کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/ سەرۆكی هەریمی كوردستان:- تكایە پێشوازی لەو بەرپرسەی توركیامەكە كەبڕیارە سبەی بگاتە نێو خاكی هەریمی كوردستان؟!.

Friday, 09/09/2011, 12:00




وەك لەمیدیاكانەوە بیستمان بەرپرسیكی دەولەتی توركیا سبەینی رۆژی شەممەی ریكەوتی10-9-2011 بەنیازی سەردانی هەریمی كوردستانە بۆپرسی پەكەكە و سوریا و گۆرانكاریەكانی ناوچەكە ئەمە لەكاتیكدایە كە سوپای توركیا ماوەی مانگیكە بەسەختی ناوچەسنوریەكانی هەریمی كوردستان بەگوند و هاولاتیان و رەزو باخەكانیەوە بۆمب باران و تۆپباران و ئاگرباران دەكات و چەندین گوند و رەز و باخی هاولاتیان كاول و سوتینراون و بەسەدان خیزان ئاوارە و دەربەدەر بوون بەدریژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەگەل شەهید بون و بریندار بونی دەیان هاولاتی سنوورەكە و لەهەموشیان تراژیدیتر شەهیدكردنی خیزانیكی 7 كەسی كە 4یان مندال بون و تەنانەت جەستەكانیان واشیوینرابوو نەدەناسرانەوە.
بۆیە لیرەوە من وەك هاولاتیەكی كوردی دلسۆزی ئەم خاك و ئاوەی كوردستانەكەم داوا لەسەرۆكی هەریمی كوردستان دەكەم وەك هەلویست وەرگرتنیك و فشار خستنە سەر حكومەتی دەولەتی توركیا و بۆ راگرتنی هیرشە نارەواكانی بەهیچ شیوەیەك پیشوازی لە وەفدی دەولەتی توركیا نەكەیت و ئیمەی لاوان و گەنجان و مامۆستایان و هونەمەندان و رۆژنامەنوسان و رۆشنبیرانی ئەم كوردستانە بەهەموو هیز و توانامانەوە پشتگیری تەواوی خۆمان لەهەلویستیكی وەهای بەریزت دەكەین و ئامادەین بەرەنگاری هەركاردانەوەیەكی نیگەتیڤی حكومەتی توركیا ببینەوە بەبی سلكردنەوە لەپیناو كوردستانیكی ئازاد و سەربەخۆ و سەرفراز هیواخوازین ئەم ئومیدەی ئیمەی چین و تویژەكانی كۆمەلگای كوردەواری هەریمی كوردستان بهیننەدی و جاریكیتر سەروەری خاك و نیشتمانەكەمان بەم هەلویستە پرلەجوامیری و فیداكاریەتان بپاریزن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە