پارێزگاری كەركوك ئاگادارە یان بێ ئاگا؟
Thursday, 01/09/2011, 12:00
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە كەركوك دەناڵێنێ بەدەست خەراپی باری ئەمنی (تیرۆر وتەقینەوەو ڕفاندن وهەرەشەو...)و كەمی خزمەتگوزاریەوە(ئاو و كارەبا و پاكوخاوێنی شارورێگاو بان وئاوەڕۆ و...هتد . لەسەروی هەمویانەوە دیاردەی (گەندەڵی) كە لەسایەی ئەم حكومەتە عاجباتیەی عێراقەوە سەرجەم ووڵاتی گرتۆتەوە و كەركوكیش پشكی شێری بەركەوتووە , بۆیە لێرەدا ئەمەوێ پارێزگاری كەركوك ئاگادار بكەمەوە ئەو هەڵانەی ڕابوردوو دوبارە نەكاتەوە تاكو نەڵێین (سەد خۆزگەمان بە كفن دز). دیارە بودجەی تەرخانكراو بۆ كەركوك خەیاڵیە و بەراورد ناكرێ لەگەل ساڵانی رابوردودا و ئەبێ بەبەرنامەیەكی رێك وپێك سەرف بكرێ خەڵك هوشیارە و تێدەگات ئەو پارەیە بۆبوژاندنەوەی شارەكە تەرخان كراوە لەكۆی بودجەی هەشت ساڵی ڕابوردودا روبعێكی ئەو بودجەیە تەرخان نەكراوە كەتەنیا لە2011 تەرخان كراوە 820 ملیار تەنیا لە بترودۆلار جگە لە بوژاندنەوەی هەرێمەكان . ئەبێ زۆر ئاگاداری دەورو بەرەكەت بیتن بەڵام تاكو ئێستا بەرەو خەرابتر دەچێ یەك هەنگاو بەرەو پێش نەچووە بە پێچەوانەوە بەرەو خەرابتر و زۆر خەرابتریش چووە , پارێزگاری پێشو پیاوێكی لاواز بوو لە بڕیاردا و لە سێبەری خۆی ئەترسا بەڵام جەنابت لە هەردوو حیزبە زەبەلاحەكە نزیكی و خاوەنی بڕیاری ... لەڕوی باری ئەمنی ڕۆژانە ڕفاندن و كوشتن وبرین بەردەوامەو زیادی كردووە خەڵكی لە سێبەری خۆی دەترسێ , ئەوانەی لە دەزگا ئەمنیەكان لەدەورتن و ڕاوێژیان پێ ئەكەی گەندەڵی ئیداری و مالی و اخلاقییان لەسەرە بۆیە ئەبێ لەو بازنەیە دەربچی و باری ئەمنی بەوانە چاك ناكرێ . لەڕوی خزمەتگوزاری خۆزگە رۆژانی جەژن بەناو شارا گوزەرت دەكرد شوێنێكی شار نەمابوو زبڵ و خاشاكی لێ نەبێ دیارە خەڵك چاوی هەیەوگوێی هەیە كەپارەیەكی زۆر دەدرێ بە كۆمپانیایەك 550 ملێون دینار بۆ نیوەی كەركوك لەمانگیكدا واتە یەك ملیارو سەدملیۆن بۆمانگێك . لەمەشیاندا جەنابت تاوانباریت بەوەی ناشیرینترین دەم و چاو و گەندەڵترین كەست لەكەركوك كردووە بە مدیر بلدیە رۆژانە سەدان قسەوباس لەناو خەڵكدا دەكرێ پرۆژەكان بەپارەی خەیاڵی دراوە بەكۆمپانیاكان و بەبێ اعلان كردن دیارە لەسەرجەم فەرمانگەكان بەو شێوەیە دەكرێ . باسی كوێت بۆبكەم خۆت چاو بگیڕەو گوێ بگرە تۆنابێ بەپرۆژەی كارەباكە دڵت خۆش بكەیت دیارە ئەو بڕیارە پێش جەنابت بڕیاری لەسەر درابوو بەڵام جورئەتی تۆشی تێدا بوو ئەڵێن بۆ؟ دیارە یەك ملیۆن دۆلاربەرانبەر200میگا بۆمانگێك زۆرە بچێتە گیرفانی بزنزمانێكی سەر بە بنەماڵەوە واتا ساڵانە 12ملیۆن دۆلار ئەی بۆ محەتەیەك ناكەن بۆكەركوك . كەواتە تا ئێستا هیچ نەكراوە و بەڵام تۆ زۆر شتت پێ ئەكرێ و هیوادارم بە دیار خەیاڵەكانتەوە نەخەوی خەڵك چاوی لەدەستی تۆیە بەتایبەتی جەنابت مەكانەی خۆت هەیە مەیدۆڕێنە مێژوو رەحم بەكەس ناكات هیوادارم نەگاتە ئەوەی بەبەڵگەوە ناحەزان گەندەڵیەكانی ئیدارەكەت بڵاو بكەنەوەئەگەر ئاگادار نیت باش یزانە گەندەڵیەكی بەربڵاو لەدەورو بەرەكەت هەیە و ئەگەر ئاگاداریشیت ئەواجەنابیشت بەشداری لەو تیكە گەورانەدا و بە هیوای سەركەوتن و چارەسەر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست