ئەو هەشت كەسەى لەكوردستان ئایدزیان هەیە شەشیان لەسەركردایەتى یەكێتى و پارتین
Wednesday, 01/12/2010, 12:00
كەسێك نیە لەم كوردستانەدا ئەگەر زۆر گێلیش بێت نكوڵى لەدەست و داوێنپیسى بەرپرسە چڵێسەكانى ئەم دەڤەرە بكات ، هەر ئامارێكى رۆژنامەى ئاوێنە نەبوو ساڵى 2007 كە تیایدا هاتبوو كە زۆربەى ئەو حاڵەتانەى تیایدا بەزۆر لاقەى ئافرەت كراوە لەو ساڵەدا لەلایەن بەرپرسە حیزبى و حكومی و سەربازییەكانى یەكێتیەوە بوون لەسنوورى سلێمانى ؟؟!! ، هەر مەحموود سەنگاوى كە ئیستا شێرە بەفرینەكەى ناو مەكتەبى سیاسى یەكێتیە نـــــەبوو كە لەماڵەكەدا لەتەك چەند بەرپرسێكى یەكێتى تردا گیران لەگەڵ چەند كچۆڵەیەكى قوتابخانەى شەهید جەمال تاهیر كە هەموویان خوار تەمەن پانزە ساڵ بوون ؟؟!! ، هەر كچە لاقەكراوەكە نەبوو كە لەرێگەى بەرێز جەزا چنگیانییەوە و لەپێگەى كوردستانپۆستدا بەبەڵگەوە ئاشكرایكرد كە بۆخاترى تەعیینكردنێك حاكم قادر چۆن لەباخەكەیدا دەستدرێژى سێكسى كردۆتە سەر و لەكاتى جووتبووندا چۆن حاكم قادر داواى لەو شۆخە كردووە كە پەنجەى بكات بەكۆمیا لەبەرئەوەى ئارەزووى دوورەگەزى نێربازى و بەپێچەوانەوەى كە لەناو كوردا پێى دەوترێت [ دوو دەگى] لەناخى حاكمدا بووە ، هەروەك چۆن ئاشكراى نەكرد كەچۆن جەنابى حاكم دەعوەتى چەند بەرپرسێكى ترى باڵاى یەكێتى كردووە بۆ ئەو خوانە سیكسییانە !!؟؟ ، هەر وێنە ڤیدۆییەكان نەبوو كە دەستاودەست بە مۆبایل بڵاوكرایەوە و تیایدا هەموو بینیمان كەچۆن جەنابى دكتۆر بەرهەم برۆى بۆ سەماى ئافرەتە لەشفرۆشە عەرەبە كاولییەكان هەڵدەتەكێنێت و دۆلارى بەتاڵانبراو ئەكا بەنێو مەمكۆڵەكانیاندا ؟؟!! ، هەر لەكوردستانپۆستەوە بەبەڵگەوە نەمانخوێندەوە لەزارى بەرپرسێكى ئاسایشەوە كە چۆن كاكە كاروانى بەرێوبەرى پێشترى فڕۆكەخانە كە سەدان دەفتەر دۆلارى بودجەى فڕۆكەخانەى لووشدا .. چۆن هۆتێلى پێنج ئەستێرەى بۆ چەند ئەندامى سەركردایەتى و مەكتەب سیاسى یەكێتى حجزكردبوو و دەعوەتى سێكسخوانى چەند ئافرەتە عەرەبێكى لەشفرۆشى كردبوون كە بەوتەى خۆى هێشتا كەسێك پەنجەى بۆ نەبردوون ؟؟!! ، هەر چۆنیش یەكێتى و مەشخەڵانە گەنەكەى لەپاى ئەم پاڵەوانێتیەشیدا ژنەكەیان كردە ئەندامى سەركردایەتى و خۆشیان ئازادكرد و وەك ئەوەى هیچى نەكردبێ !!؟ ، ئەى هەموو لایەك ئاگاى لێ نیە كە چۆن ماوەیەكى كوورت بەرلەئیستا كارگێڕى فەرماندەى گشتى لە ئەڵمانیا گەڕایەوە پاش گەشتى چارەسەركردنى لەنەخۆشى ئایدز و چۆن خووولە سەنگاوى و شێخ جەعفەرى داوێنپیسیش بەپەلە لە فڕۆكەخانەى سلێمانییەوە رایانكردە لوبنان بۆ ئەنجامدانى پشكنینى نەخۆشى ئایدز چونكە پێكەوە لەتەك مەلا ئەحمەدى دسكەرە بەشدارببوون لەو گەلە سێكسە كە لەباخەكانیان ئاهەنگیان بۆ گێڕابوو، ئەى جەمال تاڵەبانى [جەمالى تاسڵوجە] سابقا نەبوو لەمەڵبەند و لەبەرچاوى چەندین كادر نەیوتبوو شێخ جەعفەر تەلەفوونى بۆكردووم و پێى و تووم یاشێخ تامردن مەمنوونم لێت بۆخۆت و ئەو حەبە ڤیاگرایانەى داتمێ ؟؟!!، ئەى مەلا بەختیارى چاوباشقاڵ نەبوو كە كاتێ ژنى دووەمى مارەكرد هێشتا مێردەكەى یەكەمى تەڵاقى نەدابوو ؟؟!! ئەى هەر مەلا بەختیار نەبوو كە مێردى ئەو كچەى كووشت كە عاشقى سێكسى حەرامى ببوو ؟؟!! ، ئەى هەموو مامۆستایانى سلێمانى گوایا شاهیدى داوێنپیسى یاشێخى كۆنە بەرێوبەرى گشتى پەروەردە نین ؟؟!! . ئەى هەموو كادرە پارتییەكانى سنوورى هەولێر و خەڵكەكەش شاهیدى داوپێنپیسى بەرپرسەكانى پارتى نین هەر لەفازڵ میرانى و قادر قادرەوە بۆ سەگۆ قادر و قائممەقامى مەركەز تـــــا دەگاتە سلێمانى و بەرپرسە داوێنپیسەكانى ئەوێ لەوێنەى فازڵى مەلێحى بەرپرسى لقى بیست و یەك و پەیوەندییە سێكسییە ئاشكراكەى لەتەك كچە كارگێڕەكەى؟؟!! .
دیارە بەپێى ئامارەكانى وەزارەتى تەندروستى كە لە سایتى چاودێر ئاماژەى پێدراوە لە هەرێمى كوردستاندا هەشت كەس هەن كە تووشى نەخۆشى ئایدز بوون ... دەى خەڵكینە كە ئەمە حەقیقەت و رابردووى ناشرین و راستەقینەى بەرپرسەكانمان بێت كەسێك هەیە ناحەقمان بگرێت و گومانمان لێ بكات كاتێ ئەڵێن شەش لەو هەشت كەسە تووشبووە بە نەخۆشى ئایدز لەكوردستاندا ئەندامانى سەركردایەتى یەكێتى و پارتین ؟؟؟؟!!!! .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست