاو روونى و متمانە وئومێد دەدات بە خەباتى باكور كە پەكەكە رێبەرایەتى دەكات، ئەمەش بۆ توركیا كارێكى ئەستەمەو شتێكى محاڵە، چونكە بەدرێژایى مێژووى دروستبونى دەوڵەتى كەمالیزم كار لەسەر ئەوە كراوە كە كورد و بزافەكەى زیندە بەچاڵ بكەن و دەنگى بخنكێنن.
دەوڵەتى تورك ئەوەى توانى و بۆیكرا لەو بوارەدا درێغى نەكرد، بەكوشتن ئۆپراسیۆن و زیندانى، سیستەمى جاشایەتى و ،خاپوركردنى ناوچە كوردنشینەكان،ئامانجێكى واى نەپێكا و نەیتوانى پەكەكە و شۆڕشەكەى لاواز بكات، بەڵكو پێچەوانەكەى راست دەرچوو، زیاتر هەستى كوردایەتى و خەبات و وڵاتپارێزى لەبیرى كورددا قایمتر كرد، رۆحى شۆڕش و نەتەوەیى زیندوو كردوە، جابۆ لەناوبردن و بێكاریگەركردنى پەكەكەش جۆرەها پیلان و شێوازى گرتە بەر، چ لەرێى میت چ لەرێى جەنەراڵەكانەوە بەشەڕى تایبەت ،ئۆپەراسیۆن و، دروستكردنى هەزاران فەوج و هێزى جاش ،دیسان ئەنجامێكى واى نەبوو، پاشانیش كە پەكەكە پەل و پۆى هاویشت بۆ باكور و باشور و رۆژئاوا، ئەوا توركیا تەواو بێ چارەو دەستەوەستان بوو، چونكە سنورى شەڕ و خەباتەكەى بەرفراوان بوو، هەروەها ناشتوانێت وەك وڵاتى خۆى مامەڵە بكات شەریان لەدژِ بكات و، دەستیان پێراناگات، بۆ ئەوەش پێویستى بە كرێگرتەوە نۆكەر هەیە، كە بەئامانەتەوە ئەو ئەركەى بۆ رایى بكات، بۆ ئەوەش نەك لەكوردستان بگرە لەتەواوى جیهان كەسێكى دڵسۆز وبەوەفا بۆ دوژمنان و خائین و ناپاكى هاوشێوەى مەسعود وپارتەكەى نابینیتەوە، بۆیە ئەو ئەركەیان بەو سپارد، ئەویش خوا هەڵناگرێت ئەوەى توانى وبۆیكرا بەزیادەوە پێشكەشى كرد، چ بەداخستنى سنور، چ بە ناردنى چەتەو جاش بۆ ناو شۆرش، چ بەدروستكردنى پارتى كارتۆنى تا ناو و ناوبانگى كورد بزڕێنن، بەڵام سەرەنجام هەوڵەكانى وەك باڵاى مەسعود كورت و كەم خایەن بوون، بۆیە ئێستا لەرێگەى كەناڵە دۆڕاو ناشیرینەكانى هاوشێوەى كوردستان تیڤى و زاگرۆس تیڤى روداو و رۆژنامە رووزەردەكانى خەبات و هەولێر و باس نیوز، كەوتونەتە هەڵمەتى چڕو پر بۆ ناشیرینكردن و تۆمەت خستنە پاڵى ئەو خەباتە ،كە ئەوەى كورد بێت و تۆزێك هەست و غیرەتى هەبێت ،دڵى بەهەموو جوڵانەوەیەكى كورد خۆشە،كەچى ئەوان پێى نیگەرانن،چونكە دەزانن كە شۆڕش سەركەوت، ئەوا یەكەو راست خۆرى ئەوان ئاوا دەبێت، یەكەم لایەن كە میللەت و دادگاى گەل كە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكات ،ئەو خائین و كرێگرتانەن، بۆیە لەگەڵ سەرهەڵدانى هەر پارتێكى نوێ یان هەر شۆڕشێكى نوێخواز ئەوان توشى ترس و دلەراوكێ و شڵەژان دەبن ،چاك دەزانن تا شۆِرش و خەبات سەركەوێت دەستەكەى ئەوان زیاتر ئاشكرا دەبێت، وادەى مەرگیان نزیكتر دەبێتەوە.
دوا كارى چەپەڵ و قێزەونى مەسعود و پارت وراگەیاندنەكەى دروستكردنى سەنتەرێكى بەناو كوردیە لەژێر ناوى (سەنتەرى رۆشنبیرى كورد لەمۆسكۆ) كە ماوەیەكە دەركەوتوە ، www.facebook.com/santary.roshnbiry ئەویش هاوشێوەى ئەوان لەرێگەى ئینتەرنێتەوە كەوتۆتە هات و هاوار و زۆڕناژەنین بۆ پارتى و، جوانكردنى رەنگو روخسارى مەسعود پارتە خیانەتكارەكەى. گەر سەرنج بدەن ئەو پەیجە بەهەمووشێوەیەك دژایەتى بزافى كورد دەكات و تۆمەت و تانەو تەشهیرو نارەِوایى دەداتە پاڵ سەرجەم لایەنەكان لەسەرو هەموشیانەوە پەكەكە و بزافى شۆرشى رۆژائاوا،ئەوەى ئەو دەیڵێت و ئەو كارە قێزەونانەى دەیداتە پاڵ شۆڕشى كورد و ژنانى خەباتگێر، قەتاو قەت توركیا و دوژمنان نەیان وتوە،
جا سەیرەكە ئەوەیە مەسعود قارداش لەسەرێك باسى دروستبونى دەوڵەتى كوردى دەكات، دەخوازێت وەك و حزب و بنەماڵەكەیان ببێتە كوێخاو گەورەى كوردستان، لەسەرێكیش پێى ناخۆش و تەنگەتاو دەبێت بە جوڵانەوەى شۆرشگێڕى وبەرەوپێشڤە چوونى .
چاك وایە هەموولایەك ئەوپەیجە و تەواوى راگەیاندن و میدیاكانى پارتى كە بەعەقڵى دوژمنان كار دەكەن و سیاسەتى ئەوان پەیڕەو دەكەن، ریسوا بكەین وهاوبەرامبەرى خۆیان ئێمەش هەوڵى زیاتر ناساندنى پارتى و بنەماڵە و خیانەتەكانیان بین و،ئەوەى كە نەزانراوە باس نەكراوە، ئاماژەى پێبدەین ورووى راستى مەسعود و پارتەكەى بە تەواوى خەڵكى بناسێنین.


چەتۆ بینایى
88cfژمارەى ناسنامە

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)