له نه‌خۆشخانه‌ی منالان 120 ئیمزا له دژی سیاسه‌تی سه‌ندیكا كۆ ده‌كرێته‌وه
Monday, 22/10/2012, 12:00
له پاش گواستنه‌وه‌ی (محمد علی) بۆ ناو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بۆ پۆستی جیگری به‌ریوه‌به‌ری گشتی و له چوار چێوه‌ی ئه‌و كاره خۆمانه خۆمانهیهی كه لیپرسراوی لقی سلیمانی سه‌ندیكا ده‌یكات بریار دراوه كه كاك رحمان له نه‌خۆشخانه‌ی رزگارییه‌وه بگوێرێتهوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منالان به سیفه‌تی به‌ریوه‌به‌ری كارگێڕی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه .
بۆیه كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ناره‌زای خۆیان ده‌ربڕی و له‌و چوار چێوه‌یه‌شدا هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆ كردنه‌وه‌یان له دژی ئه‌و بریاره ده‌ست پێ كرد و نزیكه‌ی 120 ئیمزایان كۆ كرده‌وه و بردیانه مه‌لبه‌ند و به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژی له نیوان هه‌ندیك له كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و سه‌ندیكا دروست بوو .
له ئیستادا سه‌ندیكا سوورن له‌سه‌ر دانانی ئه‌و به‌رێزه به به‌ریوه‌به‌ری كارگیری و كارمه‌ندانیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌سه‌ریاندا بچه‌سپێت قبوولی ناكه‌ن و هه‌موو ریگایه‌كی دیموكراتی ده‌گرنه به‌ر ، دوور نییه مانگرتن و خۆ پیشاندانیش بێته ئاراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست