له نێوان ٦،٧٠٠ ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی نێجیرڤان بارزانی و ١٤٢٥ دۆلاره‌كه‌ی ئێمه
Friday, 15/03/2013, 12:00
دوو به‌لگه‌نامه بلاوكراوه‌ته‌وه كه به‌بریاری نێچیرڤان بارزانی ٥ ملیۆن له به‌لگه‌یه‌كدا ١،٧٠٠ ملیۆن له‌به‌لگه‌یه‌كی تر بۆیادی هه‌له‌بجه ته‌رخان كراوه .... ئه‌مه‌ش درێژه‌ی تالانی و ته‌خشان و په‌خشان كردنی پێشویانه له‌به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی میلله‌ت بۆ ریكلامكردن له‌خزمه‌ت حزب و كه‌سێتیان . چونكه ئه‌زمونی چه‌ندین ساله‌یان له‌م بواره‌دا نیشانی داوه هیچ به‌روبومیان لئ شین نابئ ، جگه له‌داوه‌تی سه‌دان كه‌سایه‌تی له چون بۆ هه‌نده‌ران یان هاتنه‌وه بۆ كوردستان ، وه به‌هۆی ئه‌م یاد و كۆنفرانسانه ، هه‌ندئ پسوله‌ی پاره‌ی پێ پڕده‌كه‌نه‌وه ، ریكلامئكی حزبی بۆ ده‌كه‌ن ، كه له‌بری ئه‌و پاره ته‌رخان كردنانه ده‌كرێ تیماری ئازاره زۆره‌كانی بنه‌ماله‌ی قوربانیانی پێ بكرێ
كه‌به‌پێی زۆرینه‌ی راپۆرته‌كان ٨٢ بریندار به‌س له‌شاری هه‌له‌بجه له‌ماوه‌ی ١٢ سالی رابردودا گه‌یشتونه‌ته‌وه كاروانه‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر وه‌٢٧٠ تریشیان له‌گه‌ل مه‌رگ له‌زۆرانبازیدان
ئه‌وبریندارانه‌ی هه‌له‌بجه كه بۆ هه‌نده‌ران ده‌یاننێرن ، بۆ ولاتی ئیرانه ، كه‌ئیران جگه له چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی خۆشی سالانه ١٠ كه‌سی له و قوربانیانه‌ی كه‌به‌ر چه‌كی كیمیاوی كه‌وتون ، لێ ده‌مرێ .
به‌لام سه‌یر بكه‌ن بۆ تاله‌بانی چ پاره‌یه‌ك خه‌رج ده‌كرێ ، یان نێچیرڤان بارزانی خێزانه‌كه‌ی بۆ منالبون ره‌وانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه سه‌یر بكه‌ن بۆ كۆی پرۆسه‌ی ناسینی ئه‌نفال به جینۆساید له‌نێو پارت و په‌رله‌مانی سوید له ٧ سال كاركردن ته‌نیا ١٤٢٥ دۆلارمان لئ خه‌رج كردوه
كه ١٠٠٠ دۆلاری بۆ هاتنی ئه‌ندامان و میوانانی كۆنفرانسی یه‌كه‌می ناساندنی ئه‌نفال بوو له‌په‌رله‌مانی سوید ٢٠٠٧
٤٠٠ دۆلار بۆ كۆنفرانسی ژنانی ئه‌نفال بوو له ٢٠١٢٠٦٠٧
٢٥ دۆلار خه‌رجی ته‌له‌فۆن كردنی ٤ مانگی به‌نده له‌گه‌ل سه‌دان په‌رله‌مانی سوید
كه‌چی توانیمان وه‌ك دینه‌مۆیه‌ك بۆ جولاندنی ئه‌و كه‌یسه له‌ناو پارت و په‌رله‌مانه‌كانی سوئد له‌سالی ٢٠٠٦ وه بۆ ٢٠١٢ ببینه یه‌كه‌م ولات بۆ ناسینی ئه‌و تاوانه به جینۆساید به‌هاریكاری چه‌ندین په‌رله‌مانتاری سوید و پارتی ژینگه و چه‌پ و ره‌وه‌ندی كورد و كادیره‌كورده‌كانی ناو پارته سویدیه‌كان
بۆیه ئه‌گه‌ر ئیراده و گیانی قوربانیدان هه‌بوو پاره محه‌كی سه‌ركه‌وتن نییه، ئه‌وه‌ی نیچیرڤان بارزانی و وه‌زیری شه‌هیدان ده‌یكه‌ن پاره به‌هه‌ده‌ردانی خه‌لكه كه ده‌توانن له‌بڕی ئه‌م پاره به‌هه‌ده‌ردانه
كۆمه‌كی ئه‌و گروپ و كه‌سایه‌تیانه‌ی به‌پئئ پڕۆژه نه‌وه‌ك موچه برینه‌وه بكه‌ن كه‌له‌م بواره‌دا چالاك و كارده‌كه‌ن
له‌بریندارانی هه‌له‌بجه و بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال ئه‌و پارانه ته‌رخان بكه‌ن
هاوكات له‌م لینكه‌ی خواره‌وه به‌به‌لگه‌وه تیایه‌تی ، كه‌هه‌مان ئازاری سالی پاره ده‌رم بریوه
له‌سه‌ر ئه‌م وتانه هاوكات به‌به‌لگه‌وه‌ش تیایه‌تی چۆن
تاله‌بانی و بارزانی سنوری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌زئینن جه‌لاد ده‌كه‌نه قوربانی و تاوانبار ده‌كه‌نه به‌رپرس و سوكایه‌تی به‌بنه‌ماله‌ی قوربانیان ده‌كه‌ن كه‌له‌سالرۆژی تاوانه‌كانی ئه‌نفال بارزانی پشوازی له‌بنه‌ماله‌ی دارای حه‌مه خانی تاوانبار ده‌كات كه‌یه‌كئ له‌مه‌فرزه تایبه‌تیه‌كانی به‌عس بوه وه داكۆكی له چه‌ندین سه‌رۆك جاشی تر ده‌كات كه‌به‌راده‌یه‌ك مرۆڤ وێینه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ دیارده‌كه‌وێ سه‌رۆكی هه‌رێم !! عاشقی ئه‌نفالجی و جاشه ؟ تاله‌بانی هاو ره‌فتاریشی دارێژه‌ری بیری ئه‌نفال (وه‌فیق سامه‌رائی) كردبوه راوئژكاری خۆی ، نامه بۆ دادگای دانیمارك ده‌نێرێ كه‌خه‌زره‌جی ئه‌فسه‌ری نایابه و سولتان هاشم دۆست و كه‌سایه‌تیه‌كی بێتاوانه و تارق ره‌مه‌زانیش ئازاد ده‌كات
بۆزانیاری زیاتر له‌م باره‌وه به‌به‌لگه‌وه فه‌رمون سه‌یری ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست