په‌یامه نهێنه‌یه‌كه‌ی مام. جه‌لال كه بۆ نه‌و‌شیروان موسته‌فای ناردووه ئاشكرا ده‌کرێت.
Tuesday, 12/01/2010, 12:00
ئێمه‌ش ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی جه‌لال بۆ نه‌وشیروانمان به‌ده‌ست گه‌یشتبوو ، وا له خواره‌وه ده‌قی هه‌واڵه‌که که له ستانده‌ر بڵاوبۆته‌وه ، بلاوی ده‌که‌ینه‌وه... وینه‌که له‌لایه‌ن ئیمه‌وه دانراوه.ستانده‌ر: تایبه‌ت
ستانده‌ر په‌یامه نهێنیه‌كه‌ی مام. جه‌لال ئاشكرا ده‌كات كه بۆ نه‌شیروان موسته‌فای ناردووه له ڕێگه‌ی م. عه‌لی باپیره‌وه...ده‌قی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه به‌م شێوه‌یه:
1- لیستی گۆڕان با چیتر ئیش له‌سه‌ر ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نه‌كات.
2- نهێنییه‌كانی نێوان خۆیان ئاشكرا نه‌كات واته ئه‌و نهێنیانه‌ی له‌نێوان مام. جه‌لال و نه‌وشیرواندا هه‌ن.
3ـ له كوردستاندا گۆڕان هه‌وڵنه‌دات به‌ینی نێوان یه‌كێتی و پارتی تێكبدات.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا مام. جه‌لال ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له‌به‌ر باری ناوخۆیی كوردستان و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی مام. جه‌لال زۆری پێخۆشه كۆتایی به‌و ناكۆكیانه بێت و سه‌رجه‌م گرفته‌كانی نانبڕاوان و كێشه‌كانی تر چاره‌سه‌ر بكرێت هه‌روه‌ها مام. جه‌لال ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا كۆبێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست