له ماڵی (معته‌ميد)ێكی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی نه‌هيشتنی تاوانی هه‌ولير،زياتر له ٢٠ كارتۆن مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌راگيراوه
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ههولێرسهرچاوهيهك له ئاسايشی ناو شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ی پێراگه‌ياندين، كه له‌مالی (هيوا به‌لاشاوايی), كه باوه‌ربێكراوی به‌ڕێوه‌برايه‌تی نه‌هيشتنی تاوانی هه‌ولێر و پياوی عه‌ميد هيرش به‌ريوه‌به‌ری نه‌هيشتنی تاوانه، زياتر له 5 ساله كار بۆ نه‌هيشتنی تاوان ده‌كات، به‌لام خۆی يه‌كيك بووه له‌وانه‌ی نه‌ك قاچاخچيتی به‌مه‌وادی هۆشبه‌ری وه‌ك شروبه‌كانی (تايبه‌ت به مه‌وادی هۆشبه‌ره‌وه)كردووه، به‌ڵكو به‌كاری هيناوه، له هه‌فته‌ی رابردوو هيوا به‌لاشاوايی به هۆی زۆر به‌كارهينانی ئه‌و مه‌واده هۆشبه‌رانه‌وه ده‌كه‌ويته حاڵه‌تيكه‌وه ته‌قه له خۆی ده‌كات و بريندار ده‌بێت، پاشان ئاسايشی دژه‌تيرۆر ده‌يخه‌نه ژێرچاوديری خۆيانه‌وه، به فرۆشتنی ئه‌و مه‌وادانه‌وه ده‌ستگيری ده‌كه‌ن و له ماڵه‌كه‌ی زياتر له 20 كارتۆن شرۆپی مه‌وادی هۆشبه‌ری وه‌ك (سۆمالدرين و بيلمۆكۆدين) وچه‌ند جۆريكی ديكه‌يان ده‌ستبه‌سه‌راگرتووه، هيوا له‌كاتی ليكۆلينه‌وه‌كاندا دانی به‌وەدا ناوه كه ملازم محمه‌د و مه‌لازم خاليد و فرياده كويری برازای خورشيد شيره‌ش ئاگادرن كه هه‌موومان رۆژانه پاره بۆ عه‌ميد هيرش په‌يدا ده‌كه‌ن چ له قومارخانه‌كان بيت چ به گرتنی ئه‌و مه‌وادانه و دواتريش خۆمان به گه‌نجه‌كانی ده‌فرۆشينه‌وه!
ئيستا هيوا ناوی 23 كارمه‌ندی نه‌هيشتنی تاوانی ئاشكراكردووه، كه ئه‌وانيش شه‌ريكن له‌و قاچاخچيه‌تيه‌داو سه‌رۆكه‌كه‌شيان عه‌ميد هێرش يه‌ريوه‌به‌ری نه‌هيشتنی تاوانی هه‌وليره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست