کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


میللەتى كورد گوی بگرن بۆ تازەترین نوكتەى سیاسی

Saturday, 02/05/2009, 12:00

1374 بینراوە


دەمێكە ئەم دوو زل حیزبە گەندەل و بۆگەنە خەلكی كوردستان بە گیل و نەفام ئەزانن و بە عەقلییان را ئەبویرن وا ئەزانن تەنها موخ لە میشكی ئەواندا هەیەو هی خەلكیش كاى تیایە . لە چاوپیكەوتنێكدا لەگەڵ بەرپرسی كۆمیسێۆنى بالاى هەلبژاردنەكانى كوردستان باسی لەو مەرجانە كرد كە دەبێت لە و قەوارە سیاسیانەدا هەبێت كە فۆرم پێشكەش دەكەن بۆ بەشدار بوون لە هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى ئەمساَڵدا كە چەند مەرجێكى ئاسایی و سادە بوو , بەڵام لە هەمووى خۆشتر كە بابەتى ئەو نوكتە سیاسىیەیە كە دەمانەوێت باسی بكەین بریتیە لە گەورەترین ڕابرواردن بە مێشكی خەڵكى كوردستان ئەویش ئەوەیە یەك لەو مەرجانە دەڵێت ئەوەى دەیەوێت بەشدارى بكات لە هەڵبژاردنەكان دەبێت دەستى سوور نەبێت بە خوێنى میللەتى كورد توخوا خەڵكینە بە قاقا پێبكەنن و پاشان بە كوڵ بگرین بۆ ئەو سەرگەردانى و ڕابواردنەى ئەم حیزبە بۆگەنانەى كوردستان بەسەر خەڵكیا دێنن , ئینجا بە پێی ئەم مەرجە بەلایەنى كەمەوە پارتى یەكیەتى بە پێی یاسا بۆیان نیە بەشدارى بكەن لە هەڵبژاردنەكاندا جا خەڵكینە خۆتان حوكم بدەن , بڕوابكەن لەم كاتەدا كە ئەم دێڕانە ئەنووسم بەراستى هەم پێكەنینم دێت و هەم گریان , خەڵكینە سەیركەن تا چ ئەندازەیەك سوكایەتى بە عەقلمان دەكرێت هەر وەك ئاژەڵ سەیردەكرێین , جا ئافەرین بۆ ئەو كەسەی خۆى بە مرۆڤ دەزانێت و عەقلی خۆی لە دەست نادات و بەشدارى لەو گاڵتە جاریە ناكات كە پێی دەوترێت هەڵبژاردن , وەك ئەوەى ئەم دوو حیزبە دڵۆپە خوێًنێكى مرۆڤى كوردى لە ئەستۆ نەبێت , ئەوە شەمرم نا یانگرێت تەریق نابنەوە خەجاڵەت نابن ریسوا نابن لەو هەموو چاو بەستن و درۆ كردنە؟ تەنها یەك پرسیار بۆ ئەوەى یەك زەرە شەرەف و ئەخلاقی تیا مابێت لەو دوو حیزبە ئەرێ ئەو سێ هەزار كوردەى تەنها لە ئەخیر شەرتانا لە نێو یەكتر داتان بە كوشت كێ كردی ؟ یان دیارە بوختانتان بۆ دەكرێت و ئێوە نەبوون , پەندێك هەی دەڵێ (ئەگەر شەرمت نیە چیت دەوێت بیكە) منیش دەڵێم دەك بەلەعنەت بن و خەجاڵتى هەردوو دنیا بن .

  / لیون _فرنسا



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)