مەلا مێزەریش داوای مۆلەتی خۆنیشاندان دەكات
Thursday, 24/02/2011, 12:00
ئەم ئیوارەیە لەبەرنامەیەكی كەنالی ئاسمانی كوردساتەوە(مەلاسیروان) ئەندامی یەكیتی نیشتمانی و ئەندام لەئەنجومەنی پەرلەمانی ئیراق و نوینەری شاری كەركوك لەدریژەی وتەكانیدا و وەلامدانەوەی بۆ پرسیاری پیشكەركاری بەرنامەی(خۆپیشاندانی كەركوك و پیلانیك بۆسەركود) وتی لەهەموو جیهان خۆپیشاندان بەمۆلەت دەبیت ئەو كەس و لایەنانەی داوای خۆپیشاندان دەكەن تائیستا هیچ داواكاریەكیان بۆوەرگرتنی مۆلەت پیشكەش بەلایەنی بەرپرس نەكردووە تا رەوایەتی بەم خۆپیشاندانە بدریت و لە لایەن هیزە ئەمنیەكانەوە بیانپاریزن. ئەمەش ئەوراستیە دەگەیەنیت كە دەستەلات و بەرپرسانی كەركوك بەنیازی كوشتارگەیەكی مەزنن وە حەزم دەكرد مەلاسیروان روونی بكردایەتەوە لەكام ولات خۆنیشاندان بەمۆلەتە؟ دیارە جەنابی مەبەستی ولاتەكەی حوسنی موبارەك و سیستەمەكەیەتی؟.
مەلا مێزەر باشتر وابو بۆ كرینەوەی ئابروی خۆی و سەرجەم ئەندام پەرلەمانەكانی تر و ئابروی حیزبەكەی و بنەمالەكەی و ئەركە میژوویەكەی سەرشانی بەر لەهەموو شتێك داوای لیبوردنی لەدانیشتوانی كەركوك بكردایە چونكە تا ئیستا وەك پیویست بەئەركی سەرشانی خۆی هەلنەستاوە و حكومەتەكەشی كە لەسەر بەرژەوەندی حیزبی و تائیفی و مەزهەبی بنیات نراوە و بازرگانی بەكەرامەت و پیرۆزیەكانی هاولاتیان دەكات, هەروەها بەكەرامەتی خۆی هەلبستایەو دەست لەكاركیشانەوەی خۆی لەو حكومەت گەندەلە رابگەیاندایا و بگەرایەتەوە نیو باوەشی گەل و پال داخوازیەكانی گەل؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست